کەرتی رێکخستنی گڵاسگۆ .. نامەیەکی کراوە لەکۆمەڵێک کادیری ڕێکخستنەکانی بەریتانیا بۆبەڕێزان مەکتەبی سیاسی و سەر کردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

سڵاووی وەفاو ئەمەک داری 

بەڕێزان: دوا بەدوای دەر ئەنجامە شکشت خواردووە کەی ھەڵبژاردنەکانی ٢١/٩/٢٠١٣ ی پەرلەمانی کوردستان لەسۆنگەی پەرۆشیمانەوە بۆیەکئیتیەکەمان کەپاوان کراوە لەلایەن چەند گروپو دەستەیەک لەئۆرگانەکانی سەرەوە ئئیمە وەک ڕئیکخستنەکانی یەکئیتی نیشتیمانی کوردستان لە بەریتانیا لە ڕوانگەی ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی و ئەرکێکی سەرشانی خۆمان دیسان دەمانەوێت کەمێک بگەڕئینەوە دواوە و وەک بیر ھێنانەوەیەک بۆ ھەمو لایەکتان، ئاماژەیەکی کورت بە مێژوی کێشە و گیرو گرفتەکانی ڕێکخستنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بکە ین لە سنوری کۆمیتەی بەریتانیا و بگرە ھەمو ئەو روپا 

سەرھەڵدانی باڵی ڕیفۆرم لە سنوری کۆمیتەی بەریتانیا و دابەش بونی ئەرک و کارەکان دەرەنجامی کۆمەڵێک کێشەی بەسەر یەکدا کەوتو بو، کە وەک پێویست و بە بەرنامە ھەوڵ بۆ چارەسەری کێشەکان نەدەدۆزرایەوە، ئەوەش ھۆکارێک بو بۆ فراوانکردنی بەرەی ڕیفۆرم، لە ناوەرۆکدا زۆر کەس ھەبون باوەڕیان بەو ڕیفۆرمەش نەبوە، بەڵام وەک ڕق و کاردانەوەیەک کە کەس گوێی لێ نەگرتون و بە دەم کێشەکانیانەوە نەچون، پاڵیان دایە ئەو بەرەیە و پشتگیریان کردون، ھەر ئەو کەلێنەش بو وایکرد ڕەگ بە پشتیوانی ڕیفۆرمەکان زەرەرێکی زۆر لە ڕێکخستنەکان بدەن و جیا ببنەوە، دواتریش ھەمو ئەوانە بونە کەرەستە و بە حازری کەوتنە بەر دەستی گۆڕان، بەشی زۆری ئەو جیابونەوانە لە بەریتانیاوە و لە ناو ڕێکخستنەکانی یەکێتیدا سەری ھەڵداوە کەلەڕاستیدا دەبو گۆڕان ملوانکەی زئیڕین بدات بەھەریەک لەھاوار حاجی و شاناز ئیبراھیم چونکە بەبڕوای زۆرئیک لەبەرپرسان و ھەڵسوڕاوانی گۆڕان دانیان بەوەناوە کە گۆڕان ئەوەندەی ئەودوزاتە کاریان بۆ دروستکردنی گۆڕان نە کردووە لەبەریتانیاو تەواووی ئەوروپا و ئەندامیان بۆ گۆڕان کۆ نەکردۆتەوە بۆیە دەبێت ھەمو لایەک دان بەوە دابنێن کە لە سنوری ناوەندی دەرەوەو کۆمیتەی بەریتانیا کێشە و گرفتی زۆر ھەیە، کە تا ئێستا ھەمویان بێ چارەسەر ماونەوە، زیانێکی زۆریان بە کار و چالاکیەکانی ڕێکخستن گەیاندوە و پێشبینیش دەکەین ئەگەر ھەریەک لە ئێمە لە جێی خۆیەوە قوربانی بە خۆی نەدات، ئەوا ڕێکخستنەکان توشی قەیرانی گەورەتر دەبن و ماوەیەکی تر ئەوەی پئی بڵئین ڕئیکخستنی یەکئیتی بونی نامئینئیت واتا زەرەری زۆر گەورەتر بە یەکێتیەکەمان دەگەیەنن.وەھەروەھا ساڵی پار کەئەو لیژنەیەتان دروست کرد بۆ چارەسەری ئەو کئیشانە لەڕاستیدا نەک نەی توانی کئیشەکان چارەسەر بکات بەڵکو بگرە زۆر ئاڵۆزتری کردن بۆیە ئئیمە ھەر ئەوکاتە دانمان بەو کۆمیتەیە نەنا چونکە بەنایاسایمان زانی وەزۆر بەڕونی ھەستمان بەوە دەکرد کەئەو لیژنە نابەر پرسە پشتیوانی چەند کەسی دیاری کراووی دەکرد بەھەمو کەمو کوڕیەکانیەوە چەندین بەڵگەمان لایە کەزۆرئیک لەئەندام ھئینرابون کەبۆ یەکەم جار بو لەکۆبونەوە یان بڵئین لەکۆمیتە ئەبینران بۆیە لەدوای تەواو بونی ھەڵبژاردنی کۆمیتە بەبەر چاووی ھەمو مانەوە شاناز ئیبراھیم دیاری دەستخۆشی و پئیزانینی دابە دلئیر سەر سپی کەلەڕاستیدا تابڵئیت لیژنەیەکی بئ سەرو بەربو چونکە لەھیچ دنیایەکدا نیە لیژنە پئیک بھئینرئیت لە یەک کەس ھەر بۆیەش دەڵئین 

