ئه‌وه‌نده ئه‌دروه‌شێمه‌وه، نه‌توانی نه‌مبینی. ... به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
ئه‌گێرنه‌وه، كاتی خۆی جوله‌كه له‌سلێمانی بونی هه‌بووه، یه‌ك له‌م خانه‌واده جوله‌كانه ڕانه مه‌ڕێك، بۆ كوردێكی شار ده‌كڕێت، دوای جه‌ند ساڵیك، دێته سه‌رهه‌ق و ماف و لێپرسینه‌وه، ته‌ماشائه‌كا، كابرای كورده نیوه‌ی په‌زه‌كانی به‌نهێنی فرۆشتووه، هه‌ندێكیشی بۆ له‌ناوداون. جووله‌كه‌كه‌ش به‌مه دڕودۆنگ ده‌بێت و پێی تێك ئه‌چێت. . ئاخر كوا په‌زه‌كانم. . ؟. ئه‌گه‌ر بۆت زیاد نه‌كردووم بۆچی سه‌ره‌كه‌شت له‌ناوداوه. . كورده‌كه‌ش توند ده‌ستی ئه‌گرێت و ده‌ڵێت:
تۆ واز له‌مه بهێنه بۆنایه‌ی موسڵمان بیت و شه‌هاده‌ت بهێنی. . ؟. ئه‌میش پێی ئه‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئیسلامه‌تی وه‌ك ئه‌وه‌ی كاك ئه‌حمه‌وی شێخ بێت پێم ناكرێت و، وه‌ك ئه‌مه‌ی تۆش بێت، جوله‌كه‌ییه‌كه‌ی خۆم باشتره. . !!.
ماوه‌یه‌كه، به‌یه‌كجار له‌گشت لایه‌كه‌وه، هه‌ندێك كه‌س نه‌خۆشی ئێمه‌یان گرتووه، هه‌تا توانییان براده‌رانی یه‌كێتی، كردمانیان به‌پیاوی ئه‌م و ئه‌و، ئینجا كرێگرته‌ی گۆڕان، ئه‌وسا په‌كه‌كه‌و قه‌ندیل، ئینجا سه‌ردانی هه‌ولیرو پاراستن. به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان باڵاترین به‌رپرسی ئه‌منی، له‌به‌رئه‌وه‌ی نوسینێك به‌ردڵی نه‌گرتووه، لایوایه: من سه‌ردانی باره‌گایه‌كی خه‌ته‌ری وڵاتێكی گه‌وره‌م كردبێت و، ئه‌ڵێت: خۆم له‌وێ بووم كه‌تۆ هاتی. . !!. ڕه‌نگه خۆیان نه‌بینن:به‌فه‌وج پارتی خه‌ڵكیان بۆ ئه‌خاته سه‌رمیلاك له‌به‌رامبه‌ر چی؟. . به‌ملیۆن دۆلار ئۆتۆمبیل بۆ مه‌كته‌ب سیاسیه‌كانتان ده‌كڕن. له‌پێناو چی؟. هه‌مموتان جێگرن، جێگریش ده‌زانن چییه. . ؟. هه‌ریه‌كه‌تان له‌شوێنێكه‌وه دێنه‌وه. ئاوهاتان كرد، بۆیه كه‌س له‌پرسه‌یه‌كیشدا ده‌ستتان بۆ به‌رز ناكاته‌وه. ئه‌وه‌شی هه‌تانبو تارو تورتان كرد.
به‌ڕای هه‌ندێك له پارتیش بێت، ئێمه ڕه‌گێكی جه‌لالیزم مان هه‌رتیاماوه‌و، هه‌ر شتێك ڕووئه‌داو ئه‌نوسرێت، ده‌ستێكی ئێمه‌ی هه‌رتیایه. . !!. ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌یڵێین، هه‌ر ته‌كتیكه‌و هیچی تر. له‌به‌رئه‌وه‌شی، له‌م ماوه‌یه، له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێك باسمان له تێپه‌ڕاندنی ئه‌م جۆره له‌ئه‌هلیه‌تی میدیا كردووه، ئه‌وانیش ته‌ق و هوڕیان ده‌ست پێكردووه.
ده‌زانم، ئه‌م بێتاقه‌تیه‌ی یه‌كێتی و پارتی و ئۆپۆزسیۆن، به‌یه‌كجار له‌كوێوه ده‌ق ئه‌گرن، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌ده‌سه‌ڵاتدان، له‌مه پتر خۆمیان پێوه سه‌رقاڵ ناكه‌م، ڕه‌نگه هه‌ر فریای ئه‌وه بكه‌ون مشورێكی خۆیان بخۆن، ئیش له‌شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕیدا نه‌ماوه‌و، ئه‌وه‌تا هێزی پێشمه‌رگه هاتۆته سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندان ئه‌كا. . !!. ئێستا ئێوه له‌هه‌موو شت ده‌ترسن و ڕاده‌كه‌ن، كه‌نغه‌ر خۆی سیفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕائه‌كا، جا ئه‌گه‌ر گومان و ترسیشی په‌یداكرد، ئه‌وه ئه‌ولاتر. ئه‌مانه‌شی له ئۆپۆزسیۆنن به‌كۆی گشتی من له‌وكاته‌وه ده‌ستم لێبه‌رداون، كه بودجه‌كه‌یان گه‌ڕایه‌وه‌و، ئیدی نوقیان لێبڕا. به‌ڵام له‌مه‌سه‌روتر پێموایه:بونیان له‌نه‌بونیان باشتره، خه‌ڵكانێكی وه‌ك عه‌بدوڵای مه‌لانوری و حاكم شێخ له‌تیف قسه‌بكه‌ن باشتره، هیچ نه‌بێت كه‌مێك سێبه‌ر دروسته‌كه‌ن و شه‌قامه‌كه‌و نوخبه‌ش ده‌پارێزن. بۆیه من به‌تێكڕا لاموایه:ئه‌م وڵاته تادێت به‌ره‌و كاولبون ده‌چێت.
بڕیارمداوه، هه‌ركه‌سێك كه‌نه‌خۆشه‌و قسه‌ئه‌كات، ڕێگه‌نه‌ده‌م سه‌رقاڵم بكه‌ن. نه‌كه‌ومه ژێر كاریگه‌ریی كه‌سه‌وه، وه‌كو روناكبیر‌و كه‌سێكی به‌ئاگای گه‌له‌كه‌م ده‌ربكه‌وم، قسه‌بكه‌م و باری پیشه‌یی ڕۆژنامه‌وانی و ئه‌كادیمی خۆم بپارێزم، نه ده‌چمه لای جوله‌كه‌و نه موسڵمان و ڕێبازه قورسه‌كه‌ی كاك ئه‌حمه‌وی شێخ. .
ئه‌وه‌نده نه‌بێت، ووته به‌نرخه‌كه‌ی "مه‌حمودی موعه‌زه‌می" تان بیربخه‌مه‌وه، كه‌له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه گوشاری له‌سه‌ر بوو، ووتی: ئه‌وه‌نده ئه‌دره‌وشێمه‌وه، نه‌توانی نه‌مبینی". واته هه‌رده‌بێت بمبینن. لاوازترین پاسه‌وانی ئێوه ده‌توانێت ده‌رگاكه‌م بشكێنێت، نه‌خۆشترینتان ده‌توانێت به‌ناوی خوازراوه‌وه: قسه‌م پێ‌بكا. . به‌ڵام له‌كۆتاییدا هه‌ر ده‌م بینن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
