به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی رۆژنامه‌نوسانی شاری سلێمانی به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر رۆژنامه‌نوسانی عێراق، كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوس و ده‌زگای راگه‌یاندن گربونه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌شاری سلێمانی، رێكده‌خه‌ن.
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری گربونه‌وه‌كه، رایده‌گه‌یه‌نێت كاتژمێر 10ی به‌یانی رۆژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 3ی كانوی یه‌كه‌م 2013، له‌به‌ردم نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی عێراق، له (گه‌ڕه‌كی ئاشتی) گردبونه‌وه‌یه‌ك، رێكده‌خرێت.
له‌و چالاكییه‌دا به ناوی به‌شێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نوسانی سلێمانی، ئاسۆس هه‌ردی وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات. هه‌روه‌ك وتاری سه‌نته‌ری میترۆ‌و سه‌رنوسه‌رانی هه‌ندێك گۆڤار‌و رۆژنامه پێشكه‌ش ده‌كرێن.
د. سامان فه‌وزی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، پێشوازی له به‌شداربوانی گربونه‌وه‌كه ده‌كات و وتاری خۆی پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان ده‌كات.
به‌ناوی گربونه‌وه‌كه یاداشتێكیش له رێگای نوسینگه‌ی سلێمانیه‌وه بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق، به‌رزده‌كرێته‌وه.
ئاماده‌بونتان له‌و چالاكییه نیشانه‌ی خه‌مخۆرییه بۆ ئازادی رۆژنامه‌نوسی و ریسواكردنی روخساری ره‌شی بكوژی رۆژنامه‌نوسان
له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردودا له شاره‌كانی موسڵ و به‌سره شه‌ش رۆژنامه‌نوس تیرۆر كراون، پێنج رۆژنامه‌نوسیان له شاری موسڵ بووه.
له ماوی ده ساڵی رابردوودا 262 رۆژنامه‌نووسی عێراقی و بیانی به هۆی توندوتیژی كوژراون، له نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا 151 رۆژنامه‌نوس و 55 كارمه‌ندی هونه‌ری به هۆی كاره‌كه‌یانه‌وه تیرۆر كراون به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئاشكرا بكرێن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
