
پاش سڵاوێكی گه‌رم
داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین نوێنه‌رانی قوربانیانی جینۆسایدی ناوچه جیاجیاكانی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ( (هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نفال، بارزانی، فه‌یلی، ده‌رسیم، عامودا، سه‌رده‌شت، قاڕنێ، قه‌لادزێ، ئێستای رۆژئاوای كوردستان، .....) ) له به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی نه‌ته‌ه‌یی له یاد نه‌كه‌ن و نوێنه‌ریان له كۆنگره هه‌بێت.
په‌راوێز خستنی كه‌سوكاری قوربانیان و به‌شدارینه‌كردنی نوێنه‌ره‌كانیان له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ره‌وایه‌تی له كۆنگره ده‌سێنێته‌وه.
له كۆتاییدا داواكارین پارته ئه‌ندامه‌كانی ده‌سته‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره ته‌نها خه‌ریكی قۆرغ كردنی كۆنگره نه‌بن بۆ رێكخراو دۆست و لایه‌نگرانی خۆیان، به چاوێكی گشتگیر سه‌یری كۆمه‌ڵگای كوردی بكه‌ن و هه‌موو وزه‌و تواناكانی كۆمه‌ڵگا له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كۆبكه‌نه‌وه، تاكه پێوه‌ر بۆ به‌شداریكردن دڵسۆزی بێت، كۆنگره به هه‌موو كه‌موكوڕیه‌كانیه‌وه هه‌نگاوێكی پۆزه‌تیفه بۆ یه‌كخستنی ماڵی كوردی.
كوردستان بێ جینۆساید
Kurdistan without genocide
11-8-2013
https://www.facebook.com/pages/Kurdistan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl
كوردستان بێ جینۆساید ڕێكخراوێكی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه، پشتیوانی داواكاری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانه له كوردستان، كار ده‌كات له‌سه‌ر پرسه‌كانی تاوانی ژینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و بنه‌بڕكردنی شوێنه‌واری جه‌نگ و چه‌سپاندنی ئاشتی له كوردستان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
