دیاره، له‌ساڵی (1982) شه‌ڕی عێراق-ئێران گه‌رم بوو، كادر‌و سیاسییه‌كان گفتۆگۆ ده‌كه‌ن، یه‌ك له‌كادره سیاسییه‌كان ده‌ڵێت: گه‌ر ئومه‌م موته‌حیده ته‌داخول بكات عێراق شكست ده‌هێنێت!. ڕابه‌ری سه‌ید برایم وه‌ك نوكته ده‌گێڕێته‌وه، كه یه‌كێك له‌پێشمه‌رگه‌كان، ده‌ڵێت: چی چی ئومه‌م موته‌حیده‌ی چی، وه‌ڵلا ئه‌گه‌ر نازمی حه‌مه‌ی سوله‌یمان ده‌ما، عێراقی تێك و پێك ده‌شكاند!!. (شه‌هید نازمی حه‌مه‌ی سوله‌یمان فه‌رمانده‌یه‌كی قاره‌مان و دیار بوو له قه‌ندیل له‌شه‌ڕی براكوژی شه‌هیدكرا) .
دیسان، له‌ساڵی (1974) دوای ئه‌وه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد، درێژه ده‌كێشێت، ئێران و عێراق ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر مۆرده‌كه‌ن، وه گه‌له‌كۆمه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی له‌كورد ئه‌كه‌ن، خه‌به‌ر ئه‌گاته ئاوایی، گوایه "شۆڕشه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا" كۆتایی هات!. وه توێنرایه‌وه. یه‌كێك له ژنه‌كانی ئاوایی، كوڕه‌كه‌ی سه‌رپه‌ل بوه، ئه‌مه‌ی زۆر لا ناخۆش ئه‌بێت و له سه‌ر كانی خه‌به‌ر ئه‌بیستێت، كه شۆڕش تاوایه‌وه. ئه‌ویش ئێژێت " سا به‌خوا ئه‌حمه‌وی ئێمه ئه‌مه قبوڵ ناكات ". . !.
من لێره، باس له‌ئیراده ئه‌كه‌م، باس له‌وه ده‌كه‌م، مرۆڤ پێویستی به (3) شته، یه‌كه‌م: ئیراده. . دووه‌م: ئیراده. . سێهه‌م: ئیراده. كاتێك له‌ئێران هه‌واڵ گه‌یشت به "ئارشی كه‌مانگیر"و، وتیان: سنوری ئیران تا ئه‌و شوێنه‌یه كه تیره‌كه‌ی تۆ ده‌یگاتی. !. ئه‌ویش ئه‌وه‌نده به‌هێز و ئیراده‌وه، تیره‌كه‌ی ڕاوه‌شاند، به‌خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی هێزی ڕاوه‌شاندنی تیره‌كه‌ی، تائه‌وپه‌ڕی سنور ده‌ڕوات. ئه‌مه‌یه ئیراده و بیروباوه‌ڕ.
ئێمه له‌كوردستان، له‌ڕووی بیروباوه‌ڕو ئیراده‌ی گۆڕینه‌وه، زۆر به‌ره‌و دوا ڕۆیشتوین، له‌سه‌روه‌ختێكدا، كه هیچ ئامرازێكی ماددی و په‌یوه‌ندیكردن، نه‌بووه، رۆحی كوردایه‌تی و پێشكه‌وتن و باری ویژدانی و ئه‌خلاقی، پرشنگدار تربووه. . به‌یه‌كجار سه‌دان پرسیارمان بۆخۆمان دروست كردووه، له‌كاتێكدا زه‌مه‌ن فشه‌ی پێمان دی. بۆنمونه:وه‌رن با بپرسین، یه‌ك سه‌عات پێش گرتنی به‌غدا، كی ده‌یگوت سه‌ددام به‌و ده‌رده ده‌چی، كه‌چوو. ئه‌وه‌نده ئیراده‌ی عێراقیه‌كان لاوازبو، ته‌نانه‌ت له‌پێش چاوی فه‌زائییه‌كانی جیهانه‌وه بینیمان، نه‌ك خۆی، به‌ڵكو نه‌یانتوانی په‌یكه‌ره‌كه‌شی له‌به‌غدا بڕوخێنن، تا سرینگێكی بێگانه هات و ڕوخاندی. ئه‌دی یه‌ك كاتژمێر به‌ر له شۆڕش دژی ئه‌سه‌د، یه‌ك كوردێك ناسنامه‌یه‌كی نه‌بو، زمانیان بڕابو، هه‌موو ده‌نگهه‌ڵبڕینێك یاساغ بو، ئێستا یانسیبێك بۆ كوردان ده‌رچووه، باسی حكومه‌تی خۆجێیه‌تی و په‌رله‌مان و حوكمێكی زاتی و كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای سپی ده‌كرێت!.
له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، چ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی، چ هاژو هوژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چ ئه‌و شه‌پۆله نا ڕۆحیه (مه‌عنه‌وییه) ی كه‌دونیای گڵۆباڵیزم و مادده‌گه‌رایی و ته‌كنه‌لۆژیا، هێناویه‌تی، به‌ته‌واوی تاكی كوردی‌یان ڕه‌شبین و به‌دبین كردووه، له‌كۆڕێكدا سه‌عاتێك قسه‌ده‌كه‌ی، ئه‌و له‌كۆتاییدا ده‌تگه‌ڕێنیته‌وه، بۆ "فڵانه به‌رپرس و فڵانه سه‌ركردایه‌تی و فیساره مه‌سه‌له"!. به‌جۆرێك له‌گێژه‌ڵۆكێكدا، ته‌نها مه‌سه‌له لاوه‌كیه‌كان ده‌خوێنێته‌وه. له‌وه‌ته‌ری گرنگ و حه‌ساسه‌وه قسه‌ناكات. بۆچی ده‌بێت وابێت. ته‌نها چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك پێش ئێستا تاقه كه‌سێك له‌م كوردستانه، ئومێدی ئه‌وه‌ی لێكراوه، ته‌نگ به دكتاتۆرو ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره هه‌ڵچنێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
