پارتی له‌گه‌مه‌كه‌دا...به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌جیهاندا، توێژینه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن، له‌به‌رده‌میاندا چه‌ند مه‌رجێك هه‌ڵواسراوه، گرنگترینیان، ئه‌وه‌یه كه‌توێژه‌ر كابرایه‌كی كوێره، به‌ومانایه‌ی كه‌س نابینێت، وه به‌ڕه‌هایی دووره له ئه‌خلاق و سۆز‌و دۆستایه‌تی و هاوڕێیه‌تی، كه‌ده‌ڵێین كه‌س نابینێت واته هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می ڕه‌فتاری كارئه‌كته‌ره سیاسیه‌كان ئه‌كا (قوتابخانه‌ی ده‌روونناسی) .كه دووریشه له‌ئه‌خلاق، مانای ئه‌وه نییه به‌دڕه‌وشته، به‌ڵكو پێوه‌ری ئه‌خلاقی بۆ خوێندنه‌وه‌ی سیاسی نییه، ئه‌گه‌رنا ده‌توانیت له مه‌دره‌سه‌و بینایه‌كی تردا بۆخۆت پۆلیسی ئه‌خلاق بیت.به‌ده‌ردی ئه‌وسیاسیه عه‌سكه‌رییه نه‌خوێنه‌واره‌ی جارێكیان خستمیه خه‌نینه‌وه، به‌وه‌ی ده‌یوت:ئه‌سڵه‌ن ئێوه ئیتیك نازانن!!.بۆیه له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه، ناكرێت گوێ به‌وه بده‌ین، هه‌رجارێك باسێك بخرێته‌ڕوو، ئۆتۆماتیكی ته‌خوین و تۆمه‌ت ئه‌ماده‌گی هه‌بێت.بۆیه نوسین تۆمه‌ت و ڕق هه‌ڵڕشتن نییه، به‌رهه‌مهێنانی ئایدۆلۆجاش نییه، نوسین به‌رپرسیارێتیه، به‌ناڕاسته‌وخۆ سیاسه‌تكردنه.
پارتی یدیموكراتی كوردستان، ته‌مه‌نی بۆ (75) ساڵ ده‌چێت، به‌ووته‌ی سیاسیه‌كانی خۆیان پارتی كۆڵ نادات و له‌خه‌بات به‌رده‌وامه‌و ده‌ریایه‌ك خوێنی ڕشتووه‌و سه‌دان هه‌ورازو نشێوی بڕیوه‌و ئه‌م قه‌یرانه‌ش تێده‌په‌ڕێنێت و....بۆدوایی.ئه‌ها شته‌كان چه‌ند قه‌ومیات و هه‌ست و سۆزیان پێوه دیاره، ئه‌ی چۆن بێت باشه؟.هه‌میشه واباشه بڵێین كی به‌هێزه‌و كێ لاوازه، نه‌ك كێ جاشه‌و كێ باشه، كێ مێژووی هه‌یه‌و كێ نیه‌تی؟.كه‌واته ڕێسای گشتی و له‌نوسیندا به‌هێزیی و لاوازییه.ئێستا پارتی به‌هێزه له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه، وه‌لاوازیشه هه‌ر به‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه:
یه‌كه‌م: ته‌زویر ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهان چاو‌دێر بێت به‌سه‌ریه‌وه، چونكه ئه‌زمونێك له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا هه‌یه، وه ڕاپۆرته‌كانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی خودی پارتی كه ئاشكراكران، باشترین به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی نفوسی ئه‌م حزبه.جاچۆن جه‌ماوه‌رو نوخبه بۆخۆی ڕاده‌كێشێت.ئیشی ئێمه نییه.
دووه‌م: ئه‌وه‌ی ده‌وترێت " نابێت كورد ببێته به‌شێك له ته‌ره‌فی شیعه‌و سووننه‌وجه‌مسه‌رگیریی هه‌رێمایه‌تی".ئه‌مه جگه له‌قسه‌یه‌كی بێ ئاگایانه هیچی تر نیه، به‌ڵكو كورد به‌ڕاستع و چه‌پ، گۆشت و ئێسقانه‌وه بووه‌ته به‌شێك له‌وگه‌مه‌یه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دایه.پارتی له‌م گه‌مه دیبلۆماسیه‌دا بردوویه‌تیه‌وه، هه‌رئه‌م ژیریی و به‌هێزیی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كیانه‌ش پارتی له (31 ئاب) دا هێشته‌وه‌و فریای كه‌وت.بۆیه ئێستا پارتی له‌سه‌ر په‌ت و خه‌تی (توركیا –ئیسرائیل- قه‌ته‌ر) یاریی ئه‌كا، كه‌ئه‌م له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا له‌م سێ وڵاته به‌هێزتر نابینرێت، بگره حوكم به‌سه‌ر سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه ئه‌كه‌ن.وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا پارتی هه‌رچی پێی بكرێت ئه‌یدات به‌وان، بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و دواتریش ناوی بنێت مانه‌وه‌ی كورد.له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ویستی له‌دژی كورده‌كانی سوریا‌و دژی سیاسه‌تی قه‌ندیلیه‌كان كارته‌كانی توركیا جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام هاتوهاواری جه‌ماوه‌ر نه‌یهێشت.
