ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ده‌زگای ڕووداو به بی پاساو هێرشی ناڕه‌واو سوكایه‌تی به حیزبی شیوعی كوردستان و لایه‌نگرانی ده‌كات، بۆیه پێویسته ئه‌و ده‌زگایه ده‌ستبه‌جی داوای لێبوردن له لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه بكه‌ن و له‌به‌رده‌م خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌یدا سه‌ر دابنه‌وێنن.
ده‌زگای ڕووداو و ڕۆژنامه‌نوسه‌كانی ئه‌وه باشده‌زانن كه حیزبی شیوعی كوردستان یه‌كێكه له پاكترین حیزبه‌كانی كوردستان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له گه‌نده‌ڵی و دزینی پاره‌ی نه‌وت تێوه‌نه‌گلاوه، ته‌نانه‌ت كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌و حیزبه‌ش به پاره‌ی نه‌وت نه‌كراوه‌ته‌وه، ئیتر ئه‌م هه‌موو هێرشه له پای چی.
ئه‌م ده‌زگایه ناوێرێت هێرش بكاته سه‌ر یه‌كێتی، هه‌روه‌ها له ئیسلامییه‌كان و گۆڕانیش ده‌ترسێت، ئیتر ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه حیزبی شیوعییه، به‌ناو سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌و حیزبه‌دا تاقیده‌كاته‌وه.
هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستان و عێراق شایه‌تی خه‌باتی شۆرشگێرانه‌ی حیزبی شیوعی كوردستانن، خه‌باتی و ناوبانگی حیزبه‌كه‌مان به ده‌می ئێوه پیس نابێت.
پرسیارێك له براده‌رانی ئه‌م ده‌زگایه ده‌كه‌ین له‌بری ئه‌وه‌ی ئاوه‌ها هێرشده‌كه‌نه سه‌ر حیزبی شیوعی و لایه‌نگرانی، بۆ ناچن راپۆرتێك له‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی كوردستان ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌و پاره‌یه بۆ كوی ده‌ڕوات و چی به‌سه‌ر دێت، وابزانم ئه‌وه ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆیی و بی لایه‌نی ئێوه دیاریبكات.
هاوڕێیان له كه‌ناڵی ڕووداو، ئیتر گله‌یی له ئێمه‌ش مه‌كه‌ن گه‌ر له‌مه‌ودوا له ناو لایه‌نگرانی حیزبه‌كه‌ی ئێمه‌شدا به كه‌ناڵی نه‌وته‌كه ناوبران، هیوادارین تۆزێك به‌عه‌قڵییه‌تی رۆژنامه‌نوسیتانه بچنه‌وه.
لایه‌نگرانی حیزبی شیوعی كوردستان
هه‌رێمی كوردستانی عێراق
17-7-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
