گروپی Ecocem که یه‌کێکه له کۆمپانیاکانی لافارج، به‌هاوکاری گروپی کۆمپانیاکانی فاروق له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه متمانه‌یان پێبه‌خشراوه بۆ دامه‌زراندنی کارگه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ و خاشاک. ئه‌م کارگه‌که به په‌یڕه‌وکردنی تازه‌ترین ته‌کنه‌ڵۆژیای پیشه‌سازی له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ داده‌مه‌زرێت. ئه‌م کارگه‌یه چاره‌سه‌ری 350 تا 400 کیلۆته‌ن ساڵانه له خۆڵ وخاشاکی شاری سلێمانی ده‌کات. Ecocem چاره‌سه‌رکردنێکی تۆکمه‌ی پێشنیار کردووه هه‌ر له جیاکردنه‌وه وچاره‌سه‌رکردنی خۆڵ وخاشاکه‌وه تا ده‌گاته گواستنه‌وه‌ی ئه‌وه به‌شه‌ی که به‌کارنایه‌ت وده‌بێت بخرێته ژێر خاکه‌وه. سوپاس بۆ ئه‌و شێوازه‌ی که لافارج په‌یڕه‌وی ده‌کات ته‌نیا به‌شێکی که‌م له خۆڵ و خاشاک له ژێر خاک‌دا داده‌پۆشرێت، به‌شی زۆری سه‌ر له‌نوێ وه‌ک سه‌رچاوه‌ی وزه به‌کاردێن بۆ به‌رهه‌مهێنانی چیمه‌نتۆ که به RDF ناسراوه واته ئه‌و ماددانه‌ی که بۆ وزه له خۆڵ و خاشاک دروست ده‌کرێن.
ده‌کرێت RDF به‌کاربهێنرێت له بری نه‌وتی ره‌ش بۆ به‌رهه‌مهێنانی چیمه‌نتۆ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره کاریگه‌رییه‌کی له سه‌ر کواڵیتی به‌رهه‌مه‌که یان ژینگه یان ته‌ندروستی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پله‌ی گه‌رمی به‌رزی کوره‌کان که ده‌گاته 1450 سه‌دی. لافارج که له به‌رهه‌مهێنانی که‌ره‌سه‌ی بیناکردندا له کۆمپانیا پێشه‌نگه‌کانه، له‌سه‌ر ئاستی جیهان خاوه‌نی ئه‌زموون و چۆنێتی گۆرینی خۆڵ و خاشاکی جیاوازه بۆ وزه. لافارج هه‌ر له ساڵانی هه‌فتاکانه‌وه ئه‌م ئه‌زموونه‌ی په‌یداکردووه. گرۆپی لافارج له ساڵی 2012، وه له کۆی 8. 5 ملیۆن ته‌ن له خۆڵ و خاشاک، زیاتر له 800000 ته‌ن خاشاکی ریشاڵکراوی شاره‌وانییه‌کان و پیشه‌سازییه‌کان و بازرگانییه‌کان چاره‌سه‌رکردووه .
ئه‌م پرۆژه‌یه که لافارج پێشکه‌شی کردووه چاره‌سه‌رێكی ئابوورییانه و تۆکمه‌یه و له خزمه‌تی هاوڵاتیان دایه، و جێگای به‌شێک له‌و وزه‌یه‌ی که له به‌رهه‌مێنانی چیمه‌نتۆدا له گارگه‌دا به‌کاردێت ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێته فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی بۆ باشترکردنی ژینگه وته‌ندروستی گشتی وکه‌مکردنه‌وه‌ی دروست بوونی Co2.
گرانت ئیرنشو به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری لافارج له عێراق، دووپاتی کرده‌وه که "خۆشحاڵین به‌وه‌ی که له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێم کوردستانه‌وه هه‌ڵبژێراوین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆژه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی گروپی کۆمپانیاکانی فاروق که ماوه‌یه‌کی زۆر درێژه شه‌ریکی ئێمه‌یه له ناوچه‌کدا. ئه‌م پرۆژه‌یه به‌ته‌واوی به‌رجه‌سته‌ی په‌یام و ئامانجی کۆمپانیای لافارج ده‌کات به‌وه‌ی که به‌شداری ده‌کات له "بنیاتنانی شاری باشتر". ئه‌م پرۆژه ناوازه هه‌لی کاری ده‌ره‌خسێنێت و ئاستی رێزگرتن له ژینگه به‌رزده‌کاته‌وه هه‌روه‌ها وزه به شێوه‌یه‌کی راست به‌کارده‌هێنێت. ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌نها له سلێمانی جێبه‌جێناکرێت به‌ڵکو ئه‌مه سه‌ره‌تای هیواو ئاواتمانه که هه‌موو ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراق بگرێته‌وه.
سه‌رنج و تێبینی :
گروپی لافارج
پێشه‌نگه له دروستکردنی که‌ره‌سه‌ی بیناکردن له جیهاندا، لافارج 65000 کارمه‌ندی له 64 وڵات‌دا هه‌یه و له‌ساڵی 2012 دا 15. 8 بلیۆن یورۆ فرۆشی بووه هه‌ر ئه‌مه هۆکارێک بووه بۆ ئه‌وه‌ی له ریزی یه‌که‌می کۆمپانیا سه‌ره‌کییه‌کان بێت که له بواری چیمه‌نتۆ و چه‌و لم وکۆنکرێت له جیهاندا کار ده‌که‌ن.
