پێنج سیفاتی گرنگ دیاری ده‌كه‌ین، كه به‌بێ بونی یه‌كێكیان، ڕۆشنبیر ناتوانێت ئه‌سپی خۆی له مه‌یدانی هاوچه‌رخدا، تاوبدات:
یه‌كه‌م: به‌لاغه‌ت و ڕه‌وانبێژیی.
دووه‌م: شاره‌زایی له‌قۆناغه‌كانی مێژوو.
سێهه‌م: به‌ئاگابوون له چه‌مك و تیۆره نوێیه‌كان له‌مه‌ڕ داهێنان و به‌كارخستنیان له‌شوێن و كاتی خۆیدا.
چواره‌م: شاره‌زایی له زانسته‌كان، له‌فه‌له‌ك، له پزیشكی، له جوگرافیا، له كیمسته‌ری، وه‌ك به‌شێك له‌كایه‌كانی ژیان. ئه‌وسا زانین و به‌كارهێنالنی ته‌كنه‌لۆژیاو هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به‌خه‌ڵك و ڕاگه‌یاندن. كه‌ئێستا بونه‌ته به‌شێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ئه‌كادیمیاكانی جیهان.
پێنجه‌م: (واقیعی بوون) . ئه‌گه‌ر كه‌سێك چوار خاڵی سه‌ره‌وه‌ی به‌رجه‌سته كردبێت، ته‌نها (واقیعیه‌ت) لێك نه‌داته‌وه، گومانی تیا نییه بچێته هه‌ر یاریگایه‌كه‌وه، ده‌یدۆڕێنێت. پێچه‌وانه‌ی (واقیع) بریتی له (خه‌یاڵ) هه‌میشه خه‌یاڵ به‌شه‌جوان و فراوان و نه‌بینراوه‌كه‌ی ناو زهنیه‌تی ئینسانه‌كانه. ڕه‌نگه له‌واقیعدا ئه‌زمونكردن تاڵتر بێت. بۆیه مه‌عریفه‌ی ئینسان دواجار بریتی یه له‌ئه‌زمونی مرۆڤ خۆی.
له‌پای، ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، ئێمه دوو (مه‌لا لابه‌ختیار) ده‌بینین، مه‌لا به‌ختیارێكی سیاسیی، كه خۆی و حزبه‌كه‌ی بێئه‌ندازه به‌رپرسیارن له‌تاوان و فه‌زاحه‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، وه بێئه‌ندازه له‌سنوری ئیتیكی كاری سیاسیی و ئه‌خلاقی نه‌ته‌وه‌یی تێپه‌ریون. بۆیه ئێمه له‌م (مه‌لابه‌ختیاره) یان ده‌گه‌ڕێین، كه مومكینه له‌شوێن و كاتی ڕابردوودا كلیك مان له‌سه‌ر كردووه. به‌ڵكو ده‌چینه سه‌ر (مه‌لابه‌ختیار) ی حه‌ریس له‌سه‌ر دیموكراسیی و مۆدێرنه‌و ڕۆشنگه‌ریی و ئازادیی بیر.
* كه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسیی ده‌ست پێده‌كا. .
دیموكراسیی، پرۆسه‌یه، نه‌ك پرۆژه بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات كه ئیسلامییه‌كانی كوردستان به‌كاری ده‌هێنن، له‌روواڵه‌تدا دیموكراسیی له‌سه‌ر ر (3) دینگه وه‌ستاوه. یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد، دووه‌م: سه‌ربه‌خۆیی قه‌زا. سێهه‌م: ماف و ئازادییه گشتی یه‌كان. به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌ست پێ ناكات، ئه‌گه‌ر (رۆِشنبیره‌كان به‌ریه‌ك نه كه‌ون) . .
ئه‌گه‌ر پێوه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ڕۆشنبیریی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسلامیی سیاسیی و بزاوتی فكریی و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كان بێت، ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار كردویه‌تی زۆر زیاتر بووه له‌وه‌ی كه (به‌ختیار عه‌لی و فارووق و مه‌ریوان و. . . هتد) كردوویانه. ئێمه ده‌بێت بزانین ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه هاتنه سلێمانییه‌وه خۆیان به مه‌لا به‌ختیاردابته‌قێننه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو كه گه‌نده‌ڵیان كردووه، یان شه‌ڕی ناوخۆیان هه‌ڵگیرساندووه، كاتێك كه ئیسلامییه‌كانی كوردستان ماشێنه‌كانیان دژی مه‌لا به‌ختیار ده‌خه‌نه گه‌ر له‌هه‌موولا یه‌كه‌وه، قسه‌كه ئه‌وه نییه بۆچی وه‌ك به‌رپرسی پارتێكی ده‌سه‌ڵاتدار له (2750) ڕاپۆرتی چاودێریی دارایی ناپرسێته‌وه له‌ناوچه‌ی سه‌وزدا. به‌ڵكو ترسه‌كه له‌فكر و وه‌ڵامی مه‌لا به‌ختیاره. له مۆدێرنه‌و پاشخانی ئه‌قڵه به‌رامبه‌ر كۆنزه‌رڤاتیزم.
