
8 رۆژ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رۆژی 29ی ئه‌یلول له په‌لاماردانێكی تیرۆریستی‌دا بۆ سه‌ر باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌یان كه‌س بوونه قوربانی..
به درێژایی ده ساڵی رابردوو، هه‌رێمی كوردستان به پشتڕاستكردنه‌وه‌ی دۆست و دوژمن ئارامترین شوێنی عێراق بووه و ئه‌وه‌ش وای كردووه كه به‌ره‌ی ناحه‌زانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی ئێران كه چاویان به ئاسایش و ئاسووده‌یی گه‌لی كورد هه‌ڵنایه‌ت بیر له‌وه بكه‌نه‌وه ده‌ست بووه‌شێنێت له هه‌رێمی كوردستان.به تایبه‌ت كه هه‌فته‌ی رابردوو، هه‌ڵبژاردنه‌كانی به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات و ئه‌نجامه‌كانی بووه دڕكێك به ته‌نیشت ناحه‌زانه‌وه.با ئه‌وه‌ش له یاد نه‌كه‌ین كه حكومه‌تی ئێران كرده تیرۆإریستییه‌كانی به ناوی جیاجیا ئه‌نجام ده‌دات و ناوه‌كان رووكه‌شین و هه‌ر خۆی بانكه‌وانی گه‌وره‌ی تیرۆرن.
كۆمه‌ڵه‌ی (ژنانی ئازاد) ی كوردستان وێڕای پیرۆزبایی كردن له په‌رله‌مانتارانی نوێی هه‌رێمی كوردستان و هێز و لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان، كرده تیرۆریستیه‌كه‌ی رۆژی 29ی ئه‌یلولی هه‌ولێری پێته‌خت شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و داواكارین له داووده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان گرینگی بده‌ن به لێكۆڵینه‌وه و ئاشكراكردنی تاوانكاران و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له پشت تاوانه‌كه‌وه بوون و هه‌ن..
كۆمه‌ڵه‌ی (ژنانی ئازاد) ی كوردستان
02-10-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
