به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی بڵاو كرانه‌وه، له كوردستان موچه له نێوان به‌رزترین كه 22، 5 ملیۆنه كه موچه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه بۆ ته‌نها 140000 دینار كه‌مترین و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی تازه دامه‌زراوی بێ شه‌هاده‌یه، جیاوازییه‌كه 160 جار زیاتره، وه جیاوازییه‌كه له گه‌ڵ موچه‌ی وه‌زیرو په‌رله‌مانتار 60 جار زیاتره، به پێی ستاندارده جیهانییه‌كان ئه‌م جیاوازییه زۆر زۆره، بۆیه داواكارین به كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی لانی یه‌كه‌م كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه و به‌رز كردنه‌وه‌ی موچه‌ی لانی دووه‌م كه هاووڵاتیه‌كی تازه دامه‌زراوی بێ شه‌هاده‌یه جیاوازییه‌كه كه‌م بكرێته‌وه، به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی جیاوازیه‌كان بۆ زیاتر له نیوه‌ی ئێستا كه‌مده‌بنه‌وه، ئه‌ركی حكومه‌ته سه‌قفێك بۆ لانی كه‌می موچه‌و كرێ و لانی زۆری موچه‌و كرێ له هه‌رێمی كوردستان دابنرێت تا سنوری ئه‌و جیاوازییه كه‌مبكاته‌وه ئه‌گه‌ر خوازیاره لانی كه‌می دادپه‌روه‌ری پیاده بكات، بۆیه داواكارین به‌رزترین موچه‌كانیش كه‌مبكرێنه‌وه تا جیاوازییه‌كان بگه‌نه كه‌مترین رێژه.
هه‌رچه‌نده پێمان وایه ده‌سه‌ڵاتداران به‌هۆی هێزو نفوزیانه‌وه ئه‌و موچه‌یه‌ی وه‌ریده‌گرن زۆر كه‌متره له چاو سامان و داهاتیانه‌وه، وه‌لێ ئێمه مامه‌ڵه له گه‌ڵ داهاته فه‌رمییه‌كاندا ده‌كه‌ین.
هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری له موچه له هه‌رێمی كوردستان
23-8-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