کئیشەکان بەرەو خراپتر بران دەرئەنجامەکەی لەلای ئئیوەو ھەمو لایەک ڕونە خۆئەگەر جاران کئیشەکە ھەر لەبەریتانیا بو ئەوە ئئیستا ھەمو ئەوروپاو زۆرئیک لەڕئیکخستنەکانی کوردستانیش بەوئاقارەدا براوون ھەمان دەردیان گرتۆتەوە بیگومان ئەوەش بەرھەمی نمونەی چەندان لیژنە ی ئاوھا بئیسەرو بەرو نابەرپرسانە بوون کەھاتن بۆچارەسەرکردنی کئیشەکانی ئەوروپا بۆیە بئیجگە لەوەی دەبئیت بەرپرسانی یەکئیتی زۆرسوپاسی ئئیمە بکەن کەلەدوای ئەو شکستە گەورەیەی بەسەر ئئیمەو ھەمو یەکئیتی و ڕئیکخستنەکانتان ھئیناوە بەڵام ئئیمە ئەو گرو بەرخۆدانەمان تیا ماوە کەبەوپەری بیرو باوەڕی بەھئیزو ھیواوە بتوانین ڕئیکخستنەکانی یەکئیتی دیسانەوە ڕاستبکەینەوەو بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتوی پەرلەمانی عئیراق و ھەمو ھەڵبژاردنە یەک لەدوای یەکەکان جئ پەنجەمان دیار بئیتو بۆ جەماوەری بەشەرەفی رون بکەینەوە و بیسەلمئینین کەیەکئیتی نیشتیمانی کوردستان ھەمیشە لەگەشە کردن و ھەستانەوەو فکرەو باوەڕی تازە دایە ئەگەر چرایەکی خامۆش بکرئیت ئەوە بەھەزارانی تر دائەگیرسئینئیتەوە 

بەڕێزان، ئەم پێشنیارانەی ئاڕاستەتان ئەکەین، پێکھاتەی ھەڵوێستی ھەریەکئیک لەئیمەیەو وەھەر یەکئیکیش لەئیمە نووئینەرایەتی چەندین کەس دەکەین بۆیە تکایە لەماوەیەکی کورتدا وەڵاممان بدەنەوە بەڵکو بتوانین بەیەکەوە کاربکەین لە پێناو بەدیھێنانی گشت ئامانجە بەدینەھاتووەکانی کۆی ھەمو کادیرانی یەکئیتی نیشتیمانی کوردستان وە ئەوە دوا پئیشنیارو دوا ھەڵووئیستمان دەبئیتو ئەم جارەیان ھەڵووئیستو کاردانەوەی زۆر توندمان دەبئیت چونکە نەسکاڵا ماوە بۆتان بنئیرین نەپئیشنیار ماوە نە شئیعرو پەخشانو نوسینو فەلسەفە ماوە پئیتان نەڵئینو بەگووئیچکەتاندا نەچرپئینین خۆئەگەر پارانەوەش بڵئین زۆر جاریش لئیتان پاڕاینەوە کەفریای ڕئیکخستنەکان بکەوون بەڵام ھەر گوئیتان نەگرت بۆیە ئیتر بەسەوناتوانین لەمەودوا پابەندی ھیچ بڕیارو کۆبونەوەیەکی کۆمیتەو بەناو ناوەندی دەرەوە بین

پئیشنیارەکان

١- ھەڵوەشاندنەوەی ناوەندی دەرەوەو بگۆڕدرئیت بەمەڵبەندی دەرەوە بەپئی پەیرەو وەکو ھەریەکئیک لەمەڵبەندەکانی تر مامەڵەی لەگەڵ بکرئیت ھەر وەکو خۆتان دەزانن کەئەو ناوەندە نایاساییەو لادانە لەپەیڕەووی ناوخۆی یەکئیتی 

٢- گئیرانەوەی بینای ناوەند کەبەخووئینی شەھیدانی یەکئیتی کراوە لەووڵاتی بەریتانیا بخرئیتە خزمەتی ڕئیکخستنەکانی یەکئیتی و گەشەکردن و چالاکیەکانی ڕەوەندی کوردی نەک وەکو ئیستا کەس پئی نازانئیت

٣- ھەڵوەشاندنەوەی کۆمیتەی بەریتانا و ھەڵبژارندەوەی جارئیکیتر بەسەر پەرشتی لیژنەیەکی پاکو تئیکۆشەرو گەڕانەوەی بۆ شاری لندن جاران دە ووترا نابئیت کۆمیتە لە لندن بچئیتە دەر ئەی ئئیستا خئیرە لەدەرەوەی لەندن بینای بۆ بەکرئ گیراوە لەکاتئیکدا بینایەکی گەورە کڕاوە لەناو لندن ئایە ئەوە بەھەدەردانی سەروەتو سامانی یەکئیتی نیە 

٤- چاو خشاندنەوە بەتەواوی ڕئیکخستنەکان و کۆمیتەکانی ئەوروپا و چاڵاکردنەوەیان لەڕوی جەماوەریەوە 

٥- ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو بڕیارانەی کەئەو لیژنەیە ساڵی پار دەری کردون بۆڕئیکخستنەکانی بەریتانیاو تەواوی ئەوروپا گئیرانەوەیان بۆسەر ڕئیگە ڕاستیەکەی جاران 

٦- دروست کردنی لیژنەیەک بۆ ئاشتکردنەوەی ھەمو ئەوکادیرانەی کەتائیستا پشت گووئ خراوونو پاڵیان نەداوە بەھیچ لایەنئیکی سیاسیەوە

ووئینە بۆبەڕئیزان 

١ ھەردو جئیگرانی سکرتئیری گشتی

٢ دەستەی کارگئیری مەکتەبی سیاسی یەکئیتی نیشتیمانی کوردستان 

٣ ئەنجومەنی ناوەندی یەکئیتی نیشتنمای کوردستان


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.