راستگۆ بن لە بانگەشەكردندا

هەرچەندە لە كوردستان هەڵمەتی هەڵبژاردن بە شێوەی دادپەروەرانە بەڕێوە ناچێت و بودجەی حیزبەكان بۆ هەڵبژاردن لە تاریكیدایە و هەلی یەكسان بۆ سەرجەم لیست و كاندیدەكان بوونی نییە و بە یاسا رێك نەخراوە، سامانی دزی و بەخششی سەرمایەداران و وڵاتانی ئیقلیمی بەهۆی هاوكارییەكانیانەوە رۆڵ دەگێڕن لە دیاریكردنی رەوتی هەڵبژاردنەكان لە داهاتووشدا بڕیارەكان.
هاوكات هەندێك لایەنی سیاسی دەست ڕۆیشتوو بەڵێنی درۆ لە خانەنشینی و موچە بۆ هەمووان و بڕینەوەی سۆسیال و...دەدەن بە هاووڵاتیان بۆ لە خشتە بردنیان و كۆكردنەوەی دەنگ، لە كاتێكدا ئەم لایەنانە ئەم بەڵێنانە بە ئێمە دەدەن سەركردەكان و ماڵ و منداڵیان لە ژیانێكی پاشایانەدا دەژێن و ملیۆنان هاووڵاتیان لەسەردەمی ئابلوقەی ئابووری بە برسێتی هێشتەوەو ئێستاش دەست بەرداری ئیمتیازاتەكانی خۆیان نابن، هەر هەنگاوێك بۆ دادپەروەری دەبێت لە خۆیانەوە دەست پێبكەن.
ئێمە پێمان وایە ئەم لایەنانە لە پێناو كۆكردنەوەی دەنگی هەژاران باشترین كار بیكەن دانی بەڵێنی درۆ نییە بە هاووڵاتیان، بەڵكە دەست بەرداری ئیمتیازاتەكانیان بن و لە خۆیانەوە دەست پێبكەن، ئەو هەموو وەزیرو پەرلەمانتار و پلە تایبەتە خانەنشینە لە ریزەكانیاندان ناچاریان بكەن ئیمتیازاتەكانیان رەت بكەنەوە، نەك بانگەشە بە سامانی نیشتمانیەوە بكەن كە موڵكی هەمو گەلە و دەبێت بخرێتە خزمەت پێشخستنی نیشتمان و دڵنەوایی نەوەكانی داهاتوو بە پێی دەستور مامەڵەی لە گەڵدا بكرێت.

هەڵمەتی دادپەروەری موچە لە هەرێمی كوردستان
14-9-2013


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

بابەتی زیاتری نووسەر