تا ئه‌م ساڵانه‌ی دواییش، كه مناڵه‌كانیان بۆخوێَندنی زانكۆ و په‌یمانگه ده‌هاتنه سلێمانییه‌وه، دایك و باوكی كورد ده‌یانگوت " نه‌بیته. . ماركسی، ، نه‌چی بۆلای مه‌لابه‌ختیار، شێركۆ بێكه‌س كافره. دوو قسه‌ی دونیایت بكردبایه، دوور نه‌بوو له‌خوێندن دوورت بخه‌نه‌وه. .
ئه‌مڕۆ، له‌هه‌رێمی كوردستان، مه‌ددێكی سه‌له‌فی جیهادی هه‌ست پێده‌كرێت، له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا سێ پرۆژه‌و پارتی ئیسلامی بونیان هه‌یه، دووكه‌ناڵًی سه‌له‌فی و دووكه‌ناڵی ئاسمانی دیكه‌ی ئیسلامیی هه‌ن، ئه‌وه‌ی نییه ده‌نگه جدییه‌كانن، ئه‌وانه‌ی كه پرسیار له‌سه‌ر هه‌موو شت دروست ئه‌كه‌ن، گومان ده‌كه‌ن، ده‌خوێننه‌وه، ڕووئیای ئیقلیمی و ده‌ولیان هه‌یه، ئه‌مانه نین.
* پایته‌ختی ترس، قه‌یرانی ووتن.
هیچ كاتێك، به‌قه‌د ئه‌م سه‌رده‌مه ترس و قه‌یرانی ووتن ڕووی نه‌كردۆته كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی، زۆرجار تازه‌گه‌رێك یان سیكۆلار‌و خاوه‌ن پرۆژه هزرییه ڕیفۆرمخوازه‌كان، واده‌بینرێن كه ئه‌یانه‌وێ موجامه‌له‌ی به‌رامبه‌ره‌كانیان بكه‌ن، گوایه ئه‌مانیش وه‌ك ئه‌وانن، ، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكه‌ن ده‌بێت به گه‌رووی خۆیان هاواربكه‌ن، به ده‌می خۆیان قسه بكه‌ن، به‌پێی خۆیان ڕێ بكه‌ن. من تۆ نیم، ئێمه ئێوه نین.
ئه‌پرسین، بۆچی له ناو پارتیدا مه‌سرور پارزانی وه‌ك تارماییه‌كی ترسناك ده‌بینرێت له‌چاو نیچیرڤاندا، له‌كاتێكدا نیچیرڤان له‌حكومه‌تدا بووه و له ساڵی (1991) ه‌وه داهاتی بریایم ه‌خه‌لیل ده‌بات بۆخۆی و، هه‌قی چاككردنه‌وه‌ی ده‌رگاو حه‌وشه‌كه‌ی له‌پاره‌ی حكومه‌ت (750) ملیۆن دیناره‌و، له‌ماڵه‌كیدا (60) بیری ئیرتوازیی هه‌یه؟؟. ئه‌ی بۆچی مه‌لا به‌ختیار له‌ناو یه‌كێتی وه‌ك نه‌ویستراوێك دێته پێش چاو، له‌كاتێكدا كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ له‌حكومه‌تدا بووه، هه‌شت ساڵه گشت مانگێك (40) ده‌فته‌ر له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌رئه‌گرێت بێ ئه‌وه‌ی ده‌وامیش بكات، كاتێك سه‌رۆك عه‌شیره‌تێك هێرش ده‌كاته سه‌ر دادگا، له‌بری پاڵًپشتی دادگا كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ سوڵحی عه‌شایه‌ریی ده‌كات. كوڕی خۆی به وه‌زیری خانه‌نشین كردووه. بازرگانی ده‌رمان ده‌كه‌ن. . ئه‌مه ئه‌و په‌یامه‌یه كه ئه‌وان ده‌ست و په‌نجه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئاسایی نه‌رمكردووه، مه‌لا به‌ختیار نه‌یكردووه.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا، میدیای ئێمه ئیشی به‌ڕێكردن و ووروژاندنی پرۆسه‌یه‌كی نائه‌قڵانی بووه، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی كردووه به فریاد ڕه‌س، دوور نییه سبه‌ی هاوڵاتیان بۆ كشمیرو ئه‌رمینیاو فه‌له‌ستین و سوریا نه‌به‌نه جیهاد. ڕۆشنبیری ئێمه ئه‌وه‌نده ترسنۆك بوون ته‌نها له ترسی ئه‌وه‌ی له تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یان سووچێكی ڕۆژنامه‌یه‌ك قسه‌یه‌كیان پێ نه‌وترێت، ناخه‌ونه مل پرسه هه‌قیقیه‌كاندا. له‌به‌رئه‌وه‌ی پرسێك به‌قازانجی ده‌سه‌ڵات یان ئۆپۆزسیۆن نه‌شكێته‌وه، نه‌یانوێراوه دنه‌ی بابه‌ته‌كان بده‌ن. ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیاركردویه‌تی له‌م بواره بوێرانه بووه، هه‌موو كاتێك سنگی ده‌رپه‌ڕاندووه بۆ دیبه‌یت، فه‌رموون ئه‌وه مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌ش ئێوه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
