دوو ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە روونکردنەوەیەک بڵاو دەکەنەوە

روونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

کۆمەڵانی تێکۆشەری خەڵکی کوردستان

حیزب و لایەنە سیاسییەکان

هەر وەک هەموو لایەک ئاگادارن کێشە و گرفتە ناخۆییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە رێگای سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو بۆتەوە و بە ئاگاداری هەموو لایەک گەیشتووە .
هەرلەم پەیوەندییەدا ئێمە وەک ئەندامانی سەرکردایەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ئەرکی سەر شانی خۆمانی دەزانین، بۆ بەر چاو روونی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و حیزب و لایەنە سیاسییەکان، روونکردەویەک سەبارەت بە هووکارو چۆنیەتی سەر هەڵدانی ئەم ئاڵۆزییانە بۆ ئاگاداری بیرو رای گشتی و، لایەنە پەیوەندی دارەکان بڵاوبکەینەوە .
ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی ئێمە هەر وەک پێشتر لە راگەیەندراوەکاندا بڵاو کراوە تەوە، دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ٤ی ٢٠١٣.
لەم ماوەیەدا ئێمە وەک ئەندامانی سەرکردایەتی چەندین چار بە پێ عورفی سیاسی و تەشکیلاتی، ئامووژگاری هاوڕێ بارام رەزایی مان کردووە کە، دەست بەرداری ئاژاوە نانەوە و کارە نا یاساییەکانی، کە دوورن لە پرنسیبی ئەخلاقی و سیاسی کۆمەڵە بێت، هاوکات پێمان راگەیاندووە ئەگەر بەر دەوام بێت لە کردارە نەشیاوەکانی ئەوە ئەندامییەتەکەی هەڵدەپەسێردرێت، ناو براو وێڕای ئەوەی کە چەندین چار دەرفەتی پێدراو بەڵێنیدا دووپاتییان نەکاتەوە، بەداخەوە تەنیا بۆ چارێکیش نەیتوانی بەڵینەییەکانی خۆی جێبەجێ بکات .
ئیمە وەک ئەندامانی سەرکردایەتی کۆمەڵەی شۆڕشگیڕی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە رێگای ئەم نووسراوەیەوە بە ئاگاداری هەموو لایەک رادەگەینین، کردەوە کانی بارام رەزایی دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەکی بە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە نییە و، هیچ لێدوان و نووسراوەیەکی بارام رەزایی بە رەسمی ناناسین و، هیچ کات ناو براو وتەبێژو دەمراستی ئەم رەوتەی ئیمە نەبووە و، بەرپرسیاری پەیوەندییە ناتەدرووستەکان و کردارە نەشیاوەکانی نین، بەڵکۆ خۆی وەک تاک لێی بەرپرسیارە .
وێڕای ئەوەیکە هەڵپەساردنی ئەندامییەتی بارام رەزایی لە کومیتەی ناوەندی تا بەستنی پلۆنۆم پشتڕاست دەکەینەوە، ئەوبەناو راگەیاندنەی کە بە شێوەیەکی چەواشەەکارەنە و دوور لە هەموو عورف و پرنسیبێکی حیزبی و بە بێ ئاگاداری کومیتەی ناوەندی نوسراوە، کە تێدا باس لە دەر کردنی هاورێ کەماڵ مام خزری دەکات رە ددەکەینەوە .


هەر وەها ئەم بڵاو کراوە ناوخۆییە کە رێکەوتی ١٢/٤/٢٠١٣ لە ناو خۆی تەشکیلاتدا بە ئاگاداری ئەندامانی سەرکردایەتی گەیشتووە بە رەسمی دەناسین .

خەلیل فەتاحی ئەندامی کومیتەی ناوەندی 07501590083
هیوا محەمەدی ئەندامی کومیتەی ناوەندی 07503076908

٢٩/١١/٢٠١٣

 



ئەمەی خوارەوە دەقی بڵاو کراوە ناخۆییەکەیە .


بەرێزان:
هەڵبژێردراوانی کۆنفرانسی یەکەمی
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان
ئێمە نزیکە شەش مانگە کە جیا بووینەتەوە و لەو ماوەیەدا بە هۆی ناڕوونی لە زۆر بواردا، لەوانە رێکخستنی سیاسی، بنەماکانی جیابوونەوە، رەوابەخشین و تاوتۆی کردنێکی واقعیانە سەبارەت بەو جیابوونەوەیە‌و بەرژەوەندییەکەی لە پێناو کۆمەڵەدا، هاوکات لە گەڵ چۆنییەتی بەهادان بە پرنسیپە ئەخلاقی و سیاسییەکان بەردەوام لە ئالۆزی وناکۆکی دابووین.
دیارە هەر حیزب و لایەنێکی سیاسی کە دووچاری ئینشقاق دێت بێگومان رووبەرووی کۆمەڵێک گرفت و ئاستەنگی ئابووری و سیاسی و تەنانەت لە هێندێک حاڵەتدا کێشەو گرفتی ناوخۆیش دەبێت، بەڵام ناکرێت ئەم گرفت و ئاستەنگانە ببنە هۆکاری چالاک نەبوون و پەک خستنی بواری سیاسی و رێکخستنە ناوخۆییەکان.
ئێمە جیابووینەوە بۆ ئەوەی کە پێمان وابوو پێویستییەکی هەنووکەییە و واجیبی سەر شانمانە وەک کادر وئەندام و پێشمەرگەی کۆمەڵە هەستین بەو کارە و، سووننەت و بەها و پرنسیپە ئەخلاقی و سیاسییەکانی کۆمەڵە وەک خۆی بگرێنینەوە ناو ریزەکانی کۆمەڵە و بە پەیڕەوکردنی سیاسەت و ئامانجەکانی کۆمەڵە خزمەت بە گەل و نیشتمانەکەمان و رێبازە پیرۆزەکەی کۆمەڵە بکەین.
هەموومان ئاگادارین لەو کاتەوەی کە جیا بووینەتەوە واتە نیوەی دووهەمی مانگی ١٠ی ٢٠١٢ تا ئێستا چیها ئازار و مەینەتیمان کێشاوە و چۆن بە بێ هیچ ئیمکاناتێک ئەو ماوەیەمان بردە سەر، دیارە ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە هاندەرمان بوون بۆ خۆراگری لە وەها حاڵەتێکی دشواردا .
بەڵام بەداخەوە ئێمە لەو ماوەیەدا بە هۆی ئەو کێشە و گرفتانەی کە لە ئاست دەستەی بەڕێوەبەرایەتی هەمان بووە و هەمانە نەمانتوانیوە وەک لایەنێکی سیاسی رێکخستنەکانی خۆمان و خاڵە پێویستییەکانی بۆ ئینسیجام بەخشین، چ روو بە دەرەوە چ لە ناوخۆدا پراگتیزە بکەین.
سەبارەت بە بنەما سرووشتییەکان و ئەو زەروورەتەی کە دەبێتە هۆکاری لە دایک بوون یا جیابوونەی حیزبێک یان لایەنێکی سیاسی و رەوایەت دەبەخشێتە خەباتە رەواکەی، تێیدا سەرکەوتوو نەبووین، سەرەڕای ئەوەی کە لەو ماوەیەدا هیچ دەسکەوتێکمان نەبووە، بە پێچەوانەی درووشمە سەرەتاییەکانمان، بەداخەوە زیانێکی زۆریشمان تائێستا بە رێبازە پیرۆزەکەی کۆمەڵە گەیاندووە.
پشت گوێ خستنی هەر کام لەوانەی کە لە سەرەوە ئاماژەم پێکردوون، سەرەڕای ئەوەی کە بەحس (مووناقشە)‌یەکی زۆر هەڵدەگرن، بەڵام پێچەوانەوەی پرنسیپە ئەخلاقی وسیاسییەکانە.
من لەو ماوەیەدا واتە لە نیوەی دووهەمی مانگی ١٠ی ٢٠١٢ تا ئێستا واتە ١٢/٤/٢٠١٣ هەوڵی ئەوەم داوە کە پێویستە وەک حیزبێکی سیاسی بە لەبەر چاوگرتنی پرنسیپە ئەخلاقی و سیاسییەکان چ روو بە دەرەوە چ روو بە ناوەوە واتە (ناوخۆی تەشکیلاتی)، رێکخستنەکانی خۆمان و پێویستییە هەنووکەیی و زەروورەتی بوونی خۆمان وەک لایەنێکی سیاسی بە ئاشکرا بخەینە روو و هەر لەم پەیوەندییەشدا بە دەیان جار لە تەک هاوڕی بارام رەزایی کە هەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەو رەوتە بووین باسم کردووە و بە ئاگاداری سەرجەم ئەو کەسانەی کەلە رەوتەکە دابوون بە چەندین جاریش تووشی دمەقڕە و دەنگ لێک هەڵبڕین هاتووین.
