هه‌ولێر / میران بكر
بڕیاره له‌٣٠ / ١١ / ٢٠١٣بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی كوردستاندا، كورده لیبراڵه‌كان پێكه‌وه له به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره‌یه‌ك له ژێر ناوی كۆنگره‌ی لیبراڵه‌كانی كوردستان له ئۆسڵۆی پایته‌ختی وڵات نه‌رویج كۆبكرێنه‌وه، كۆنگره‌ی یه‌كه‌می لیبراڵه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه به‌ڕێوه ببه‌ن.بۆ ئه‌م كۆنگره‌ش چه‌ند لیبرالیزم ناسێكی ناوداری جیهانی و چه‌ند لیبرالیزم ناسێكی كوردستانی بانگهێشت ده‌كرێن.
عارف باوه‌جانی سه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌ربه‌ستی كوردستان، كه هاوكات دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی لێبراله‌كانی كوردستانه له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوی سیاسی تر رایگه‌یاند: ئه‌زموونی سیاسی به شێوه‌ی چه‌مكی لیبراڵیزم له ناوچه‌كه خۆی ئاشكرا نه‌كردوه.یه‌كێتی لیبراڵه‌كانی كوردستان، وه‌ك چه‌ترێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گشت پارت و لایه‌نه سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سایه‌تییه لیبراڵه‌كانی كوردستانی دامه‌زراوه.هه‌ر له هه‌نگاوی یه‌كه‌می دامه‌زراندنیدا به چه‌ندین ڕێكخراوی لیبراڵی جیهانی ناسراوه.پێشوازیشیان له دروستكردنی چه‌ترێك بۆ لیبراڵه‌كانی كوردستان كردوه.به دروستبوونی ئه‌م یه‌كێتییه كورده‌كان به باشتر و یه‌كگرتووتر ده‌توانن له ڕێكخراوه لیبراڵ و كۆنسه‌رڤاتیڤه‌كانی جیهانی نزیك ببنه‌وه.
عارف باوه‌جانی له‌لیژنه‌ی ئاماده‌كاری یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی لیبڕاله‌كانی كوردستان ئامانجی كۆنگره‌كه‌ی ئاشكرا كرد و ووتی: ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی به‌ستنی ئه‌م كۆنگره له‌م ٥ خاڵه‌دا كۆده‌كرێته‌وه، كه بریتین له پێناسه‌و به‌راورد له نێوان لیبرالیزمی جیهانی و كوردستان، به هێزكردنی پێوه‌ندی كورده‌كان له گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی لیبرالیزمی جیهانی و بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌رزنامه‌یه‌ك به‌زمانی كوردی كه‌تایبه‌ت بێت به هزری لیبراڵیزم.هه‌روه‌هابڵاوكردنه‌وه و وه‌رگێرانی په‌رتووك وزانیاریه به‌كه‌ڵكه‌كانی جیهانی له سه‌ر لیبراڵیزم، بۆ سه‌ر زمانی كوردی، ئه‌مه جگه له دیاریكردنی لێژنه‌یه‌كی گشتی بۆ سه‌رپه‌ره‌ستی گشت كاره‌كانی یه‌كێتی لیبراڵه‌كانی كوردستان، و دیاریكردنی یاسای تایبه‌ت به ساختار‌و كرداری ئه‌م ڕێكخراوه‌و هه‌وڵدان بۆ به‌ستنی كۆر و كۆنفرانسی وه‌رزانه‌ی زانستی و سیاسی و ئابوری له سه‌ر پێناسه‌ی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له ڕوانگه‌ی هزری لیبراڵیزمه‌وه.
هاوكات رۆژی 9/8/2013 لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ئاگاداری نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی پارت و رێكخراو و كۆمه‌ڵه و كه‌ساتییه كوردستانییه‌كان كرد و تیایدا رێنمایی داوه‌ت و به‌شداری لایه‌نه‌كان و ئامانجی كۆنگره‌كه‌ی روونكردۆته‌وه.
له‌ئاگاداری نامه‌كه‌دا هاتوه:
كوردستانیانی به‌ڕێز: به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه به شێوه‌یه‌كی زانستی و وه‌گێرانی بۆ سه‌ر زمانه‌كانی ئینگلیزی و كوردی، و دابینكردنی په‌زیرایی و كاروباری ته‌كنیكی كۆنگره.وه‌ك یه‌كێتی لیبراڵه‌كانی كوردستان داوا له ئێوه‌ی به‌ڕێز گشت ئه‌و ڕێكخراو كه‌سایه‌تییه كوردستانیانه ده‌كه‌ین كه ئاماده‌ن له‌و كۆنگره‌دا به‌شداری بكه‌ن، تكایه تا ڕێكه‌وتی ٢٥ / ٩ / ٢٠١٣ به‌و ناونیشانانه‌ی خواره‌وه ئاگادارمان بكه‌نه‌وه.هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر لایه‌ن یا كه‌سی به‌شداربوو به نیازه له‌و كۆنگره‌دا بابه‌تێكی زانستی پێشكه‌ش بكات، تكایه تا ئه‌و ڕێكه‌وته‌ی كه ئاماژه‌ی پێكراوه بابه‌ته‌كه‌ی بنێرێت، تا لیژنه‌ی ئاماده‌كار بریاری له سه‌ر بدات وله به‌رنامه‌ی كۆنگره‌دا بیگونجێنێت.ئایا كێشه‌ی ڤیزات هه‌یه؟: ئه‌و به‌شداربووانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان و شۆینه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و جیهانه‌وه ده‌یانه‌وێت له كۆنگره‌كه‌مان به‌شداری بكه‌ن و پێویستیان به ڤیزای هاتنه بۆ وڵاتی نه‌رویج، تكایه تا ئه‌و ڕێكه‌وته‌ی سه‌ره‌وه یا زووتر له‌و ڕێكه‌وه‌ته ئاگادارمان بكه‌نه‌وه، تا ئێمه وه‌ك لێژنه‌ی ئاماده‌كار له ڕێگه‌ی وڵاتی نه‌رویجه‌وه هه‌وڵی ئاسانكارییان بۆ بده‌ین.
ناونیشانی پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی لیبراڵه‌كانی كوردستان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
