
بەمجۆره داوا له سەرجەم تاک و گرووپ و رێکخراوەکانی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان له ناوەوە و دەرەوەی وڵات دەکەین بۆ رەنگدانەوەی پرسی ژنی کورد له کۆنگرەی نەتەوەییدا و بو ئەوەی تێکڕای بیر و بۆچوونەکان کۆ بکەینەوە، بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆتان له سەر ئەم تەوەرانەی خوارەوە بۆ ئەم پەیج و ئیمەیل ئادرێسە: (jini. rojhelat. knk@gmail. com ) بنێرن:
١- پرسی ژنی کورد، گرفت و چارەسەرییەکان
2 – رۆڵی ژنی کورد لە پرسی نەتەوەییدا
3 – رۆڵی ژنی کورد لە پێشخستنی یەکێتی نەتەوەییدا
٤- هەر بابەت و تەوەرێکی پێوەندیداری دیکە. . .
بە رێزەوە
کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد
لێژنەی کۆمەڵگای ئازاد
لێژنەی ژنان/ بەشی رۆژهەڵات
٨. ٨. ٢١٣
تێبینی: تکایە لە بەر کەمیی کات، پێویستە بۆچوونەکان بە خێرایی و بێ دواکەوتن بگەنە دەستمان.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
