پاش سلاو و رێز
هاورێیان، ئێمه ئه‌وانه‌ی له خواره‌وه ناومان هاتووه، كومه‌لێك له پێشمه‌رگه و تێكوشه‌رانی دێرێنی حزبین، كه چه‌ندین سال لە ته‌مه‌نی گەنجی خۆمان بەخشیە حیزب و لە پێناو به‌رز ڕاگرتنی درووشمەکانی حزب وگه‌یشتن به ئامانجه‌كانی، لە هیچ شتێک سڵمان نەکردوەتەوە و وە هەرگیز له‌م قوربانی و ماندوبوونانه په‌شیمان نین. لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا ته‌مه‌نمان چۆته سه‌ر، به‌لام دیسان ئاماده‌ین له پێناو هێنانەدی درووشمەکانی حیزب و خه‌ونه‌كانی شه‌هیدانی حزبە تێکۆشەرەکەمان هەرچی پێمان دەکرێت درێخی نەکەین .
به‌لام لێتان ناشارینه‌وه كه به وه‌زعی ئێستای حزب زۆر نیگه‌رانین. وە بو ئێمه‌ی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی، خه‌مێكی گه‌وره‌یه بۆ مان كه حزبە تێکۆشەرەکەمان له ئه‌نجامی هه‌ڵه یه‌ك له دوای یەكه‌كانتان، کە خۆی لەو سیاسەتە دەبینیتەوە کە بە بەردەوامی پالپشتی دەسەلاتتان کردووە و لەسەر حیسابی بەرژەوەندیەکانی خەلکی زەحمەتکیش، تا کار گەشتووەتە ئاستێک تەنانەت بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان و كه‌س و كاری ئێمه‌ومانان ئاماده‌ییان تێدا نه‌بێت ده‌نگ به حزب بده‌ن.
به‌رێزان به هۆی ئه‌و ته‌مه‌نه درێژه‌ی لە نیو حزبدا بەسەرمان بردووە، ئه‌وه باش ده‌زانین كه پێویست بوو له رێگای رێكخستنه‌كانه‌وه ئه‌م هه‌لویسته‌ی خۆمانتان پێشكه‌ش بكه‌ین. به‌لام بێهودەیمان لە ئەزموونی ڕابردوودا لەم بوارەدا لە بەهەند وەرنەگرتن و پشتگوێ خستنی هەڵوێستەکانمان، پاڵی پێوە ناین کە ڕێگەیەکی دیکە بگرینە بەر. وێرای ئەوەی ئێوەی سەرکردە گوێتان بەو پێشنیار‌و داخوازیانەی ئێمە بۆ چاکسازی نەداوە، کەچی هەر به‌رده‌وام بوونه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌تان كه هۆكاری سه‌ره‌كین له پوكانه‌وه‌ی حزب و له‌ده‌ستدانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی. بویه ئێستا له رێگای ئه‌م نامه‌یه‌وه ده‌مانه‌وێت پێتان رابگه‌ینین كه وه‌زعی حزب له‌مه زیاتر هه‌ڵناگرێت و به‌رده‌وام بوونی ئه‌م میتوده چەوتە ده‌بێته نه‌مانی ئه‌م حزبه‌ی کە ڕابردووی پرە لەسەروەری و بەرخوردان، ئەو حیزبەی کە هه‌زاران تێكوشه‌ر له پێناویدا گیانی خۆیان بەخشی. بویه داواكارین كه ئێوه‌ی سەرکردە هەست بە ئازاره‌كانی ئێمه و بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان و تێكوشه‌ره دێرنه‌كانی حزب بکەن و ئه‌و شه‌هامه‌تی و بوێریەتان تێدابێت كه هه‌نگاوی جددی هه‌لێنن بۆ چاكسازی بنه‌ره‌تی. هه‌رچه‌نده زۆرێك له ئێمه پاش بێئومیدبوونمان لە جێ به‌جێ نه‌كردنی به‌لێنه‌كانتان بۆ چاكسازی، بەتایبەت پاش شكستیەکەی 2009 بۆ هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بێ باوریان به‌رامبه‌ر بە ئێوه گه‌یشتوته ئاستێكی به‌رز. بویه هیوادارین کاربکەن بۆ ئاشتکردنەوەی بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان و تێكوشه‌ره دێرینه‌كان و بەخشینی ئومید پێیان، با چیتر لەوە زیاتر ئازاری دەروونی نەچێژن، بۆیە داواکارین له ئێستاوە هه‌نگاوی جیدی بهاوێژن بۆ گورانكاری بنەرەتی لە هەموو جومگەکانی ژیانی حیزب‌دا .
