به‌یاننامه‌ی ڕۆژنامه‌وانی
9ی ئابی 2013
هه‌رێمی كوردستان – سلێمانی: سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت به‌ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی نازانین، هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و ده‌زگاو كه‌ناڵ لایه‌نانه‌ی هه‌واڵ له‌سه‌ر بارودۆخی سنوری رۆژائاوای كوردستان بڵاوده‌كه‌نه‌وه. ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌وه‌یه پێچه‌وانه ئه‌و لێدوان و زانیاریانه، بسه‌لمێنێت.
نه‌بونی زانیاری ته‌واو بۆ هاوڵاتیان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن سه‌باره‌ت به بارودۆخی سنوری نێوان باشور‌و رۆژئاوائاوای كوردستان نیگه‌رانی له لای هاوڵاتیان و ناوه‌ندی سیاسی و راگه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان دروستكردوه.
ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌واڵی ته‌مومژاوی سه‌بارت به داخستن و دانه‌خستنی سنوری رۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا له راگه‌یاندنه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی بێ لایه‌ن هه‌واڵی دڵنیاكه‌ر بۆ هاوڵاتیان راستبكاته‌وه.
نه‌بونی زانیاری ته‌واو سه‌باره‌ت به بارودۆخی سنوری رۆئاوای نیشتمان له‌گه‌ڵ باشوره‌كه‌ی، هه‌ر لایه‌نێك هۆكار بێت، پێشێلكردنی مافی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی كوردستانه له مافی زانینی راستییه‌كان له‌و سنورانه.
ئازادكردنی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان- رۆژائاوا، ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌رده‌خات كه ئایا كه‌موكورتییه‌كه له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه له روماڵكردن و لاوازی پیشه‌یی خۆمانه، یان رێگرییه‌كانی كاربه‌ستانی ناوچه‌كه‌یه؟.
ئه‌م بارودۆخه واده‌خوازێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م روماڵی ئازادانه‌ی راپۆرت و هه‌واڵی رۆژنامه‌نووسان هه‌ڵبگرێت. ئازادی ته‌واوو به‌رده‌وام بۆ رۆژنامه‌نوسان بڕه‌خسێنێت له سه‌ردانی سه‌ر سنوری رۆژئاوای كوردستان و ئاشكراكردنی راستییه‌كان.
سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت له‌كاتێكدا ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرێت، به ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كوردستانی نازانین هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و ده‌زگاو كه‌ناڵ و لایه‌نانه‌ی هه‌واڵ له‌سه‌ر بارودۆخی سنوری رۆژائاوای كوردستان بڵاوده‌كه‌نه‌وه. ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌وه‌یه پێچه‌وانه ئه‌و لێدوانانه، بسه‌لمێنێت.
ئازادكردنی ته‌واوی رۆژنامه‌نوسانی بیانی و ناوخۆییه له‌و ناوچانه بۆ رماڵكردن و كۆكردنه‌وه‌ی زانییاری له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه. ریگای تاقیكراوه زامنكردنی گه‌یشتنی هاوڵاتیانه به‌راستی. نه‌بونی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر سنوری رۆژئاوا هاوڵاتیان ده‌خاته ناو گێژاوی پروپاگه‌نده. له‌بری ره‌تكردنه‌وه، زانیاریمان پێببه‌خشن.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌نوسان، ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته له ناوه‌راستی ئابی ساڵی 2009 له شاری سلێمانی له لایه‌ن، كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوس و پارێزه‌ر (رازاو شه‌ریف، هیوا عوسمان، عمار الشابندر، توانا عوسمان، ره‌حمان غه‌ریب) دامه‌زراوه، تا كۆتایی ساڵی 2010 له‌لایه‌ن په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوه. له ته‌موزی ساڵی 2010 له كۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر ئه‌ندامانی بۆردی ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردران.
میترۆ له به پاڵپشتی رێكخراوه‌كانی (پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵتی IMS) له ساڵی 2011 و ڕێكخراوی فریاگوزاریی میلله‌تی نه‌رویجی (NPA) دوو راپۆرتی ساڵانه‌ی به زمانكه‌انی كوردی، عه‌ره‌بی ئینگلیزی بڵاوكردۆته‌وه. دوو راپۆرتی وه‌رزیشی هه‌بوه. میترۆ ساڵی 2012 توێژینه‌وه‌یه‌كی سبه‌باره‌ت به ئازادی رۆژنامه‌نوسی بڵاوكردۆته‌وه.
بۆ په‌یوه‌ندیكیردن:
ئاوات عه‌لی – به‌پرسی پرۆژه‌كان
07701435822
به‌شی تۆماركردن- 07707089999
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
