دەرباز كۆسرەت رەسوڵ پەیوەست دەبێت بەو پەرلەمانتارانەی هەموو ئیمتیازاتێك رەت دەكەنەوە

رایگەیاند وێڕای رەتكردنەوەی سەرجەم ئیمتیازاتەكانی پەرلەمانتاری , موچەكەشی دەبەخشێت بە سندوقی چارەسەركرنی نەخۆشی شێر پەنجە.
 بەمەش ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی خولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان دەگاتە 12 پەرلەمانتار ئیمیازات رەت دەكەنەوە .
 

لە خوارەوە دەقی سوێندەكان و ناوی پەرلەمانتارە دەرچووەكان بخوێننەوە.


ئێمە هەموو ئیمتیازاتێكی پەرلەمانتاری رەت دەكەینەوە

ئێمە ئەوانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە, كاندیدانی خولی داهاتووی پارلەمان كوردستان لە لیستە جیاجیاكان پەیمان دەدەین بە هاووڵاتیانی كوردستان و سوێند دەخۆین بە روحی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و شەهیدانی ئازادی و دادپەرەری لە كوردستان, دوای بەدەستهێنانی متمانەی ئێوە لە یەكەم دانیشتنی پەرلەماندا بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاری و دابەزاندنی موچەی پەرلەمانتاری بۆ نیوەو رەتكردنەوەی شوقەو ئۆتۆبێل و دامەزراندنی خزم و نزیكانی خۆمان بە حیمایەو رەتكردنەوەی ئیفاد بكەین .

وە برادەرانی لیستی پارتە ئیسلامییەكان ئەم پەیمانامەیەی خوارەوەیان واژۆ كردووە(( ئێمە ئەوانەی لەخوارەوە ناومان هاتووە, پاڵێوراوانی خولی داهاتووی پارلەمانی كوردستان پەیمان دەدەین بە هاووڵاتیانی كوردستان‌و سوێند دەخۆین بە خوای میهرەبان، دوای بەدەستهێنانی متمانە، لەیەكەم دانیشتنی پەرلەماندا بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاری‌و دابەزاندنی موچەی پەرلەمانتاری بۆ نیوەو رەتكردنەوەی شوقەو ئۆتۆبێل و دامەزراندنی خزم و نزیكانی خۆمان بە حیمایەو رەتكردنەوەی ئیفاد بكەین.لە خوای گەورە داواكارین یارمەتیمان بدات بۆ جێبەجێ‌كردنی ئەو ئەركە پیرۆزە بەدەستهێنانی متمانەی هاوڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان.))
-1 عبدالرحمن فارس عبدالرحمن محمد (ئەبوكاروان) فراكسیۆنی ئازادی
 -2 بێستون فایەق محەمەد لیستی فراكسیۆنی گۆڕان
 -3 د.جوان ئیسماعیل عزیز / فراكسیۆنی گۆران
 4- علی حەمە سالح / فراكسیۆنی گۆران
5-فرسەت سۆفی (دكتۆر فرسەت) فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان
 6- رابون تۆفیق مەعروف فراكسیۆنی گۆڕان
7- ئاری محمد عبدالرحیم فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان
 8- سۆران عومەر سعید فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
 9-د.عیزەت سابیر ئیسماعیل فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
10- ئومید عبدالرحمن حسن (ئومید خۆشناو) فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان
 11-د.شێركۆ جەودەت مستەفا فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
12- دەرباز كۆسرەت رەسول فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان .

هەڵمەتی دادپەروەری موچە لە هەرێمی كوردستان
بۆ پەیوەندیكردن :
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.  

07503714620عەلی مەحمود
07504833073 رەنجدەر گراوی
سامان قەرەچوغی 07504882497
رەسول حوسێن 07504648639
 07701443207 هەڵشۆ عەبدالەتیف
 07702234241 وریا فەتاح رەسول
    شەمال رەئووف
07702109388    

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر