رۆژی 22/7/2013له‌سه‌ر داوای به‌رێز مه‌سعود بارزانی و به‌به‌شداریی 39 پارتی سیاسیی كوردی، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له هاوینه‌هه‌واری سه‌لاحه‌دین، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، سازكرا.
ئێمه‌ی هاوبیرانی كوردایه‌تی، له‌و روانگه‌یه‌وه كه به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، یه‌كیكه له خواست و ویسته‌كانمان و له ساڵی 1979دا ئه‌و بیرۆكه‌یه‌مان خسته پێش چاوی هه‌ندێ لایه‌ن و ساڵی 1985 بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌زگای كۆنگره‌ی نیشتمانی كوردستان دامه‌زرا، به‌چاوێكی پڕبایه‌خه‌وه ئه‌ڕوانینه به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نه ته‌وه‌یی بۆ به‌ده‌سهێنانی ئامانجه‌كانی كه به پله‌ی یه‌كه‌م بریتییه له یه‌كڕیزیی كورد‌و داڕشتنی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سهێنانی داوا نه‌ته‌وه‌ییه ره‌واكانی له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا.
هه‌ر له‌روانگه‌ی په‌رۆشیمانه‌وه بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كۆنگره‌یه‌و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی، به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ئه‌زانین ئه‌م دیدوبۆچوونانه‌مان بخه‌ینه به‌رچاوی گه‌ل و كارگێڕانی كۆنگره‌كه:
1- به‌شداریپێكردنی نۆینه‌رانی كوردی پارچه‌ی پێنجه‌می كوردستان له كۆنگره‌كه‌دا كه رژێمی سۆڤێتی پێشوو، په‌رشوبڵاوی كردنه‌وه به ناوچه‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تداو ئێسته ژماره‌یان پتر له ملیۆنێكه.
2-به‌شداریپێكردنی ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سایه‌تییه كوردییه نه‌ته‌وه‌ییه سه‌ربه‌خۆیانه‌ی جێده‌ستیان دیاره له بیر‌و خه‌باتی كوردایه‌تی و بیرۆكه‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا. هه‌روه‌ها به‌شداریپێكردنیان له كارگێڕیی كۆنگره‌كه‌دا، به‌تایبه‌تی ئه‌وان به‌چاوێكی گشتگیر و دوور له دیدی پارتایه‌تی ته‌سكه‌وه ئه‌ڕواننه كاره‌كه‌و ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن. كۆنگره‌كه‌ش ئه‌بێ هی نه‌ته‌وه‌ی كوردبێ به هه‌موو پێكهاته حیزبی و ناحیزبییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانیه‌وه، نه‌ك ته‌نیا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی چه‌ند حیزبێك، یا بۆ جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ی ئه‌و نه‌یارانه‌بێ كه ئه‌یانه‌وێ چه‌ك به‌هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان دابنێن و ده‌سته‌مۆیانبكه‌ن و به‌ناوی خه‌باتی ئاشتیانه‌و دیموكراتیكه‌وه خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی كورد له گۆڕنێن!! له‌كاتێكدا تا ئێستا هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك، نه‌ك هه‌ر ده‌سبه‌رداری چه‌ك نه‌بوه، به‌ڵكو به‌رده‌وام په‌ره‌و گه‌شه به‌چه‌كه‌كانیان ئه‌ده‌ن، به‌تایبه‌ی ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان كه به‌درێژایی مێژوو دژ به‌كورد به‌كاریانهێناوه‌و به‌كاریئه‌هێنن.
3-ئه‌و كۆنگره‌یه نابێته كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌گه‌ر به‌ئاشكراو راشكاوانه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نه‌كاته ستراتیجی خۆی. ئه‌وه‌ش مافێكی ره‌وای هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی و له‌گه‌ڵ په‌یمانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و مافی مرۆڤدا گونجاوه. ئه‌وه‌شی لاریی له‌و مافه هه‌بێ، با له‌پێشدا ئه‌و مافه له نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی بسه‌نێته‌وه ئه‌وسا له‌كورد.
