كیومه‌رس، مرۆڤه..كورده..ڕۆژنامه‌نووسه..له‌ته‌له‌فزیۆنی كه‌ی ئێن ئێنی زمانحاڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كاریكردووه.ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه نه‌خۆشه.نه‌خۆشیه‌كه‌ی ئه‌و، كت و مت بێده‌ربه‌ستی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می حوكمڕانیمان بیرده‌خاته‌وه به‌رامبه‌ر تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ.حكومه‌ت ئیشی ئه‌وه‌یه: ئاسایش بۆخه‌ڵك فه‌راهه‌م بكا (ئاسایشی تاك، كۆمه‌ڵ، ئیقلیمی، نێوده‌وڵه‌تی) ئاسایش به ڕه‌هه‌نده‌كانی (خۆراك، ته‌ندروستی، پیشه‌سازیی، ئاسایشی ناو ئاسایش، كشتوكاڵ، ژینگه، ، ، هتد) .
له‌مه وڵاته، نه‌وتاوییه، كه‌ته‌نها بۆڕی نه‌وتێكمان به‌ره‌و توركیا بایی (750) ملیۆن دۆلاره‌و، جۆره‌ها بودجه‌و ده‌ستهات هه‌یه، سه‌دان ملیاردێرو ملیۆن نێری چاوچنۆك هه‌یه، كه به‌پاره‌ی خه‌ڵك سات و سه‌ودا ئه‌كه‌ن.وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌یه، به‌هه‌زاران نه‌خۆش هه‌ن، له‌به‌ر نه‌بونی ئیمكانیات به‌ده‌ست جۆره‌ها ده‌رده‌وه ئه‌تلێنه‌وه.ئه‌مه‌یه بێباكی و بێ ئاگایی حكومه‌ت.به‌كورتی ده‌كرێت ئه‌م لایه‌نانه سه‌ركۆنه‌بكرێن، له‌نه‌خۆشیه‌كه‌ی كیومه‌رسدا:
یه‌كه‌م: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
دووه‌م: سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان، كه حزبیه.ئه‌ویش بێباكه به‌رامبه‌ر ژیانی ڕۆژنامه‌نووسان و، به‌رپرسه‌كانی خه‌ریكی خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و مشه‌خۆرین.
سێهه‌م: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هێزێكی ده‌وڵه‌مه‌نده، له‌ڕووی مادییه‌وه، كارگه‌ی چیمه‌نتۆیان هه‌یه، پشكیان له‌نه‌وتا هه‌یه، داهاتی ڕیكلام له‌ته‌له‌فزیۆن هه‌یه، بودجه‌ی په‌رله‌مانیان هه‌یه، سۆپه‌رماركێتی گه‌وره‌یان هه‌یه، سه‌ره‌گه‌وره‌كانیان مووچه‌ی به‌رز وه‌رئه‌گرن...هتد.عه‌یبه نه‌توانن چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی ڕۆژنامه‌نووسێك، لانی كه‌م مرۆڤێكی كورد بگرنه ئه‌ستۆ.
چواره‌م: كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی سلێمانی، كه‌خه‌ریكی ته‌كاندنی گیرفانی هاوڵاتیانن.هیچ ئه‌ركێكی ئینسانی ناگرنه ئه‌ستۆ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
