
کۆبوونەوەی (٢)
سه‌عات 4ی ئێواره‌ی رۆژی 12/8 كۆمسیۆنی راگه‌یاندنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌میدا گفتوگۆی ئه‌و راپۆرتانه‌ی كرد كه له‌كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م بریاری ئاماده‌كردنی درابوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ئاماده‌بوونی د. كه‌مال كه‌ركوكی و عومه‌ر باڵه‌كی وره‌زا كه‌عبی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌رێوه‌چوو، گفتوگۆی ناوه‌رۆكی راپۆرته‌كان كرا و دوای وه‌رگرتنی سه‌رنج و تێبینی ئامه‌ده‌بووان بریادرا سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژانه‌ی خوێندرانه‌وه‌و ئه‌وانه‌شی له‌رێگای ناونیشانی تایبه‌تی كۆمسیۆنه‌وه له‌لایه‌ن راگه‌یه‌ندنكارانی كورد له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه بۆ كۆمسیۆن نێردرابوون له‌پرۆژه‌یه‌كدا كۆبكرێنه‌وه‌و پێشكه‌شی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بكرێت، بۆئه‌مه‌ش كۆمسیۆن لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا تا له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا راپۆرته‌كان و پێشنیاره‌كان یه‌كبخات و بیخاته‌وه به‌رده‌ستی كۆمسیۆن تا بریاری كۆتایی له‌باره‌وه بدات.
کۆمسیۆنی راگەیاندنی
کۆنگرەی نەتەوەیی کورد
١٢-٨-٢٠١٣
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
