ڕێکخراویIMCK بە هاوکاری رێکخراوی نێودەولەتی (STATT) هەڵدەستێت بە سازدانی 3 خولی 1 ڕۆژی لە سلێمانی بۆ ڕۆَژنامەوانان. خولەکە بۆ دەوڵەمەندکردنی زانیاری ڕۆژنامەوانانە لە بواری کۆچی نایاسایی. خولەکە ڕۆژنامەوانانی نوسراو و بینراو و بیستراو و مالپەر و بلۆگەرەکانیش دەگرێتەوە. لە کۆتایی خولەکەدا نامەی بەشداری دەدرێت بە بەشداربوان.
ئەو بەشداربوانەی لە ناوچەکانی دەرەوەی ناوشاری سلێمانیەوە دێن پارەی هاتووچۆیان بۆ دەگێردرێتەوە. بۆ ڕۆژنامەوانانی گەرمیان دواتر هەمان خول لە کەلار دەکرێتەوە.
دوای خولەکە داوا لە بەشداربوان دەکرێت بابەتە بڵاوکراوەکانیان لەسەر ئەم تەوەرە بۆ بنێرن بۆمان و باشترین 3 بابەت خەڵاتی ماددی وەردەگرن.
خولەکە ڕۆژانی 6 و 7 و 9 ی مانگی 11 لەناو بینای ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ دەبێت بەرامبەر کەنیسەی مار یووسف. لەگەڵ دابین کردنی نانی نیوەڕوان و پێداویستیەکانی خولەکە. دەوامیش ڕۆژانە کاتژمێر 09:00 بۆ 16:00 دەبێت لەگەڵ برێکی چا و قاوە له نێوانیاندا.
بۆ زانیاری زیاتر و بەشداری کردن ئیمەێڵ بنێرە بۆ
تێبینی: خولەکە بێ بەرامبەرە
--
Saman Salar Penjwini
IMCK Advisor
Office: +964 53 330 2069
Mobile: +964 771 0178 468
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