به‌رێزان ئێمه پێمان وایه پرۆسه‌ی چاكساری ده‌بێت ئەم هه‌نگاوانه لە خۆ بگریت:
ــــ گۆرانگاری له مه‌كته‌بی سیاسی و سكرتیری حزبدا.
ـــ گێرانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هاورێیانه‌ی كه به ناحه‌ق خرانه ده‌ره‌وه‌ی حزب یا ئه‌وانه‌ی به هۆی بوونی هه‌لویستی ڕاشکاوانەیان بەرامبەر بە سیاسه‌تی حزب، رێكخستنه‌كانیان جێهێلاوه و تا ئێستاش خاوه‌نی هه‌مان هه‌لویستن و خۆیان پارستووه.
ــــ به‌ستنی كونگره‌یه‌كی له ناكاو بۆ چاكسازی و لێپرسینه‌وه له‌و هاورێیانه‌ی كه هوكاری ئه‌م شكستیه یه‌ك له دوای یەکانەی حزبن، به تایبه‌تی ئه‌و هاورێیانەی تێوەگلاوی گەندەڵین.
به‌رێزان ئێمه ئه‌وه‌ندە له ئێوه راده‌بینین كه دلسوزیتان بۆ حزب و خوێنی شه‌هیدان ئامادەن به زووترین كات ده‌ست بەم هه‌نگاوانه‌ی سەرەوە بکەن، لە پیناو پروسه‌ی چاكسازی، هه‌موومان له خه‌می نه‌مانی حزب رزگار بکەن. پشتگۆی خستنی داواکارییەکانی دلسۆزانی حزب، کارەساتی گەورەی بۆ حزب و دوارۆژەکەی بە دواوە دیت.
لە کۆتایدا ئومێدەوارین هەر هاوریەک کە ئەم دۆخەی ئیستای حیزبی پێ قەبوڵ نیە، چیتر بێدەنگ نەبێت و لە ڕێگەی تایبەتیەوە و لە چوارجیوەی پرەنسیپە ڕێکخراوەیەکاندا داوا لە سەرکردایەتی حیزب بکات کە هەنگاو بەئاراستەی جاکسازی هەڵبنێت.
بە ئومێدین بە زووترین کات وەلامی دڵخۆشکەرمان پێبگات
ناوەکان
هاورێ ملازم هەژار پێشمەرگەی دێرین
هاورێ هێمن دەربەندی پێشمەرگەی دێرین
هاورێ چنار خالۆ پێشمەرگەی دێرین
هاورێ سامال پێشمەرگەی دیرین
هاورێ شێرزاد شێر پێشمەرگەی دیرین
هاورێ کیفاح پێشمەرگەی دیرین
پێشمەرگەی دێرین هاورێ فەتاح خەتاب
هاورێ پێرس شیروانی پێشمەرگەی دێرین
ئەردەلان یاسین پێشمەرگەی دێرین هاورێ
هاورێ ئەیار پێشمەرگەی دێرین
هاورێ چالاک کەرکوکی پێشمەرگەی دێرین
هاوری دارای اعلام پێشمەرگەی دیرین
هاورێ عمر دیلان پێشمەرگەی دیرین
هاوری هونەر محەمەد پێشمەرگەی دێرین
هاورێ خەلیل رەمزی پێشمەرگەی دێرین
هاورێ پێشرەو رەحمان پێشمەرگەی دێرین
هاوری کەنعان تیکۆشەری دیرین
هاورێ هەلۆ کەرکوکی پێشمەرگەی دێرین
هاورێ فورات پێشمەرگەی دێرین
هاورێ ئازاد سالح کەرکوکی پێشمەرگەی دێرین
هاورێ ئاشتی حەسەن تیکۆشەری دیرین
هاورێ ئەرخەوان رەوف تیکۆشەری دیرین
هاورێ جوتیار کەرکوکی پێشمەرگەی دێرین
هاوری ئەحمەد کەیفی پێشمەرگەی دێرین
هاورێ شەمال رەووف تیکۆشەری دیرین
هاورێ بەختیار شەقلاوەی پێشمەرگەی دێرین
هاورێ رۆژانی شەهید جەوهەر پێشمەرگەی دێرین
هاورێ ئاکۆ ( ستار ) پێشمەرگەی دێرین
هاورێ هاوار پێشمەرگەی دێرین
هاورێ تەها هەلەدەنی پێشمەرگەی دێرین
هاورێ دکتور سەباح قەدوری تیکۆشەری دیرین
هاورێ سەباح بیا سلیوە تیکۆشەری دیرین
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
