له‌مه‌ولا پرسیاری " بۆچی پارتی له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆده‌نگیه. ؟" ده‌كه‌ینه وه‌ڵامی " بۆچی تیره‌كان ڕوویان له‌پارتییه؟ ". له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كه‌سه ڕۆشنبیرو سێبه‌ره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵڵایان دروستكردبو، به‌وه‌ی هه‌موو تیره‌كان ڕوو له‌پارتین، هۆیه‌كه‌شیان بۆ ده‌ستی ده‌ره‌كی و ڕق و كینه‌و، ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له‌كه‌یان ده‌گه‌یانده په‌ندێكی ئیمامی عه‌لی كه ده‌ڵێت " به‌رد له دره‌ختی به‌ردار ئه‌گیرێت. ".
ئێستا، پارتی بێ ئێران و مالكیه، پارتی ترسی له په‌یوه‌ندیی و پشتگیرییه‌كانی توركیا‌و خۆی هه‌یه، چونكه له‌مه‌ولا شه‌ریكه به‌شێكی تر وه‌ك موخاته‌ب هه‌یه ناوی " ئیمراڵی و قه‌ندیله". كه ڕێگه‌ی توركیا به هه‌ولێردا نایه‌ت، به‌ڵكو له‌قه‌ندیله‌وه تێده‌په‌ڕٍێت. ئێنجا له‌ئاستی ناوخۆیی هه‌ر كت و مت ئه‌ڵێی یه‌كێتی تا ئێستا له‌ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بوه هه‌موو كه‌موكورتی و به‌رپرسیارێتیه‌كانی خراوه‌ته سه‌رشان، ده‌بێت به‌ته‌نها بۆخۆی چۆنی هه‌ڵده‌گرێت هه‌ڵ بگرێت. !. هه‌رچی ناوی ئۆپۆزسیۆن و ئیسلامی و میدیا‌و. . . هتد. له‌به‌ره‌ی ڕاپرسی و پارتی نین. پارتی چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی كۆده‌نگی به‌حوكمی هه‌ڵه یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كانی، ده‌بێت باجی ئه‌م ته‌نهاییه‌ش بدات، یان به‌شێوه‌یه‌كی تر پارتی ئه‌م گه‌مه‌یه ناباته‌وه‌و بۆی ناچێته سه‌ر.
ئێستا پارتی له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆده‌نگی یه. . گه‌مه‌و ئامانجه‌كه‌شی ئه‌ه‌وه‌یه ده‌ستور ڕاپرسیی له‌سه‌ر بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره ده‌ستور تێپه‌ڕێنرێت ئه‌وا: جارێكی تر ته‌عدیلش ناكرێته‌وه، تا ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن هه‌ر ئه‌و ده‌ستوره‌یه‌و به‌س. ئه‌مه‌ش ناچێته‌سه‌ر بۆی له‌به‌رچه‌ند خاڵێك:
یه‌كه‌م: ئه‌م دووره په‌رێزییه‌ی مه‌ركه‌زیی بڕیاری پارتی له‌خه‌ڵك و ئۆپۆزسیۆن و ته‌كبیركاران، هه‌نووكه پێیی وتوین: ئه‌وان ده‌رگا به‌ڕووی خه‌ڵك دا داده‌خه‌ن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ لایه‌نه‌كانی تر‌و هه‌موو شه‌قام وه‌ك خه‌ڵكی مه‌سیف و سه‌ری ڕه‌ش بارزانیان خوَش بوی!!!. ئێ مرۆڤ و تاكی هاوچه‌رخیش تاڕاده‌یه‌كی باش نه‌وه‌یه‌كی بێ‌باك و سه‌ركێشه، به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیاو ڕێگه‌ی جیاوازی تره‌وه. له‌ساده‌ترین هه‌ڵوێستدا پێت ده‌ڵێت: ده‌رگاكه‌ت دابخه و ده‌رگاكه‌م دائه‌خه‌م، ده‌ستی خۆت بۆخۆم و ده‌ستی خۆم بۆخۆم.
دووه‌م: كۆنترۆڵكردنی پۆسته‌كان و بڕیاری تاكلایه‌نه. ماوه‌ی ڕابردوو یه‌كێتی هاوبه‌شه‌كه‌ی پارتی حزبێكی نه‌خۆش بوه، به‌به‌راورد به‌پارتی كه دروستكردن و ده‌ركردنی بڕیاری سیاسی تیادا دیاره، به‌هۆی مه‌ركه‌زیه‌ته‌وه. ده‌وڵه‌تانی جیهان و ناوچه‌كه‌ش به‌م حوكمه ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ پارتی كردووه وه‌ك نوێنه‌ری كورد، بۆیه شكستی كورد له‌به‌غداو ناوچه‌كه پشك و ئه‌ركی گه‌وره‌ی ده‌كه‌وێته‌سه‌رشانی پارتی. ڕاسته یه‌كێتی هه‌ر هه‌بووه‌و ڕه‌نگه فیفتی به‌فیفتی له‌گه‌نده‌ڵیدا وه‌ك یه‌ك بن.
سێهه‌م: له‌دوای (17) ی شوباته‌وه. پارتی نه پاكێج و خاڵه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی جێبه‌جێكرد، نه‌هی سه‌رای ئازادی، نه‌هینه‌كانی په‌رله‌مان، نه پاكێج و به‌رنامه چاكسازییه‌كه‌ی خۆی. به‌جۆرێك هه‌رچچه‌یه‌كی خراپ پێشتر هه‌بوه، ئێستا به‌دوو قات خراپتر بووه ڕه‌وشه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كان و شه‌هیده‌كان و برینداره‌كانی خۆپیشاندان وه‌ك كه‌یسێك هه‌رماونه‌ته‌وه. ئه‌مانه ته‌راكوماتی ڕق و توڕه‌یی خه‌ڵكی لێده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌نجامه‌كه‌ی یان ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر سندوق خه‌ڵك شۆڕشه‌كات و هاوكێشه‌كه ئه‌گۆڕێت. یان له نوقه‌ته‌یه‌كدا ده‌بێت پارتی چاوه‌ڕوانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