سێهه‌م: پارتی، هێڵی نابۆكۆی له‌چاوداوه.كه سیاسه‌تی نه‌وت و غازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له‌مه.وه زیره‌كانه و به‌چاودێری مه‌ركه‌زیی بڕیار (ماڵی بارزانی) هه‌نگاوی هاویشتووه، ڕوونتر بڵێین پارتی پاره‌و ئابوریی لایه.
چواره‌م:پارتی یه‌ك خیتابی و یه‌ك سیاسه‌تی هه‌یه، كه ڕوونه چی یه.ئه‌گه‌ر گونجاوبێت و له چوارچێوه‌ی خۆیدا لێم وه‌رگرن قسه‌یه‌كی (حه‌سه‌نی شیرین) پیاوێكی نوكته‌چی و قسه خۆشی خه‌ڵكی سلێمانی هه‌یه، جارێكیان ووتبوی " جا مه‌لا مسته‌فا كۆچی دوایی ئه‌كات، ده‌یان مه‌لامسته‌فایان هه‌یه‌و، دانه‌یه‌كیان هاتووه هه‌ر له‌گریسدایه‌ئیشی نه‌كردووه".لێره مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه جیهانی ده‌ره‌وه و لایه‌نه‌كان ده‌زانن له‌گه‌ڵ كێ ڕه‌فتار ئه‌كه‌ن.به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی تره‌وه.جگه‌له‌مه به‌پاره‌ی ناشه‌فافی كوردستان ده‌یان موسته‌شاری به‌توانیان هه‌یه، چه‌ندین سیناریۆی سه‌یر سه‌یر ڕۆژانه ده‌خه‌نه گۆڕی.ئه‌زمه‌یه‌ك دروسته‌كه‌ن ئه‌زمه‌یه‌كی تریش ده‌هێنن.
كه‌وابێت، یانی چی پارتی به‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه، پارتی هه‌م به‌هێزه‌و هه‌م لاوازه.؟.یانی پارتی بۆمانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، وه بۆ پاراستنی ئه‌و به‌رژوه‌ندیی و به‌هێزیانه‌ی خۆی، كۆمه‌ڵێك ڕێگه‌ی گرتۆته به‌ر، كه جه‌ماوه‌ریی كوردستان و ئۆپۆزسیۆن و كۆی میدیا نا پارتیه‌كان و كوتله‌عێراقیه‌كانی له‌خۆی بێزار كردووه، وه‌كو تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نوس، وه‌كو ته‌قه‌كردن له‌خۆپیشانده‌ر، وه‌كو گه‌نده‌ڵی، وه‌كو ده‌رگا داخستن به‌ڕووی ته‌نانه‌ت كادر‌و تێكۆشه‌ره‌كانی خۆیان، وه‌كو گوێ نه‌گرتن.وه‌كو سه‌روه‌رنه‌بونی یاسا‌و دادپه‌روه‌ری...هتد.كه‌واته به‌هێزییه‌كه‌ی پارتی سه‌رئێشه‌یه‌كی سه‌خت و گۆمێكی مه‌نگی بۆدروستكردووه، كه هه‌روا سانا نییه به‌سه‌ریدا بڕوات، چونكه جه‌ماوه‌ر حوكمی پێوه ئه‌كات.چما خێره داوا بكه‌ین بۆ خاتری گۆڕه‌كه‌ی بارزانی گوی له‌خه‌ڵك بگرن.ئه‌م داوایه سوكایه‌تی یه.به‌ڵام كاره ناڕه‌واكانی خۆیان شه‌رعیه‌تی هه‌یه.كه‌ی مه‌عقوله خه‌ڵك له‌وڵاتی خۆی، له‌ترسی ده‌سه‌ڵاتێك كه‌ناوی ناوه شه‌رعیه‌تی شۆڕشگیرێی نه‌توانێت به‌ئازادیی بێت و بڕوات؟.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
