كۆمه‌ڵناسی سیاسیی، كۆمه‌ڵگه وه‌ك بازنه‌یه‌كی گه‌وره‌و داخراو ده‌ناسێنێت، كه تیایدا ده‌یان شانه‌و بازنه‌ی بچوك بچوك هه‌ن، بازنه گه‌وره‌كه ناوی كۆمه‌ڵگه‌یه‌و، بازنه بچوكه‌كانیش بونیاد یان خانه‌پێكهێنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ن، بۆنمونه ده‌كرێت ئه‌م خانه‌و بازنانه ناویان: (په‌روه‌رده. . ئابوریی. . یاسا. . كلتور‌و باری فه‌رهه‌نگی. . مێژوو. . ڕاگه‌یاندن. . ئاوه‌دانكردنه‌وه. . ژینگه پارێزیی. . ئاسایش و پۆلیس. . . هتد) . هه‌ریه‌كێك له‌مانه وه‌زیفه‌یه‌ك ته‌واو ده‌كات. هه‌مووشیان وه‌ك ئه‌ڵقه‌و زنجیر، په‌یوه‌ندییه‌كی هاوبه‌شیان هه‌یه‌و یه‌كدی ته‌واو ده‌كه‌ن. . لێره‌وه دابه‌شكردنی ڕۆڵه‌كان (توزیع ادوار) بۆ كاراكته‌ره‌كان ده‌ست پێ ئه‌كات. به‌جۆرێك هه‌ر كه‌سێك ئیشی خۆی ده‌كات، له‌یاریگای خۆیدا. هه‌ركاتێك ڕۆڵه‌كان تێكچوو، په‌یوه‌ندیی نێوان بازنه بچوكه‌كان و خانه‌پێكهێنه‌ره‌كان نه‌ما، ئیتر ده‌نگۆی لێدانی دوابسمار له‌تابوتی كۆمه‌ڵگه، ده‌بیستین. به‌تایبه‌تی له‌سه‌روه‌ختێكدا، كه هه‌موو جیهان بریتی یه له سێ پیت (WWW) و ته‌كنه‌لۆژیاو جیهانگیریی و بازاڕ‌و كاڵا، مرۆڤی هاوچه‌رخی ووڕ و گێژ كردووه.
ئه‌وه‌ی ئه‌ركی هه‌ره قورسی ده‌كه‌وێته سه‌رشان، به‌رپرسیارێتی حه‌ریسبون، یاخود گه‌ڕانه‌وه‌ی ویژدان و ئه‌خلاقی بۆ ناو كایه‌ی سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگه وه‌رده‌گرێت، ڕۆشنبیرانن. به‌پێی "كانت" ده‌كرێت وه‌زیفه‌ی هه‌ره‌سه‌ره‌كی رۆشنبیر، ڕه‌خنه‌گرتن بێت. به‌پێی (تیۆریی ڕه‌خنه‌گه‌رایی) تاقه ده‌رگایه‌ك له‌به‌رده‌مماندا به‌كراوه‌یی مابێت، ڕازی نه‌بون و ته‌سلیم نه‌بونه به‌و ده‌وروبه‌رو واقیعه‌ی كه‌هه‌یه. یان تێكه‌ڵ نه‌بونه به‌و حیكایه‌تانه‌ی سیاسییه‌كان و ده‌سه‌ڵات له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی بۆگه‌ندا، گه‌رمی ده‌كه‌ن. بۆ؟ " مونتیسكۆ" فه‌یله‌سوفی پێش شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی (1689-1755) له رۆحی یاساكاندا، به‌توندی دژی ئه‌وه ده‌وه‌ستێته‌وه، خه‌ڵكانێك خوازیاری چاكسازین له‌گه‌نده‌ڵیدا بكرێت، چاكسازیی له‌سیسته‌م و فه‌زای گه‌نده‌ڵدا چۆن ده‌كرێت؟ بۆچی كاتی پێوه ده‌كوژن؟. ئه‌وه‌ی له‌كوردستان نوخبه‌و جۆرێك له‌میدیا خۆیان پێوه سه‌رقاڵكردووه، ته‌نها سه‌لماندنی موزه‌یه‌فی و فه‌لێتی خۆیانه، ئه‌وسا حاڵه‌ت و ڕووداوه‌كان. سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌زاری خۆی له‌به‌رده‌م ده‌یان مایك و كه‌ناڵی فه‌زایی ده‌ڵێت: گه‌نده‌ڵی بووه به كه‌لتور!. تاڵه‌بانی سه‌رۆكی كۆمار و سكرتێری پارتێكی گه‌وره له‌كوردستان، ساڵی (2006) له‌بری بڕیار بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كلتوره كوشنده‌یه، پرۆژه پێشكه‌ش ئه‌كا. له (2012) له‌دیداری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌ڵێت: گه‌نده‌ڵی زۆره‌و منیش لێی به‌رپرسم، ئه‌وسا دووپاتی ده‌كاته‌وه بۆخولێكی تریش خۆی هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه!.