4-ئێمه‌ش خوازیارین، هه‌تا بكرێ، داواكارییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌ریگه‌ی ئاشتی و دیموكراتیانه‌و دوور له چه‌ك و خوێنڕشتنبێ، وه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 22/7/2013دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و تاكه ریگه‌یه كراوه‌ته‌وه. به‌لام ئێمه ئه‌و رێگه‌یه به تاكه ریگه نازانین له‌گه‌ڵ هه‌ر داگیركه‌رێكی كوردستاندا كه نه‌ك هه‌ر دان به‌مافه ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا نانێ، به‌ڵكو هه‌میشه، به نهێنی و به ئاشكرا، كار بۆ له‌ناوبردن و تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئه‌كات! ئه‌وه‌تا تا ئیسته‌ش به‌رده‌وام له‌رۆژهه‌لاتی كوردستان به كۆمه‌ڵ ملی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئه‌كرێ به‌دارا له‌سه‌ر بچووكترین داواكردنی ئاشتیانه‌ی مافه ره‌واكانیان. له باكووریش، دوای كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانیش، رژێمی تورك هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌ییانه‌ی به‌ره‌و ئاشتی و مافه‌كانی كورد نه‌ناوه. له باشووریش دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ده ساڵ به‌سه‌ر كه‌وتنی رژێمی دیكتاتۆریی به‌عس و هاتنه سه‌ر كاری رژیمی دیموكراتیانه (!) له عێراقدا، نه‌ك هه‌ر یه‌ك بست له ناوچه داگیركراوه‌كان نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه سه‌ر قه‌واره‌كه‌ی كوردستان، به‌ڵكو به‌رده‌وام خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بوونه‌ته ئامانجی كاره تیرۆرستییه‌كانی (برا) !عه‌ره‌به‌كانمان. له رۆژئاواش، تازه‌به‌تازه چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و بیلادی شام و به‌ره‌ی نوسره، كه‌هێشتا جڵه‌وی حوكمیان نه‌كه‌وتۆته ده‌ست له سوریادا، هێرشی دڕندانه ئه‌كه‌نه سه‌ر كورد‌و له مزگه‌وته‌كانه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه كورده‌كان بكوژن و ماڵه‌كانیان تاڵانكه‌ن و ژنه‌كانیان حه‌ڵاڵكه‌ن بۆخۆیان كه‌گوایه به‌وه ئه‌چنه به‌هه‌شت!! جا ئاخۆ خه‌باتی ئاشتیانه‌و دیموكراتیانه له‌گه‌ڵ ئه‌و دڕندانه‌دا، له خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان به‌ولاوه، هیچ واتایه‌كی تێدایه!؟
5-وه‌ك سه‌رنجێك، داخستنی ده‌روازه‌ی سنووریی نێوان باشوور‌و رۆژئاوای كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌م بانگه‌شه‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌دا ناگونجێ!
كه‌واته ئه‌و بانگه‌شه‌ی (خه‌باتی ئاشتیانه‌و دوور له‌چه‌كه) كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌لاحه‌دیندا ئه‌درا به گوێدا، وه‌ك تاكه ریگه‌یه‌ك، بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، هیچ بنه‌مایه‌كی راستی و وانه‌یه‌كی سیاسیی تیانیه. زیانی ئه‌و جۆره بانگه‌شه‌یه‌ش له‌م خاڵانه‌دا به‌دیار ئه‌كه‌وێ:
ڕ-كوشتنی گیانی شۆرشگێڕِانه له تا ك و كۆی كوردا.
ب-درێژه‌دان به باری كه‌سێتیی شكستخواردووی كورد‌و ترساندنی له خه‌باتی چه‌كداری به‌جۆرێ كه ته‌نانه‌ت نه‌توانی َبه‌رگری له ژیانی ئاسایی خۆیشی بكا.
پ-هاندانی زیاتری ده‌سه‌ڵات و گرووپه چه‌كداره‌كانی دژ به‌كورد بۆ كوشتاری كورد به ره‌ها یی و بێ ترس له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كداری به‌رامبه‌ریان.
ت-گومانی ئه‌وه دروست ئه‌بێ، كه كاسه‌ی ئه‌و جۆره بانگه‌شه‌یه، بێ ژێركاسه نه‌بێ! و. . . هتد
6-هه‌رچه‌نده ئێمه له‌گه‌ڵ سیستمی حیزبایه‌تیدانین بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیل و پارچه‌پارچه‌كراوی وه‌ك كورد، له‌گه‌ڵ هه‌ڵاوێردكردنی هیچ قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كوردیشدانین له‌مڕۆدا بۆ ئه‌م كۆنگره‌یه.
بۆیه داواكارین بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه، ئه‌و جۆره دیارده‌و بانگه‌شانه به‌دیار نه‌خرێن. به‌تایبه‌تی ئه‌و كۆنگره‌یه كارێگی خۆبه‌خۆی كورده‌و له‌به‌رده‌م هیچ دادگا‌و لێپرسینه‌وه‌یه‌كدا نه‌وه‌ستاوه تا پاكانه له‌خۆی بكات، . ئنجا وه‌ك كورده‌كه ئه‌ڵێ: (كه خاس ناێژی خراپ بۆ!؟) با له‌و كۆنگره‌یه‌دا ئه‌گه‌ر ئاماژه بۆ خه‌باتی چه‌كدارانه نه‌كرێ له‌به‌ر بارودۆخه‌كه، بانگه‌شه بۆ خه‌باتی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیش نه‌كرێ.
له‌كۆتاییدا به‌هیواین ئه‌م كۆنگره‌یه ببێته ناوه‌ندێكی هه‌میشه‌یی بۆ یه‌كخستنی ناوماڵی كورد‌و بریاردان له‌سه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و گه‌یاندنی په‌یامی یه‌كده‌نگیی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به ناوه‌نده جیهانیه بریاربه‌ده‌سته‌كان به‌مه‌به‌ستی پشتگیری‌یان بۆ دۆزی ره‌وای كورد له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا.
هاوبیرانی كوردایه‌تی
27/7/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
