شەوی (21-22/7/2013) لە كاتێكدا كە ئەندامی كارای سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان (بیلال محمد مجید) ویستویەتی دیدارێكی رۆژنامەوانی لەگەڵ بەرپرسێكدا ئەنجام بدات. . سەرباری ئەوەی كە بەرپرسەكە ئامادەنەبوە دیدارەكەی لەگەڵ ساز بكات، هەندێك زاراوەی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسەكە بەكارهێناوە دەچنە قاڵبی سوكایەتی پێكردنەوە، پاشان تەلەفۆنەكەی بەرودا داخستوە.
لە بڕگەی (5)ی ماددەی (7)ی یاسای ژمارە (35)ی رۆژنامەگەریدا هاتوە: "هەر كەسێك بە هۆی كارەكەیەوە سووكایەتی بە رۆژنامەنووس بكا، یان دەستدرێژی بكاتە سەر ئەوا هەمان ئەو سزایە دەیگرێتەوە كە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر فەرمانبەرێك لە كاتی یان بە هۆی بەجێهێنانی ئەركەكانی دانراوە".
بیلال محمد لە بنكەی پۆلیسی بەختیاری داوای یاسایی لەسەر ئەو بەرپرسە تۆمار كردوە، ئێمەش لە لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووس و مافی رۆژنامەنوسی ئیدانەی ئەو جۆرە هەڵسوكەوتانە دەكەین و هیوادارین بە پێی ماددەو بڕگەكانی یاسای ژمارە (35) ئەم كەیسە رێچكەی یاسایی خۆی بگرێتە بەر.
لقی سلێمانی لیژنەی داكۆكی لە
سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان ئازادی رۆژنامەنووس و مافی رۆژنامەنوسی
31/7/2013
https://www. facebook. com/sulaymaniy. sandika
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
