ئه‌مڕۆ 15/7/2013له كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیكای پارێزه‌ران له شاری هه‌ولێر برایه‌كی به‌ڕێز (نه‌وزاد هادی) پارێزگاری هه‌ولێر به ناوی (سه‌نگه‌ر هادی) هێرشی كرده سه‌ر تیمی كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن) كه خه‌ریكی روماڵكردنی رووداوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیكای پارێزه‌ران بوون و له ئه‌نجامدا رۆژنامه‌نووس (هۆشمه‌ند سادق) به قورسی برینداربوو و تا ئێستاش له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر پزیشكه‌كان هیچ لێدوانێكیان له باره‌ی ته‌ندروستی ناوبراو رانه‌گه‌یاندووه، ئه‌م كاره ناشارشتانیه پێشێلكاریه‌كی ترسناكه بۆ سه‌ر كاری رۆژنامه‌وانی له هه‌رێم، ئێمه وه‌ك (رێكخراوی چاوی ئه‌مڕۆ. . بۆ چاودێریی كاری رۆژنامه‌وانی) پشتیوانی له رۆژنامه‌نووس (هۆشمه‌ند سادق) ده‌كه‌ین و داواكارین (سه‌نگه‌ر هادی) و هه‌ر كه‌سێكی تر له‌م ده‌ستدرێژیه به‌شداره بدرێن به دادگا و داواكارین له داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت و داواكاری گشتی بێ ده‌نگ نه‌بن و له رێگه‌ی یاساوه ئه‌م هه‌موو پێشێلكارییه‌ی سه‌ر كاری رۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان راگرن.
فریاد هیرانی
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی چاوی ئه‌مڕۆ
15/7/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
