
هه‌روه‌ك زۆرێ له چاودێرانی سیاسی و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن چاوه‌ڕێیان ده‌كرد، دواجار سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیاره سیاسیه‌كه‌ی 29/6 ی یه‌كێتی‌و پارتی په‌سه‌ند كرد، كه به سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و فراكسیۆنی كوردستانیدا سه‌پاندیان، ئه‌و بڕیاره‌ی كه په‌رله‌مانی ده‌زگای یاسا دانانی كرده سومبولی یاسا شكێنی و پێشێلكردنی زۆرێ له یاسا پێڕه‌وكراوه‌كانی هه‌رێم، له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و یاسای پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان. .
بۆیه ئێمه فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك له یاداشتی 30/6 ی خۆماندا به‌ڵێنمان دا به جه‌ماوه‌ری كوردستان، له قۆناغی یه‌كه‌می هه‌نگاوه كرده‌یی یه‌كانماندا بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی ئه‌م پێشێلكردنه یاسای یه بڕیارمان دا :
یه‌كه‌م : له راپۆرتێكی دیكۆمێنتاریدا نایاسایی بوونی هه‌ردوو بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و ماوه‌ی په‌رله‌مان بۆ رای گشتی و هێزه سیاسیه‌كان و میدیاكان ده‌خه‌ینه روو، بۆ دڵنیابوون له نایاسایی بوونی كۆبونه‌وه‌ی 30/6/2013 ی په‌رله‌مان كه كوده‌تا كرا به‌سه‌ر یاساكانی هه‌رێم‌و په‌رله‌مانی كوردستاندا .
دووه‌م : ئێمه وه‌ك ئه‌ركێكی پیشه‌یی و یاسایی خۆمان، به پێویستی ده‌بینین كه رێكخراو و ده‌زگا نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ له‌م كرده نایاسایی یه كه بووه په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش به نێوچاوانی دیموكراسیه‌ته‌وه له هه‌رێمی كوردستان، ئاگادار بكه‌ینه‌وه . . بۆیه بڕیارمان دا ئه‌و روونكردنه‌وه دیكۆمێنتارییه به زمانه جیاوازه‌كان به‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بده‌ین .
سێیه‌م : به‌لای ئێمه فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه له 20/8/2013 به‌دواوه پێمان وایه نه په‌رله‌مانی كوردستان و نه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هیچ شه‌رعیه‌تێكیان نامێنێ . بۆیه به‌ده‌ر له تاوتوێی ئه‌گه‌ری سازانی نیشتمانی ئاماده‌ی هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی ره‌سمی و یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ده‌زگایه نین و، به ده‌زگای شه‌رعی و ره‌سمی نایانناسین .
چواره‌م : ئێمه یه‌ك به یه‌كی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كانمان پاش راوێژ‌و ره‌زامه‌ندی هێزه سیاسیه‌كانمان ئاماده‌ی وازهێنانی ده‌سته‌جه‌می و كشانه‌وه‌یه له په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه به‌ڕای ئێمه مانه‌وه له‌و ده‌زگایه‌دا شه‌رعیه‌تدانه به ده‌زگایه‌ك كه به ناشه‌رعی واده‌كه‌ی درێژكرایه‌وه .
پێنجه‌م : ئێمه فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌م كاره ناشه‌رعی‌و یاسا شكێنی یه ئاماده‌ی درێژه‌دانین به هه‌موو شێوازێكی خه‌باتی مه‌ده‌نی و یاسایی، هه‌ر له واژۆ كردنه‌وه دژی ناشه‌رعیه‌ت، تا هه‌ر شێوازێكی تری خه‌باتی مه‌ده‌نی سه‌رشه‌قام‌و، پشتگیری هاووڵاتیان و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان بۆ ده‌ربڕینی هه‌رجۆره ناڕه‌زایی یه‌ك .
فراكسیۆنی گۆڕان .
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی .
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی .
فراكسیۆنی ئاینده .
ك. ش
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
