
پاش سڵاوێكی گه‌رم
داوا له هه‌موو لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین، پرسی جینۆساید له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ به‌كار مه‌هێنن.
پرسی جینۆساید پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی مرۆییه، ئه‌ركی هه‌موو تاكێكی كورده خزمه‌ت به‌م توێژه چه‌وساوه‌و لێقه‌وماوه بكات، هه‌ست و ئازار و خه‌ونه‌كانی خه‌ونی هه‌موو تاكێكی كورده، بۆیه پێویست ناكات ئه‌م پرسه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌كار بهێنرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ه‌ی ده‌نگی هاووڵاتیان.
باشترین وه‌فاداری بۆ كه‌سوكاری قوربانیان ئه‌وه‌یه دوای ده‌رچونتان خزمه‌تیان پێ بكه‌ن دور له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی، پارت و لایه‌نه‌كانتان ئه‌ستۆ پاكی خۆیان له بوونی تاوانباران له ریزه‌كانیان رابگه‌یه‌نن.
كوردستان بێ جینۆساید
Kurdistan without genocide
11-8-2013
https://www.facebook.com/pages/Kurdistan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl
كوردستان بێ جینۆساید ڕێكخراوێكی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه، پشتیوانی داواكاری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانه له كوردستان، كار ده‌كات له‌سه‌ر پرسه‌كانی تاوانی ژینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و بنه‌بڕكردنی شوێنه‌واری جه‌نگ و چه‌سپاندنی ئاشتی له كوردستان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
