
رۆژی 17/12 ی هه‌موو ساڵێك رۆژی ئاڵایه له كوردستان، به‌وبۆنه‌یه‌وه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌وگه‌یاندن به‌شكۆدارییه‌وه ئه‌و رۆژه‌ی به‌رز راگرت.
ئه‌مڕۆ 17-12-2013 له‌ژێر چاودێری به‌ڕێز (جۆنسۆن سیاویش ئه‌یۆ) وه‌زیری گواستنه‌وه‌وگه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز (ئازاد عومه‌ر مو‌سا) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی و دارایی وه‌كو نوێنه‌ری به‌ڕێز وه‌زیری گواستنه‌وه‌وگه‌یاندن، به‌به‌شداری راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رو فه‌رمانبه‌رانی دیوانی وه‌زاره‌ت، رێز له رۆژی ئاڵای كوردستان گیرا.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی و دارایی ئاماژه‌ی به‌رۆژی ئاڵای كوردستان كرد كه له 11-11-1999 له په‌رله‌مانی كوردستان یاسای ئاڵای كوردستان ده‌رچووه‌و له رۆژی 19/6/2004 به بڕیاری ژماره 48 رۆژی 17-12 هه‌موو ساڵێك دیاری كرا، وه‌ك رۆژی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان .
پاشان وتی: ئه‌مرۆ رۆژێكی مێژوویی یه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی یه جیاجیاكانه‌وه كه به‌سه‌ربه‌رزی له‌ژێر ئاڵای كوردستان ده‌وه‌ستین و یادی ئه‌و رۆژانه ده‌كه‌ینه‌وه كه داگیركه‌ران به‌بێ جیاوازی خه‌ڵكی كوردستانیان ده‌كوشت و سه‌ركوت ده‌كرد ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردستانی بووین و سه‌رمان شۆڕنه‌كرد، هه‌ر حله‌و پێناوه‌ش به‌سه‌دان و هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی كوردستان گیانی خۆیان له‌پێناو ئازادی و به‌رز راگرتنی ئه‌و ئاڵایه به‌خشی و ئه‌مڕۆ رێز له خه‌بات و قوربانیدانی شه‌هیدانیشمان ده‌گرین.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان هیوای خواست هه‌موو ساڵێك خه‌ڵكی كوردستان به ئارامی و به‌یه‌كه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌و برایانه رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز رابگرن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