وای له ڕۆژگاری. . . وای له‌ئافاتی ده‌ورو زه‌مانی. له خۆپیشاندانه‌كانی (17ی شوباتی 2011) دا. هه‌ریه‌ك له‌به‌رٍِێزان (فارووق ڕه‌فیق و ناسك قادری هاوسه‌ری) جڵه‌وی ئیداره‌یه‌كی خراپی خۆپیشاندانیان گرته ئه‌ستۆ، ئه‌گه‌رچی ئاماده‌گی وهیممه‌تی خه‌ڵك، بێئه‌ندازه ئیجابی بو، به‌ڵام دواجار ئێمه‌ومانان وه‌ك بكه‌رێكی سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كه (ده‌ستمان له‌سه‌راكه‌و هه‌موی كێشایه‌وه، له‌به‌ر هۆكارگه‌لێك، هه‌ندێكی ئه‌زمونی سێ ساڵی ڕابردوو، ڕاستی یه‌كه‌ی سه‌لماند، هه‌ندێكیشی مێژوو ده‌ینوسێت. ) . ئه‌وكات ئه‌و دوو ڕۆشنبیره، وایانده‌زانی سلێمانی یۆنانی كۆنه و دیموكراسیه‌تی ڕاسته‌خۆش جۆشی په‌یڕه‌وی لێكردنێتی و باوی ماوه. . بۆیه له‌سه‌ر مه‌نه‌سه‌وه ده‌ستیان شۆڕده‌كرده‌وه، ئه‌یانوت: ئێره په‌رله‌مانه!. حكومه‌ت لێره‌وه پێكده‌هێنرێت!. په‌رله‌مانی كوردستان كارتۆنییه، مقه‌بایه!. كه‌چی ئێستا ده‌ور گۆڕاوه‌و، حوكمی دوو بنه‌ماڵه‌یی تێپه‌ڕبووه‌و، (ناسك قادر) یش كاندیدی حزبێكی بچوكه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان؟. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو باوه‌ڕی به سكرتێری ئه‌و حزبه‌ش نه‌بو، كه‌ئێستا خۆی له‌سه‌ر كاندید كردووه. !. دوای ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه توور دران. هێشتا هه‌ر بیر له‌كورسیه‌كی ده‌سه‌ڵات و مشه‌خۆری و موچه‌خۆری ده‌كه‌نه‌وه. !. تێناگه‌م. . بۆچی پێ ده‌خه‌نه ناو موقه‌باو كارتۆنه‌وه؟. له‌پای ئه‌م هه‌ڵویسته دوالیزمانه‌دا، وه‌خته بڵێم، نه‌زانترین كه‌س له‌ناو ڕۆشنبیره‌كانی ئێمه‌دان، ترسنۆكترین كه‌سیش له ناو پیاوه ئازاكانماندا، ده‌دۆزیته‌وه. لێره خه‌ڵك بۆیه ده‌بێت به ڕۆشنبیر، بۆیه ڕه‌خنه ده‌گرێت، بۆیه ڕۆژنامه‌نووسه‌و، ناوی خوازراو، ده‌ستی له‌ژێرو سه‌ری چه‌ندین شت‌دا هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی له‌پڕیكدا ببێت به: وه‌زیر. . . په‌رله‌مانتار. . مودیر عام. . تا حه‌جی به‌لاش بكات. . . هتد. هه‌رگیز بۆ ئه‌وه نین كه جڵه‌وی ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه له‌ده‌ست ئۆپۆزسیۆنێكی ساخته‌چی و ده‌سه‌ڵاتێكی سته‌مكار ده‌ربهێنن. بۆ ئه‌وه‌نییه تا ئیش له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ و ڕیفۆرمی ئاینی و سه‌نعه‌تی ووشه بكه‌ن. تا شۆڕشێكی ناتوندوتیژیی بخه‌نه سه‌رپێ. ئه‌م هاتو هاواره سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی ته‌نها تێك به‌ردانی خه‌ڵك و تێقوچانی سیاسییه‌كانه. تۆ زانیوته، "ماكسیم گۆڕكی" له‌به‌ر نه‌هامه‌تی ته‌نها تا شه‌شی سه‌ره‌تایی خوێند، كه‌سێكی نه‌خوێنه‌وار بو، بو به‌و كاراكته‌ره‌ی كه ڕۆمانی (دایك) ی نووسی. به‌دانپێدا نانی خودی لینین "ڕۆمانی دایك" توانیویه‌تی (10) ساڵ شۆِرشی ئۆكتۆبه‌ر پێش بخات.
