رێکخەری گشتی قاوەخانەی کولتووری: من بە ژیانی خۆم فەرمانبەری بێدەسەڵاتی وەر پارێزگارم نەدیووە
-هاوڵاتی
هیچ له‌وه قورس‌تر نه‌بو بۆ ئیدریس عومه‌ر كه بڕیاری داخستنی قاوه‌خانه‌ی كولتوریی‌و راگرتنی سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانی دا، به‌هۆی كێشه داراییه‌كانیی‌و بێیه‌ڵێنی‌و ده‌ستده‌ستی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ته‌وه.
ئیدریس عومه‌ر ڕێكخه‌ری گشتی قاوه‌خانه‌ی كولتوری له‌سلێمانی ده‌ڵێت ساڵێك و پێنج مانگه حكومه‌ت ده‌ستی ده‌ستیان پێده‌كات‌و كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر ناكه‌ن. ده‌ڵێت چه‌ندین پێشنیاریان خستوه‌ته به‌رده‌ست كاربه‌ده‌ستان تا قاوه‌خانه له‌و قه‌یرانی بێ شوێنییه رزگاری بێت، به‌ڵام هیچ كارێكیان بۆ نه‌كراوه.
وتی “ناچارین چالاكییه‌كانمان ڕابگرین و قاوه‌خانه‌كه دابخه‌ین. ”
قاوه‌خانه‌ی كولتوری له 11 حوزه‌یرانی 2011 له‌گه‌ڕه‌كی عه‌قاری سلێمانی كرایه‌وه، ناوه‌ندێكی فه‌رهه‌نگی قازانج نه‌ویستی بو له‌و رۆژه‌وه تائێستا نزیكه‌ی ٦٠٠ چالاكی جۆراوجۆری كردوه، كه دیارترینیان هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی بۆ به كولتوركردنی خوێندنه‌وه و ڤیستیڤاڵی شه‌ڕه ئاو بو.
ڕادیۆی ده‌نگی كتێب و چادرگه‌ی كتێبفرۆشی شاكر فه‌تاح‌و كتێبخانه‌ی گه‌رۆكی “كه‌شتی نه‌جمه‌دینی مه‌لا” له‌پڕۆژه‌كانی قاوه‌خانه‌ن. وا دیاره ئیتر ئه‌مانه بۆ هه‌تا هه‌تادا داده‌خرێن.
خه‌لیل عه‌بدوڵا نوسه‌رو روناكبیر به‌پێویستی ده‌زانێت هاوكاری قاوه‌خانه بكرێت، تا ئه‌و قایرانه تێپه‌ڕێنێت. ده‌ڵێت ناوه‌ندێكی روناكبیری گرنگه له‌شاری سلێمانی‌و ده‌یان كۆڕ‌و سیمیناری تیاكراوه‌و شوێنی كۆبونه‌وه‌ی نوسه‌ران‌و روناكبیران بوه. وتی “پێویسته ئیداره‌ی سلێمانی‌و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری نه‌هێڵن ئه‌م ناوه‌نده پڕ بایه‌خه دابخرێت. ”
سه‌ره‌تای مانگی ته‌موزی 2012 بو، عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی قاوه‌خانه‌ی كرد، له‌به‌رده‌م نوسه‌ران‌و به‌ئاماده‌بونی میدیاكان به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی قاوه‌خانه‌ی دا. دواتر كۆمه‌ڵێك له‌نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسان به نوێنه‌رایه‌تی قاوه‌خانه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له هه‌ولێر عیماد ئه‌حمه‌دیان بینی، ئه‌ویش ناردنی بۆ لای پارێزگاری سلێمانی.
پارێزگار پێی وتن كه 20 خانوی كۆنی شاریان كڕیوه‌ته‌وه، پاش نۆژه‌نكردنه‌وه یه‌كێك له‌وانه ده‌درێن به‌قاوه‌خانه به‌كرێیه‌كی ره‌مزی، “هه‌ر خانویه‌كمان هه‌ڵده‌بژارد، به‌بیانویه‌ك ره‌تیده‌كرده‌وه. ” ئیدریس وایوت.
“ئه‌گه‌ر به‌ڵێنه‌كانی به‌هرۆز محه‌مه‌دی پارێزگار باسبكه‌م، ده‌بێت هه‌ر 24 لاپه‌ڕه‌كه‌ی هاوڵاتی پڕبكه‌ینه‌وه. ” ئیدریس عه‌مه‌ر رێكخه‌ری گشتی قاوه‌خانه ده‌ڵێت هه‌موان پێیانوابو كه پارێزگار هیچ به‌ده‌سته‌و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌سلێمانی، حاكمی فیعلی شاره‌و “به‌حساب خه‌می رۆشنبیری هه‌یه. ”
دواتر هه‌ریه‌كه له‌شێرزاد حه‌سه‌ن، ئه‌حمه‌د میره، هه‌ڵاڵه رافیع، كاژاو جه‌مال‌و شۆڕش جوانڕۆیی سه‌ردانی هێرۆ ئیبراهیم ده‌كه‌ن. دواتریش له‌ڕێگه‌ی رۆژنامه‌نوس ره‌حمان غه‌ریبه‌وه چه‌ندجاری تر له‌گه‌ڵ هێرۆ قسه‌كراوه، “به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌ویش هیچی نه‌كرد. ”
دارا مارف به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی تایبه‌تی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، ده‌ڵێت ئه‌وان كه‌یسه‌كه‌یان ئاراسته‌ی پارێزگار كردوه‌و داوایان لێی كردوه كه هاوكاری پڕۆژه‌كه بكات. وتی “پارێزگار ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه خانوه‌كه بكڕێته‌وه له‌سه‌ر مینحه‌ی ژێرخانی رۆسنبیریی‌و بیخاته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیریی‌و قاوه‌خانه‌ی تیا بێت، به‌نوێنه‌ره‌كانی قاوه‌خانه‌شمان وتوه له‌كوێ ئاسته‌نگ هاته‌ڕێتان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه. ”
چاره‌ی دوه‌م به‌لای داراوه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتییه‌وه، خانوه‌كه بكڕنه‌وه‌و رێگه‌بده‌ن كه قاوه‌خانه‌ی تیابێت، وتی “به‌ڵام ئه‌مه باش نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قاوه‌خانه ئه‌هلییه‌و له‌خزمه‌تی گشتیی دایه. ”
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی نوسه‌رو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامی، پێیوایه مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت ته‌ندروست نه‌بوه له‌گه‌ڵ ناوه‌نده كولتوریی‌و روناكبیرییه‌كاندا، ده‌ڵێت به‌پێی نزیكیان له‌حیزب هاوكاریكراون نه‌ك پڕۆژه‌و كاروچالاكی. ده‌ڵێت قاوه‌خانه‌ی كولتوری شایه‌نی هاوكاریی‌و ئاوڕلێدانه‌وه‌ن، “ئه‌سڵه‌ن ده‌بێت ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌ستگیرۆیی بكرێت تا گه‌وره‌تر بێت نه‌ك ده‌رگاكانی به‌ڕودا دابخرێت، به‌تایبه‌ت له‌سلێمانی كه پایته‌ختی رۆشنبیرییه. ”
دارا گه‌واهی ده‌دات كه قاوه‌خانه‌ی كولتوری چالاك‌و پڕ به‌رهه‌من. وتی “ئه‌وان به‌فیعلی خزمه‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵام من بڕیار به‌ده‌ست نیم! ده‌كرێت ئێمه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن موڵكه‌كه قسه بكه‌ین شه‌ش مانگ مۆڵه‌تیان بداتێ‌و سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه. ”
ئیدریس وتی “سه‌رله‌نوێ چی ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه، من هه‌مو قسه‌كانی ئه‌وانم له‌به‌ره، ته‌نها ده‌ست ده‌ستیمان پێده‌كه‌ن، ئه‌مه چه‌نده‌مینجاره ئه‌وان واده‌ڵێن”.
20 ملیار دینار بۆ ژێرخانی رۆشنبیری سلێمانی دانراوه، به‌ڵام هیچ بۆ قاوه‌خانه نه‌كراوه، هه‌رچه‌ند به‌شێكی پاره‌كه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كان‌و چه‌ند گه‌له‌ریی‌و ته‌لاری هونه‌ر ته‌رخانكرا.
