ماوه‌یه‌كه رژێمی ئێران و حكومه‌تی عێراق ده‌ستیان كردووه به ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌سه‌ر ئه‌و ره‌شه‌كوژییه‌ی له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه كراوه له رۆژئاوای كوردستان و ده‌یانه‌وێت خۆیان به دڵسۆزی كورد بنوێن و ته‌نانه‌ت رژێمی ئێران رایگه‌یاندووه: ” ئێران پێكهێنانی ئیداره‌ی كورد به سوریا به مافی كورد ده‌زانێت” (ساڵح موسلیم. كۆمه‌ڵنیوز 13ی ئاگۆست) .
هه‌ر سێ حكومه‌تی ئێران و سوریا و عێراق به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاون و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه كوردی باشوور سست و بێده‌نگ بكه‌ن به‌رانبه‌ر حكومه‌تی سوریا و عێراق كه ئێرانیش سوودكه‌ری سه‌ره‌ی ده‌بێت تیایدا. چون ئه‌وان ده‌یانه‌وێت وا نیشان بده‌ن كه دوژمنی كوردان، حكومه‌ته دیكتاتۆره‌كان نین به‌ڵكو تاقمه تیرۆریستییه‌كانن. مه‌خابن كه هه‌ر خۆیانن یار و یاوه‌ر و پشتیوانی تاقمه تیرۆریستیه‌كانن له ناوچه‌كه.
ئه‌گه‌ر رژێمی ئێران دڵسۆزی كوردی باشووره و پێكهێنانی ئیداره‌ی كورد له رۆژئاوا به مافی كورد ده‌زانێت، ئه‌ی كوردی رۆژهه‌ڵات چی؟! مه‌خابن مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌و هه‌ڵوێسته‌ی حكومه‌تی ئێران، ته‌نها هێشتنه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌ده و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به وته‌كانی ئێرانیش بكه‌ن، زیانكه‌ری سه‌ره‌كی ده‌بن و له مێژوودا رووڕه‌شی ده‌یانگرێته‌وه. .
جابۆیه ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی (ژنانی ئازاد) ی كوردستان، راده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌وه‌ی كوردی ره‌سه‌ن بێت و باوه‌ڕی به نه‌هێشتنی دیكتاتۆرییه‌ت بێت، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ئه‌و سێ دیكتاتۆرییه‌ته له ناوچه‌كه‌دا زووتر بڕووخێن و له ناو بچن. هیچ لایه‌نێكی سیاسیش بۆی نییه به هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رته‌سك و كاتی و حیزبی، كۆسپ و رێگر بێت به‌رانبه‌ر به رووخانی ئه‌و سێ دیكتاتۆره له ناوچه‌كه‌دا.
پێشمانوایه هه‌ڵویستی گونجاو بۆ كوردی ئه‌و سێ وڵاته، هاوئاهه‌نگییه له‌گه‌ڵ لایه‌نه نه‌یاره راسته‌قینه‌كانی به‌رانبه‌ر به‌و سێ دیكتاتۆرییه‌ته و ته‌نها به‌وه‌ش به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كورد ده‌پارێزرێت و گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان بۆ ئاینده‌ی ئه‌و سێ وڵاته ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.
هه‌ر له‌و رێڕه‌وه‌دا پیویسته ئیداره‌ی باشووری كوردستان به‌رانبه‌ر به‌و هه‌واڵه گوماناوییانه‌ی له هه‌ندێك له میدیاكان بڵاو كراوه‌ته‌وه هه‌ڵوێست بنوێنێت و نیگه‌رانییه‌كان بڕه‌وێننه‌وه بۆ گه‌ل و ئه‌و راستیه‌یان له‌به‌ر چاو بێت كه سیاسه‌تی نه‌رم و نیانی به‌رانبه‌ر به حكومه‌تی مالیكی، ده‌بێته هۆی باڵاده‌ست مانه‌وه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2014. هه‌ربۆیه تاكه رێگا ئه‌وه‌یه كار بكرێت بۆ لابردنی نوری مالیكی به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دادێ.
هه‌روه‌ها داوا له كوردانی رۆژئاواش ده‌كه‌ین یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستیی خۆیان بپارێزن و پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ رووخاندنی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌وانه ریسوا بكه‌ن كه كار ده‌كه‌ن بۆ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌دی دیكتاتۆر.
كۆمه‌ڵه‌ی (ژنانی ئازاد) ی كوردستان
16-08-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