ئێمه له‌هه‌رێمی باشوری كوردستان، ئه‌وه‌ی كه پێویسته تا ناو ئێسقان دژی بین، سیسته‌می سیاسییه، نه‌ك كه‌سه‌كان، ئه‌وه سیسته‌می سیاسییه، مناڵه‌كان بێ ته‌ربیه‌ت ده‌كات به‌ناوی په‌روه‌رده‌وه، زانكۆی كردووه به‌كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زبڵ و خاشاك، پیشه‌سازیی قه‌ده‌غه‌كردووه، كشتوكاڵی فه‌رامۆشكردووه، نۆكه‌رێتی و ده‌ستی ئه‌منی و ئابوری بێگانه‌ی قبوڵكردووه، ئه‌و مێنتاڵیه‌ته‌ی بۆ ئاین و لێبورده‌یی ڕام كردووه، دادگا‌و داوه‌ره‌كانی خه‌ساندووه، چینێكی به‌ناوی چاره‌سه‌ری گرفتی نیشته‌جێبونه‌وه، كردووه به ملیاردێرو، چینێكی خانه‌نشین كردووه‌و، چینێكی بێكار و چینێكی دیش مشه‌خۆر و به‌رخۆر. ئه‌وه سیسته‌می سیاسییه، ئاسایش و پۆلیسی ڕاده‌ستی حزب كردووه. ئینتماو بیری نه‌ته‌وایه‌تی تۆراندووه. به‌گشتی ئه‌م سیسته‌مه تاك گه‌نده‌ڵ ئه‌كات، هه‌ر مادده‌یه‌ك بخرێته ناو ئه‌م كوره‌وه، به‌چرچ و ناشرینی ده‌ریدێنیته‌وه. . ئاخر چۆن ڕۆشنبیرێك ڕێگه به‌خۆی ئه‌دات، كاندید بێت له قوماربازییه‌كدا به‌ناوی "هه‌ڵبژاردن"، له‌بنچینه‌دا كۆده‌نگی له‌سه‌ر نییه بۆ به‌شداری كردنی هاونیشتمانییان. ؟. مه‌گه‌ر "ناسك قادر" نازانێت، چوونه په‌رله‌مان بریتی له چونه ده‌سه‌ڵات. ئه‌ی په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵات نییه؟. ئه‌ی هه‌شت ملیۆن دینار‌و چوار حیمایه‌و دوو سه‌یاره‌و ڤیه‌للاو به‌ریه‌ككه‌وتنی ڕۆژانه‌ت له‌گه‌ڵ كوڕی بنه‌ماڵه‌كان ناوی چی یه؟. بیستوتانه، هه‌واڵ گه‌یشت به‌به‌قانعی شاعیر، كه كردویانیت، به قایمقامی شاره‌زوور، ئه‌ویش به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه، ووتی: دیاره ئه‌وه‌ی له‌ڕابردوودا، ووتومه‌و نوسیومه، هه‌موی درۆ بووه!. من بۆخوم (3) به‌رله‌ئێستا زانیم، ئه‌و بابه ڕاسته‌ش زڕخاڵه‌و فه‌رموده‌یان كرچ و كاڵه. تۆپی پته‌و ناوبه‌تاڵه.
كاتێك ڕۆشنبیره‌كان، میرابۆن و موزه‌یه‌فن، ده‌بێت یان خێرا به‌دوای به‌دیلێكدا بگه‌ڕێین، یان چاوه‌ڕێی تاعوون و په‌تایه‌كی كوشنده‌و كاولكه‌ر بین، چونكه ئیتر سۆز‌و ئینسانیه‌ت و ڕه‌وشت ده‌چێته ناو زۆنگاوه‌كان و، جه‌نگ و هه‌ڵپه‌كردن په‌ره ده‌سێنێت. "كامۆ " تاعون و مه‌رگه‌سات به‌پاكبونه‌وه له گوناح وه‌سف ئه‌كا، لایوایه ئه‌گه‌ر له‌دواییدا كاره‌ساتێك ڕوونه‌دات، ئیدی هه‌ست و سۆز و ئه‌خلاق ناگه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه، كورد كه ئه‌نفال و گازباران كرا، ئه‌وسا یه‌كیگرت و باوه‌شیان كرده‌وه بۆ یه‌كدی. كه كه‌وتنه‌وه سه‌رخۆیان ئینجا په‌لاماری یه‌كتریان دا، ئێستاش جارێكی تر له‌به‌رده‌م تاعونداین به سایه‌ی ده‌ست و دیاریی ڕۆشنبیره موزه‌یه‌فه‌كانی كورد. هه‌تا توانییان هاواریان كرد، نوسینیان كرد، خۆڵتان خسته ناو چاوی خه‌ڵكی عه‌وام بۆ ماوه‌یه‌ك، ته‌شهیرتان كرد، ئینجا بۆناو زۆنگاوێك له‌گه‌نده‌ڵی، به‌پێی زانست و یاسا سروشتی یه‌كان، هه‌مووشت سه‌ره‌تاو كۆتاییه‌كی هه‌یه، ئه‌مه سه‌ره‌تای كۆتاییه‌كی ترتانه و هه‌رئه‌وه مابو بڵێین: سه‌رای ئازادیی و كاند. . . . . . . . ید. . . ند. . . ێتی. . په‌ر. . . له‌مانت باش.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