دیارە دوای کۆنفرانسی یەکەمی رەوتەکەمان وەک کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان، تائێستا هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەندامانی سەرکردایەتیمان، بۆ هەڵبژاردنی سکرتێر یا وتەبێژ نەگرتووە، بەواتایەکی دیکە تا ئێستاش ئێمە وەک کۆمەڵەی شۆرشگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان هیچ کەسێکمان وەک نەفەری یەکەم یاسکرتێر یا وتەبێژی کاتی دیاری نەکردووە و، هیچ جۆرە دابەشکاریەکی ئۆرگانیش لەم ماوەیەدا لە ئارادا نەبووە، جیا لە ئۆرگانی پەیوەندیەکان نەبێت کە ئەویش هەر لەسەرەتاوە، واتە لە نیوەی دووهەمی مانگی ١٠ی ٢٠١٢وە، وێڕای کاروباری دیپلۆماسی- سیاسی و راگەیاندن لە ئەستۆی بووە.
ئێستاش دوای شەش مانگ پێکەوە ژیان و کاری حیزبی گەیشتوومەتە ئەو قەناعەتە کە ئێمە بەو شێوەیە ناتوانین بەردەوام و هاوڕێی یەکتر بین بە چەندین هۆکاری فکری و سیاسی کە بریتین لە:
١- بێ ئاسۆیی سیاسی
٢- ناشفافییەت لە بواری سیاسی و تەشکیلاتیدا
٣- بێ متمانەیی ناوخۆیی ( لە ئاست سەرکردایەتیدا).
٤- درووست کردنی باند و باندبازی و مەحفلی پشت سەر گویی لە لایەن هاوڕێ بارام رەزایی .
٥- پەیڕەو نەکردن و بەڕێوە نەبردنی بڕیاراتی حیزبی لەلایەن هاوڕێ بارام رەزایی.
٦- ناشەفافیەت لە بواری ماڵیدا.
٧- بایخ نەدان بە کۆبوونەوە رەسمییەکان و ئەولەوییەتدان بە کاری نا حیزبی.
٨- هاوکار نەبوون لە بواری چالاکی حیزبی و راگەیاندنی چالاکییە حیزبییەکان.
٩- پەیوەندی درووستکردنی ناشەفاف و نەهێنی هاوڕێ بارام رەزایی، کە گومانی کاری نایاسایی وناتەندرووست وتەنانەت مافیایشی لێدەکرێت.
١٠- ناموتەعال بوون لە بواری سیاسی و تەشکیلاتی هاوڕێ بارام رەزایی.
١١- لاوازی هاوڕێ بارام رەزایی لە بواری سیاسییەوە.
١٢- ئاشنا نەبوونی هاوڕێ بارام رەزایی بە عورفی دیپلۆماسی و سیاسی.
١٣- درووست کردنی ئۆردووگای کار و بە عەمەلە کردنی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لەلایەن هاوڕێ بارام رەزایی بە مەبەستی سووئیستفادەی ماڵی لە هێزی کاری پێشمەرگەکان.
١٤- کاریگەری کەسانی دەرەوەی رەوتەکەمان بە سەر هاوڕێ بارام رەزایی و خەت وەرگرتن لێیان.
١٥- هەوڵدانی هاوڕێ بارام رەزایی بۆ بەدەستەوە گرتنی دەسەڵاتی تاک رەوییانە.
ئەو هۆکارانە بێ گومان دەتوانێت هەر حیزب و لایەنێکی سیاسی دووچاری ئالۆزی ناخۆیی ولێکترازان بکات.
ئێمە وەک کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە مەبەستمان شتێکی تر بوو لە جیابوونەوە و ئامانج و موڕاڵمان بەرزتر لە مێتۆدی باوی ئێستا و چەندین ساڵەی باڵەکانی کۆمەڵە بوو، ناتوانین وەها فکریەت و سیستمێکی دوور لە بەها و پرنسیپەکانی کۆمەڵە لە ناو ریزەکانی خۆماندا تەحموول بکەین.
بڵاوکراوەی ناخۆیی
لە لایەن: کەماڵ مام خزری
بۆ: هەڵبژێردراوانی کۆنفراسی یەکەمی
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی رۆژهەڵاتی کوردستان

١٢/٤/٢٠١٣


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر