ماوه‌یه‌كه گه‌وره سه‌رمایه‌دارێكی كورد به به ناوی روشدی سه‌عید جاف له‌سه‌ر بوونی كچانی كورد له میسر زانیاری له رێگای هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن بڵاو ده‌كاته‌وه‌و تا ئێستا 6 گرته‌ی ڤیدیۆیی داوه به وه‌زاره‌تی شه‌هیدان، ئێمه وێڕای به ئیجابی زانینی هه‌موو هه‌وڵێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نوسی ژنانی ئه‌نفالكراو به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ژیاندا ماون، به‌ڵام درێژه كێشانی ئه‌م هه‌وڵه و به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتنی تا ئێستا دڵه راوكێی لای كه‌سوكاری قوربانیان دروست كردووه‌و كه خوازیارن چاره‌نووسی ئه‌و ژنه ئه‌نفالكراوانه به زوویی یه‌كلا بكرێته‌وه.
پێویسته به زوترین كات ئه‌و ئازیزانه كه گوایه دۆزراونه‌ته‌وه به مه‌راسیمێكی شایسته بهێنرێنه‌وه بۆ كوردستان دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی ورد ساغبونه‌وه‌یان كه ئه‌نفالكراون ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یان بۆ دابین بكرێت و قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا شاندێكی فه‌رمی سه‌ردانیان بكات بۆ خۆشكردنی زه‌مینه‌ی هاتنه‌وه‌یان بۆ كوردستان.
له كۆتاییدا ده‌ڵێین ئه‌وانه‌ی زانیاری هه‌ڵه ده‌ده‌ن له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی ئه‌نفال و جینۆساید به تایبه‌تی ژنانی بێسه‌روشوێنكراو كه هۆكاره بۆ دروستكردنی دڵه راوكێ لای كه‌سوكاریان و كولاندنه‌وه‌ی برینه‌كانیان له پێناو ده‌ركردنی ناو یاخود ده‌ستكه‌وتی جۆراو جۆر پێویسته سزای قورس بدرێن و سكاڵای یاسایان له‌سه‌ر تۆمار بكرێت.
تۆڕی هاوپه‌یمانی رێكخراوه كوردستانییه‌كان له پێناو دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی
Kurdish organizations Network coalition for the International Criminal court (KON_CICC)
14-9-2013
بۆ په‌یوه‌ندیكردن:
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد 07504631197
ره‌نجده‌ر گراوی07504833073
ته‌ها سلێمان07508971032
تۆڕی هاوپەیمانیەتی رێكخراوە كوردستانییەكان لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی ناسراو بە (KONCICC)
https://www.facebook.com/pages/Koncicc/113894382140921
هاوپەیمانیەتی ئەو كەس رێكخراوە كوردستانیانەیە، كار دەكەن لە پێناو بە ئەندام بوونی عێراق لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی، لە 30ی ئازاری 2013 دامەزراوە و لە (83) رێكخراو و ژمارەیەك یاساناس و چالاكوان پێك هاتووەو یەشێكە لە هاوپەیمانیەتی جیهانی بۆ دادگای تاوان نێو دەوڵەتی ناسراو بە CICC و هاوپەیمانی عەرەبی و عێراقی لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
