قۆناغێكی تری یه‌كێتی و پارتی...به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
له‌قورئانی پیرۆز و له‌سوره‌تی (رحمان) دا، ئاماژه‌یه‌كی گرنگ هه‌یه‌و ده‌فه‌رموێت: (مرج البحرین یلتقیان، بینهما برزخ لایبغیان) .باس له‌یه‌كگرتنی دوو ئاوی شیرین و شۆر ده‌كات، كاتێك تۆ سه‌یری ده‌كه‌یت واده‌زانیت تێكه‌ڵبون و یه‌ك شتن و به‌ناو یه‌كدا ده‌ڕۆن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا دووشتی جیاوازن، هاتنی ووشه‌ی (به‌رزه‌خ) وه‌كو پردێك یان ته‌پۆڵكه‌یه‌كی جیاكه‌ره‌وه زۆرجار ته‌فسیر ده‌كرێت له‌نێوانیاندا.یه‌كێتی و پارتیش، دووهێزن، له‌ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه دوو به‌رده‌یان یه‌كی نه‌گرتووه، ئه‌و به‌رزه‌خه‌ی له‌سه‌ره‌تاكانی ئیشنشقاقه‌وه كه‌وته نێوان ئه‌م دووهێزه‌وه تا ده‌گاته شه‌ڕی ناوخۆ، له‌وێشه‌وه تا گه‌یشته په‌نا بردن بۆ هێزو پشتگیری وه‌رگرتن له‌دوژمنانی كورد‌و بێگانه، هه‌تا پرۆسه‌ی ئازادیش ئه‌م به‌رزه‌خه له مه‌بده‌ئیه‌تێكی خاڵی له‌مه‌نتق دروستكرابوو، دیواری كوردایه‌تی پتر پته‌وكرابوو به جۆش و خرۆش و قوربانی دان، به‌ڵام له‌ئێستا ئه‌م هێزه كوردیانه خاڵین له‌هزرو لۆژیك، ته‌واو خاڵی بونه‌ته‌وه له پره‌نسیپ و به‌ها باڵاكانی كوردایه‌تی، ئه‌وه‌ی هه‌یه مادده‌یه‌كی ڕووته، شه‌ڕكردنه له‌پێناو كانه نه‌وت و غازییه‌كانی كوردستان، له‌پێناو به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات و هیچی تر.
ئایا ئێستا یه‌كێتی و پارتی جیاوازن یان ناكۆكن..؟؟.له‌ئێستادا هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی دا نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ناكۆكیه، ڕێك نه‌كه‌وتنه له‌سه‌ر داهات و پاره، ئه‌ویان زۆر ده‌بات و ئه‌میان شتێك كه‌متر.مه‌گه‌ر جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نییه‌و ده‌ڵێت: سه‌د له‌سه‌د ئاگاداری گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانم و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویشم هه‌یه‌و پێداوم...وه‌ك ئه‌وه‌ی شتی وای به‌خۆیه‌وه نه‌دیبێت تائێستا بۆیه به‌شانازییه‌وه باسی ئه‌كات.كه‌وابێت یه‌كێتی و پارتی جیاواز نین، ناكۆكن، یانی ئێوه پێتان وایه: یه‌كێتی داوا ده‌كات مادده‌ی سه‌دو چل جێبه‌جێ بكرێت و پارتی ئه‌ڵێت كاتی نییه..!!؟.یان پارتی خه‌ریكی بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخان و سه‌رخانی ئابوریی و دروستكردنی تاكی كوردییه، یه‌كێتیش كار بۆتێكدانی ده‌كات..؟.نه‌خێر.بۆیه ده‌بێت ئێمه یه‌كێتی و پارتی وه‌ك دوو شتی جیاواز نه‌بینین، ته‌نانه‌ت له په‌یڕه‌وو پرۆگرامیشدا جیاواز نین، چونكه كه‌سیان نه‌ك په‌پڕه‌وو پرۆگرام به‌ڵكو پراكتیزه‌و به‌رگریی له‌خودی ناوی حزبه‌كانیان ناكه‌ن، ڕه‌نگه بۆخۆیان جیاواز بن له‌ڕووی ناوچه‌گه‌رێتی و سۆرانی و بادینی و مێژوو په‌یوه‌ندییه‌گشتیه‌كانه‌وه.له‌پاڵ هه‌موو یانه‌وه گشت قۆناغه‌كانیان یان به‌شه‌ڕ و كوردكوژی و، وێرانكردنی ژێرخانی هه‌رێم و ئابورییه‌كه‌ی بووه، یان به‌ده‌ست تێكه‌ڵكردن بووه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ.قۆناغ به‌قۆناغ هاتوون تاگه‌شتوون به‌ئێستا.
