فکر بەچەنە ؟ ... *بەهرۆز جەعفەر

هزر (فکر): چەمکێکە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە ئەقڵى بەشەریەتەوە،ئاماژەیە بۆ هەڵهێنجان و دەستخستنى هەقیقەت و واقیع. ئامانجەکەشی چارەسەرکردنى گرفتەکان و گەڕانە بەدواى فۆرمێکى باش لەژیان.
لەکوردستان،ئەوەى نییە فکرە،چەمکێکە کە: یەکەکان، تاکەکان،گروپەکان ،ڕەوتە نەتەوەییەکان. . تاد. لەدەورى کۆببنەوە،ئەگەر پرسیتان :بۆچى ئەو هەموو ڕۆژنامەنووس و مامۆستاى زانکۆو چالاک و لایەنە ئۆپۆزسیۆن و میدیایە،لەکوردستان هەیەو،هیچیش نەگۆڕاوە ؟. وەڵامەکەى ئەوەیە فکر نییە. ئەگەر پرسیتان بۆچى هیچ بۆ کەرکوک نەکراوە. . ؟. وەڵامەکەى ئەوەیە بەعس لەوشارە پردو ڕێگەو بان و نەخۆشخانەى نەڕووخانووە،تا بەفیکەیەک دروستى بکەینەوە،بەڵکو بەعس ئینسانى ڕووخاندووە،ئیشى لەسەر تێکدانى دەماخ و جۆرێتى کەسایەتى تاکەکان کردووە.
فکر بەچەنە ؟. ئیمرۆکە ڕەش و سپى،ڕۆژنامەنووس و ڕاپۆرتنوس،سەوزەفرۆش و دوکاندار،جاش و باش،گەنج و پیر،قسە لەسەر سیاسەت ئەکەن. شیکارى سیاسیی ئەکەن،ئامۆژگاریی حکومەت ئەکەن،خۆ-نمایش ئەکەن. بەڵام کەس قسە لەسەر فکر ناکات.
بیریی نەتەوەیی،بیریی ئابوریی،بیریی ئاوەدانکردنەوەو ماتماتیک،زۆر لەوە کۆنترن کە مرۆڤ بەپێی ڕۆژى خۆى قسەى لەسەربکا. . وەلێ ئەوەى سەرنجەکە قوڵتر ئەکاتەوە،بیرێکى ستراتیژیی هاوبەش نییە تا هەموو لێی کۆببنەوە،ئەوەش وائەکا پلانى ستراتیجى بۆ هیچ شتێک نەبێت. ئەگەر پرسیتان، ئامار بۆچى باشە؟. بۆئەوە باشە پلانێکى سەرکەوتووى پێ بینابکرێت. ئەرێ کورد چەن نەفەرە. ؟. کەس نازانێ ؟.  دووز چەن کوردى هەیە ؟. کەرکوک چەن ؟. کەس. . کەس نازانێت ؟. ئەى کەواتە نەفکر هەیە. . نە پلان. پلانى ئەمنى و سیاسیی و ئابوریی و ڕۆشنبیریی. لەکۆتاییا ئیشى فکر ئەوەیە،ڕاتبگرێت و بتپارێزێت لە ڕووخان و،وێرانە کاریی. دوورکەوتنەوەیە،لەفەوزا،وەک شۆبنهاوەریش وتى: سەیرە !. لە فەوزادا مرۆڤ چۆن بیردەکاتەوە ؟.

بابەتی زیاتری نووسەر