
له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا 500 په‌ناخواز دیپۆرتكراونه‌ته‌وه‌و چه‌ند عێراقیه‌كیش له‌ناو دیپۆرتكراوه‌كاندان كۆچی نایاسایی بابه‌تی گه‌رمی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئوسترالیایه شاڵاوی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌ناخوازان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئوسترالیا به‌رده‌وامه و له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا 500 په‌ناخوازی دیپۆرتی ووڵاتی پاپانیوگینیا كردۆته‌وه و چه‌ند په‌ناخوازێكی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقیش له‌ناویاندایه.
دیپۆرتكردنه‌وی ئه‌م په‌ناخوانانه له‌پاش ئه‌و ڕێكه‌وتنه دێت كه‌له‌سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوو له‌نێوان حكومه‌تی ئوسترالیا و به‌رپریسانی ووڵاتانی پاپانیوگینیادا ئیمزاكرا و هه‌ردوو ووڵات ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر دیپۆرتكردنی هه‌ر په‌ناخوازێك كه‌به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و له‌ڕێگه‌ی كه‌ناره ئاوییه‌كانه‌وه له‌دوای به‌رواری 19 ی ته‌مووزی ئه‌مساڵه‌وه خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ئوسترالیا بۆ ووڵاتی پاپانیوگینیا كه به‌پێی ڕیكه‌وتنامه‌كه په‌ناخوازان كه‌یسه‌كانیان له ووڵاتی پاپانیوگینیا یه‌كلایده‌كرێـته‌وه و ئه‌گه‌ر مافی په‌نابه‌رێتیش وه‌ربگرن له پاپانویگینیا وه‌ریده‌گرن و ناگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ ئوسترالیا.
به‌پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان، ده‌یان منداڵ له‌نێو ئه‌و په‌ناخوازانه‌دایه كه تا ئێستا دیپۆرتی پاپانیوگینیا كراونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به داكۆكیكردن له مافی په‌نابه‌ران. له به‌رامیه‌ریشدا وه‌زاره‌تی كۆچی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه به‌مه‌به‌ستی تێكشكاندنی ئه‌و بانده قاچاخچیانه‌ی كه ساڵانه ده‌یان په‌ناخواز ده‌كه‌نه قوربانی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا له پێشگه‌شتنیان به ئوسترالیا.
به‌رده‌وامی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌ناخوازان له‌لایه‌ن ئوسترالیاوه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی پڕوپاگه‌نه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئوسترالیا كه بڕیاره له 7 ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا ئه‌نجامبدرێت و سه‌رجه‌م پارته سیاسیه گه‌وره‌كانی ئه‌و ووڵاته هاوڕان له‌سه‌ر پیاده‌كردنی پلانێك بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی كۆچی نایاسایی بۆ ئوسترالیا به‌ڵام هاوڕانین له‌سه‌ر چۆنێتی پیاده‌كردنی ئه‌و پلانه.
به‌پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له 18 هه‌زار په‌ناخواز له‌رێًگه‌ی كه‌ناره ئاویه‌كانه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی خۆیان گه‌یاندۆته ئوسترالیا و زیاتر له 500 له‌و په‌ناخوازانه‌ش به‌ڕه‌گه‌ز عێراقین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