ئێستا یه‌كێتی: بڕیاری داوه به‌لیستی جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، هه‌رچه‌نده بڕیاری یه‌كێتی له شیكاری سیاسی دا زۆر جێگه‌ی قسه‌له‌سه‌ركردن نییه، چونكه ئه‌وان ناوه‌ندی ده‌ركردنی بڕیاریان نییه، ئه‌مڕۆ قسه‌یه‌كه‌و به‌یانی پێچه‌وانه‌كه‌ی.هه‌رچۆنێك بێت مه‌سه‌له‌ی ژێر زه‌مینه پاره‌كه شه‌قامی وروژاند، ژێر زه‌مینه‌كان فیفتی به‌فیفتی هه‌ن، كه‌سیان لێی به‌ده‌رو به‌ری نییه.به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه تازه‌یه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی دیاری ئه‌كات، یه‌كه‌م:كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانه، دووه‌م: گرنگی قۆناغه تازه‌كه‌یه بۆ خه‌ڵكی كوردستان، بۆیه‌كێتی گرنگیه‌كه‌ی ته‌نها له‌وه‌دایه كه توانیویه‌تی بڕیارێكی بوێرانه بدات.بۆ خه‌ڵك و شه‌قام گرنگیه‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌یه به‌هه‌موو چین و ئاسته‌كانه‌وه، به‌هه‌موو پیشه‌و پیشه‌وه‌ره‌كانه‌وه.
ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا، به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان ده‌توانین، ناوی بنه‌ین قۆناغی گه‌مارۆدان و پایزی پارتی.قۆناغێك كه توركیا په‌كه‌كه‌و ئیمراڵی كردۆته موخاته‌بی كورد‌و، ئێران و مالكی و یه‌كێتی و شه‌قام و میدیا ڕووی تیره‌كانیان پارتیه.
پارتی: له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆیدا، بێمنه‌ته له خه‌ڵكی كوردستان، بێ منه‌ته له ڕۆشنبیرو ته‌له‌فزیۆن و گشت شتێك، ته‌نانه‌ت بێباكه و ده‌ستی له‌زۆربه‌ی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی خۆشی به‌رداوه، ئه‌وه‌ی پارتی ده‌ستی پێوه گرتووه و ئیشی له‌سه‌ر ئه‌كات، سێ شته، یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسی و ئیقلیمیه‌كان، دووه‌م: نه‌وت و سامانی كوردستان، سێهه‌م: ته‌زویر (به‌ڕێگای جیاواز) .له‌به‌رامبه‌ردا یه‌ك دونیا جه‌بهه‌و جه‌بهۆچكه له‌به‌رامبه‌ر پارتیدا هه‌ن، وه‌كو هه‌موو ئه‌و میدیایانه‌ی كه‌پارتی نین، هه‌موو ئۆپۆزسیۆن و یه‌كێتی و ئێران، به‌شێك له‌و سیاسی و هاوڕێنانه‌ی تاڵه‌بانی كه‌پێش جه‌ڵده‌كه‌ی سه‌ردانیان كردووه‌و لای بوون، ده‌گێڕنه‌وه كه تاڵه‌بانی به‌ته‌واوی گه‌شتبووه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی پارتی بوارێكی بۆكه‌س نه‌هێشتۆته‌وه.
یه‌كێتی، تائێستا ئه‌جێنده‌و به‌رنامه‌یه‌كی قسه لێكراوی نییه، ئه‌گه‌ر شه‌قام بێت، ئه‌وا ده‌بێت خۆی له‌و پرسیاره لابدات، چونكه شه‌قامی كوردی به‌كادره‌كانی خۆشیه‌وه له‌یه‌كێتی توڕه‌ن و ژیر نابنه‌وه، ئه‌م توڕه‌ییه هی ئه‌مڕۆكه‌یان نییه، هه‌رله‌شوێن پێهه‌ڵگرتنی پارتیه‌وه بیگره، تا بریندار‌و شه‌هیده‌كانی (17) ی شوبات، له‌سه‌ر یه‌كێتی ماڵه.له‌كه‌ركوك دووهێنده‌یه‌و به‌مدواییه‌ش به‌ئاشكرا بینیمان یه‌كێتی پشتگیری هه‌ندێك تیرۆریستی كرد، له‌مه‌ڕ كوشتنی كه‌سایه‌تی كورد له‌شاره‌كه‌دا..!!.خه‌ڵكی كه‌ركوك باش ئه‌مه ده‌زانن.!.خۆئه‌گه‌ر پشتی به‌پاره‌و داهات به‌ستووه، باشتره دیراساتی له‌سه‌ر نه‌كه‌ن، چونكه پاره‌كه موڵكی یه‌كێتی یان گشت یه‌كێتی نییه، به‌ڵكو هه‌ر ژێرزه‌مینه‌و هی یه‌كێكیانه.هه‌ریه‌كه‌و بۆخزمه‌تی خۆی و ئاینده‌ی بنه‌ماڵه‌و خانه‌واده‌كه‌ی به‌كاری ده‌هێنێت.
بۆیه، قۆناغی نوێی نێوان یه‌كێتی و پارتی، ئه‌گه‌ر تووڕه‌یی شه‌قامی به‌دوادا نه‌یات، یان هه‌ریه‌كه‌یان له‌دژی ئه‌وه‌ی تریان خه‌ڵك بخاته سه‌ر شه‌قام، ئه‌وا لانی كه‌م ئه‌وه‌ی به‌دوادا دێت ده‌بێت ده‌ستی خه‌ڵك و ڕۆشنبیران ماچ بكه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