ته‌لاری هونه‌ر چ ئیزافه‌یه‌كی هه‌بوه له‌بواری رۆشنبیری ئه‌مشاره‌دا؟ ئه‌مه پرسیاری ئیدریس عومه‌ره بۆ پارێزگار‌و كاربه‌ده‌ستانی تری شاری سلێمانی. وتی “گه‌له‌ری هه‌یه له‌م دو ساڵه‌ی دواییدا ته‌نها چه‌ند چالاكییه‌كی كه‌می هه‌بوه، ئێستا ده‌وڵه‌ت بۆی نۆژه‌نده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا كه گه‌له‌رییه‌كه خانوی خاوه‌ن گه‌له‌رییه‌كه، مانگانه‌ش كرێیه‌كی قه‌به‌ی بۆ خۆی نوسیوه له‌سه‌ر حكومه‌ت. ”
دڵشاد حسێن ئه‌ندامی لیژنه‌ی رۆشنبیری په‌رله‌مان له‌خولی پێش‌و، ده‌ڵێت قاوه‌خانه كولتوری به‌بێ ئه‌وه‌ی بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاح له‌سه‌ر حكومه‌ت بكه‌وێت، ده‌یان چالاكی گرنگی كردوه. “وه‌زاره‌تی رۆشنبیری مانگانه بودجه ده‌دات به‌دایان سه‌نته‌ر كه چالاكیان نییه”.
دڵشاد وتی ” پارێزگار له لیژنه‌ی سه‌رفكردنی ٢٠ ملیارد دیناره‌كه‌دایه، ئه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن كه چ ناوه‌دێك هاوكاری بكرێت و پاره‌كه چۆن سه‌رفبكرێت. ”
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی وتی “له‌م كارانه‌دا، پێویستی بون‌و چالاكبون ناكرێنه پێوه‌ر، میزاجی به‌رپرسان‌و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی ده‌بنه بنه‌ما، كه لێپرسینه‌وه نه‌بێت‌و شوێنێك نه‌بیت بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی بڕیاره هه‌ڵه‌كان، ئاوای لێدێت، به‌ڵام له قۆناغی نوێ‌دا ده‌بێت چالاك بون بنه‌مابێت. ”
قاوه‌خانه‌ی كولتوری چه‌ند كتێبخانه‌یه‌كی بۆ خوێندنگاكانی سلێمانی‌و گرتوخانه‌ی گه‌ورانی سلێمانی به‌بێ به‌رامبه‌ر كردوه‌ته‌وه.
كه‌ره‌سته‌ی پێویستی بۆ گه‌نجانی قه‌ڵادزێ دابینكردوه تا بتوانن پێشانگای هه‌میشه‌یی كتێب بكه‌نه‌وه له شاره‌كه‌یان. ئیدریس وتی “له‌كوێ ئێمه دینارێك قازانجمان كردبێت، ئه‌وا خستومانه‌ته خزمه‌تی بواری كولتوری و فه‌رهه‌نگییه‌وه. ”
له‌ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی 300 هه‌زار دۆلار دراوه به‌سه‌یاره بۆ ناو پارێزگای سلێمانی، “به‌ڵام بۆ قاوه‌خانه یه‌ك دینار خه‌رجناكرێت، به‌حساب ئێره پایته‌ختی رۆشنبیرییه”.
بڕیاربو رامان عوسمان سكرتێری رۆژنامه‌وانی پارێزگاری سلێمانی، رای پارێزگار وه‌ربگرێت و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی هاوڵاتی بداته‌وه، به‌ڵام دواتر رامان له‌كاته‌ی داینابو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه ته‌له‌فونه‌كه‌ی به‌رده‌ست نه‌بو.
ئیدریس عومه‌ر وتی “من به‌ژیانی خۆم فه‌رمانبه‌ری بێده‌سه‌ڵاتی وه‌ك پارێزگارم نه‌دیوه، هه‌میشه چاوه‌ڕوانی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌یه‌تی فه‌رمانی پێ بكه‌ن بۆ كارێك. ” دواتر ده‌ڵێت “من گله‌یی لێناكه‌م، چونكه ده‌زانم چه‌ند بێده‌سه‌ڵاته. ”
سه‌رچاوه: هاوڵاتی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
