با گیانی رۆژنامەنووسان پارێزراوبێت

 رۆژی 11/10/2013 لەشاری سلێمانی، دەستێكی شاراوە لەماڵی رۆژنامەنووس كوردۆ عەلی پەیامنێری كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان بۆمبێكیان دانابوو، پێش تەقینەوەی ئەو بۆمبە هێزە تایبەتەكان پوچەڵیان كردەوەو بێ زەرەرو زیان كۆتایی هات..

ئەم رووداوە دەبێتە مایەی ئەوەی كە ئێمە لە (لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و لیژنەی داكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسان و ئازادی رۆژنامەنووسی)، داوا بكەین بۆ دۆزینەوەو سزادانی ئەو دەستەی بۆمبەكەی داناوە،  هەوڵەكانی پۆلیس و ئاسایش و دەزگا تایبەتەكان چڕتر بكرێنەوە، تا چیتر كەسانێك بیر لە ترساندن و تۆقاندن یان تیرۆركردنی رۆژنامەنووسانی كوردستان نەكەنەوە.

 

لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان

لیژنەی داكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسان و ئازادی رۆژنامەنووسی

11/10/2013

https://www.facebook.com/sulaymaniy.sandika

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر