بە داخەوە و پەژارەیەکی زۆرەوە ڕۆژی. 2013. 11. 20 کاتژمێر 21 پێشمەرگەی وون دکتۆر تەحسین ئاکرەیی لە خەستەخانەی سەربازی لە بۆدابێست کۆچی دوایی کرد .
دکتۆر تەحسین لەدایک بووی 1941 یەکێک بوو لە تێکۆشەرە هەرە دڵسۆزەکانی ڕێگای کوردایەتی و کەسێکی بەئەمەک و بەوەفا بوو بۆ مە بەدەئەکەی و ڕێبازەکەی,، بۆیە هەر لە گەنجیەوە تێکەڵاوی بزوتنەوە چەپەکان بووە بۆ ڕزگاریخوازی گەلەکەی و لەسەر ئەوەش لە ساڵی 1963 ماوەیەک لە زیندانەکانی ڕژێمی بەعسی لەناوچودا ژیانی بەسەر بردوە لە زیندانە بەدناوەکەی نوگرەسەلمان و هەر لەسەر ئەوەش لە کارەکەی کە سەربازی سوپا بوە بە پلەی مولازم دوورخراوەتەوە، تا دواجار لە کۆتایی ساڵی 1961دا ڕوی لەدەرەوە کردوە و لە ووڵاتی هەنگاریا نیشتەجێبوە و دەستی کردوەتەوە بە خوێندن و دکتۆرای لە جیۆلۆجیادا هێناوە، بەڵام لەگەڵ خوێندن و کارکردنیشیدا کۆڵی لە خەبات و تێکۆشان نەداوە بۆ سەرخستنی داواکاریەکانی گەلەکەی، هەر لەسەرەتای دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردوستانەوە پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانیەوە کردوە و چالاکانە کارەکانی ڕاپەڕاندوە و یەکەم کەس بووە کە ڕێکخستنەکانی یەکێتی لە ووڵاتی هنگاریا دامەزراندوە کە تائێستاش تاکە ڕێکخراوی ناسراوی کوردوستانی باشورە لەو ووڵاتەدا پاشان بەبێ هیچ مەحسوبیەتێک پۆستی نوێنەرایەتی ی. ن. ک وەرگرتووە، وهەمیشە کاری بۆ ئەوە کردوە مەسەلەی گەلەکەی و مافەکانی بە گەل و حکومەتی هەنگاریا بناسێنێ، وە هەر بە هەوڵ و کۆششی ئەو جوامێرە بوو چەندین زەمالەی خوێندنی بۆ گەنجەکانی کورد دابینکرد، کە لەبەر پێشمەرگایەتی و کاری سیاسی نەیان توانیبوو لە کوردوستان خوێندن تەواو بکەن، ئاوا ڕێگەخۆشکەربوو بۆ ئەوەی هەر لە ساڵەکانی هەشتاکانەوە چەندین گەنج بتوانن ببنە خاوەن شەهادەی زانکۆ، وە تاکو ئێستاش لە مەلەفی کوردایەتی و یەکێتیی لە هەنگاریا وەکو ئەفسانەیکی کورت و جەربەزە ناودەبرێ، پاس تەحسین ئاکرەی مەلەفی کوردی وەکو مۆمێکی شێدار کوژاوەتەوە، جێگەی ناگیرێتەوە.
کاک تەحسین لە ژیانی کۆمەڵایەتیشدا یەکێک بوو لە هەرە کەسە خۆشەویستەکان لە ناو هاوڕێکانی و دۆست و ناسیاوەکانیدا و تەنانەت ئەوەی کە تازە دەیناسی خۆشیدەویست و ئەو هەستەی لا درووست ئەبوو کە چەندین ساڵە دەیناسێ، چونکە هەمیشە قسە خۆش و حەز بە گاڵتەوگەپ و پێکەنین بوو، بە داخەوە جێگەکەی بە کۆچی هەتاهەتایی ئەو زۆر چۆڵ دەبێت.
نەمری بۆ پێشمەرگەو تێکۆشەری بەئەمەکی کوردایەتی کاک تەحسین ئاکرەیی و لە یەزدانی گەورە داواکارین بە بەهەشتی دێرینی خۆی شادی بکات، دوور لە هەموو لایەنێکی سیاسی ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە مەلەفی تەحسین ئاکرەیی بە بەزر ڕابگرێ، چونکە لە پیش کاری حیزبایەتی، هەمیشە کاری بۆ مەلەفی کوردو کوردستان و بەرزکردنەوەی ناوی حکومەتی هەرێم کردووە.
ڕەوەندی کوردی لە هەنگاریا
بۆدابێست
2013. 11. 21
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
