ئه‌مڕۆ 28/7/2013 له‌شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن (سه‌نته‌ری میترۆ) و (رێكخراوی چاوی ئه‌مڕۆ بۆ چاودێریی كاری رۆژنامه‌وانی) به مه‌به‌ستی سه‌ركۆنه‌كردنی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر كاری رۆژنامه‌وانی چالاكی مه‌ده‌نی خۆپیشاندانێكیان رێكخست، خۆپیشاندانه‌كه له سعات 10 به‌یانی له‌به‌رده‌م قاوه‌خانه‌ی (مه‌ژكۆ) ده‌ستی پێكرد بۆ به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر و پاشان له‌لایه‌ن (نه‌وزاد هادی) پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازای كرا له نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران كه پێكهاتبوون له (فریاد هیرانی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی چاوی ئه‌مڕۆ و ره‌حمان غه‌ریب ریكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ و هۆگر چه‌تۆ) و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پارێزگاری هه‌ولێر پشتیوانی خۆی بۆ داواكاریه‌كان راگه‌یاند و وێنه‌یه‌ك له یاداشتنامه‌كه‌شی بۆ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌رگرت،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