به به‌خشینی جاره‌سه‌ری ته‌واو له بیناکردنی خانووبه‌ره به‌وه‌ی تۆکمه‌تر بێت، جوانتر بێت و زیاتر به‌رگه بگرێت و له‌به‌رئه‌وه‌ی لافارج باشترین بنکه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی که‌ره‌سه‌ی بیناکردنی له جیهاندا هه‌یه، ئه‌م هۆکارانه بوونه مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌میشه لافارج هێنانه‌کایه‌ی کاری نوێ له ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی بێت، و به‌شدارده‌بێت له وه‌به‌رهه‌مهێنانی که‌ره‌سه‌ی هه‌میشه‌یی و زیاتر خزمه‌تی داهێنانی بیناسازی بکات. له ساڵی 2010، لافارج چۆته ناو ئیندێکسی Dow Jones که به یه‌که‌م پێوه‌ری جیهانی ده‌ژمێردرێت بۆ دانپیانان به‌و پرۆژانه‌ی گرنگی به گه‌شه‌سه‌ندی به‌رده‌وام ده‌ده‌ن. زانیاری زیاتر له سه‌ر ماڵپه‌ری لافارج له www. lafarge. com ده‌ست ده‌که‌وێت.
لافارج له عێراق
لافارج ساڵی 2008 ده‌ستی به‌کارکردن له بواری چێمه‌نتۆ له عێراقدا کردووه، و له ساڵی 2011 چۆته بواری چه‌و و لم وکۆنکرێت، له ئێستادا له‌م بوارانه‌دا پێشه‌نگه. گروپی کۆمپانیاکانی فاروق، کۆمپانیایه‌کی ناوخۆیی هاوبه‌شی لافارجه له بواری چیمه‌نتۆدا له کوردستانی عێراق، لافارج گه‌وره‌ترین کۆمپانیای وه‌به‌رهێنانه که کار له ده‌ره‌وه‌ی بواری نه‌وت له عێراقی نوێ‌دا ده‌کات، کۆپانیایه‌کی گه‌وره‌ی خاوه‌ن کاره و ناسراوه به‌وه‌ی که کواڵیتی به‌رهه‌مه‌کانی متمانه‌پێکراوه و له‌ماوه‌ی رابردوودا توانوویه‌تی په‌یوه‌ندییه‌کی چاک له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌کانی وحکومه‌ت وهاوڵاتیان دامه‌زرێنێت.
لافارج 3 کارگه به‌رێوه ده‌بات (بازیان، تاسلوجه، که‌ربه‌لا)، 20 کۆنکرێتی ئاماده‌کراو له باکوور و باشووری عێراق، و 1 کانی به‌ردین له باکوور، و نزیکه‌ی 3000 کارمه‌ندی له عێراقدا هه‌یه.
ماڵپه‌ره‌که‌مان له چه‌ند مانگی داهاتوو به زمانی کوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ئاماده ده‌بێت.
گروپی کۆمپانیاکانی فاروق ) (FGH
له 12 کۆمپانیا پێکهاتووه که له 8 بواردا کار ده‌که‌ن: په‌یوه‌ندییه‌کان، پیشه‌سازی چیمه‌نتۆ، خزمه‌تگوزاری پزیشکی، بیناکردن، خزمه‌تگوزاری کۆمپیوته‌ر، میوانداری، ئۆتۆمۆبێل وبازرگانی گشتی.
کۆمپانیاکه وه‌ک گروپی کۆمپانیاکانی فاروق ناسراوه، سه‌رپه‌رشتی پشکه‌کان ده‌کات و کاک فاروق مسته‌فا ره‌سول خاوه‌نی کۆمپانیاکه سه‌رۆکی کۆمپانیاکه. گروپی کۆمپانیاکانی فاروق هه‌میشه له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی ره‌وتی گه‌شه‌پێداندایه له عێراقدا، له‌و پرۆژانه‌ی ئه‌نجامی داون، هه‌میشه یارمه‌تیدانی هاوڵاتیان له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا ره‌چاوکردووه. ئه‌مرۆ ئه‌م ستراتیژیه‌ته بۆته که‌لتووری کارکردنی FGH هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بۆته گه‌وره‌ترین و به‌رێزترین کۆمپانیای ئه‌هلی که پتر له 11000 کارمه‌ند تێیدا کار ده‌که‌ن. گروپی کۆمپانیاکانی فاروق په‌یره‌وی پێنج به‌های کارکردن ده‌که‌ن: پێکه‌وه کارکردنی راستگۆیانه، بایه‌خدان به به‌های ئینسانی، متمانه‌پێکردن، ئاستی به‌رزی کواڵیتی و پرنسیپه دیموکراتییه‌کان. ئه‌م به‌هایانه که له‌هه‌موو شتێک باڵاترن له کۆمپانیادا و بوونه‌ته بڕوا و یاسای دامه‌زراوه‌یی کۆمپانیاکه که هانده‌ری به‌رده‌وامی پرۆژه‌کان و کاره‌کانن. پابه‌ندبوون به رێسا ویاساکانی کارکردن له جیهاندا، و په‌یوه‌ستبوون به به‌رپرسیاریه‌تی کۆمپانیاوه متمانه‌ی ملیۆنه‌ها له هاوبه‌شه‌کانی به‌ده‌ستهێناوه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیانه‌ی له عێراقدا کار ده‌که‌ن.
سلێمانی، 7th November 2013 ,
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
