نه‌وت و نهێنی ئێمپریالیزمی نوی له‌ناوچه‌كه‌دا...به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
لێكۆڵینه‌وه زانستیه نوێكان، ئه‌وه یان ده‌رخستووه كه، ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ ئاماده‌یه هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك بگرێته به‌ر، له‌پێناو تێركردنی حه‌زه‌كانیدا.لێره‌وه خستنه بازاڕی نه‌وت، وه‌ك كڕۆكێكی گرنگ وایه له‌بازرگانی نه‌وت و ستراتیژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییدا، ئه‌مه‌ش دوو هۆكاری هه‌یه، یه‌كه‌میان: نه‌وت و غازی سروشتی، به‌گرنگترین سه‌رچاوه‌ی ووزه و هه‌رزانترین سه‌رچاوه بۆ پیشه‌سازییه قورس و سوكه‌كان داده‌نرێت.تائه‌م سه‌رده‌مه‌ش باشترین سوته‌مه‌نیه بۆ به‌گه‌ڕخستنی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی وه‌ك: سه‌یاره‌و كه‌شتی و فڕۆكه‌و....هتد.تائێستاش نه‌وت و غاز (86%) ی ووزه‌ی هه‌موو جیهان پێك دێنن، یه‌ده‌كی نه‌وتیش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نزیكه‌ی (89%) ی یه‌ده‌كی گشت جیهانه.دووه‌میان: ئه‌م گرنگیه‌ی وای كردووه، كه‌چۆنیه‌تی كۆنترۆڵكردنی و، ده‌رهێنان و دابه‌شكردن و نرخ بۆ دانانی، ببێته یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین بنه‌ما سیاسی و سه‌ربازییه‌كان لای ده‌وڵه‌تانی جیهان.ئه‌وه‌ی لێبكه‌وێته‌وه كه ئه‌گه‌ر توێژه‌رو چاودێرێكی سیاسی (24) كاتژمێر له‌كاتی خۆی، ببه‌خشێته ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه، هێشتا نایگاتی.!!.
ئاژانسی ووزه‌ی نێو-ده‌وڵه‌تی، له‌به‌رواری (8/10/2012) له پاریس، دوای كۆبونه‌وه‌ی فه‌رمی خۆیان، ڕایانگه‌یاند، كه: عێراق ده‌بێته ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی سه‌ر ڕووی زه‌وی له‌یه‌ده‌كی نه‌وتدا.به‌جۆرێك تا ساڵی (2020) له‌توانایدایه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، بۆ زیاتر له دوو هێنده به‌رز بكاته‌وه.به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان له (1، 6) ملیۆن به‌رمیله‌وه بۆ (6، 1) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا به‌رهه‌مهێنانی به‌رزده‌بێته‌وه.به‌هه‌موو پێوه‌رێك عێراق بۆ ساڵی (2035) بڕی سه‌رمایه‌گوزاری نه‌وته‌كه‌ی ده‌گاته (530) ملیار دۆلار له‌ساڵێكدا.به‌پێی نه‌خشه ڕێگای ده‌رهێنانی نه‌وتی خاو ئه‌م به‌رهه‌مهێنانه پێویستی به‌یه‌كه‌ی گواستنه‌وه‌ی ته‌واو ئاماده‌یه، له‌كاتێكدا عێراق ده‌توانێت ته‌نها (8) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌كێڵگه‌كانی به‌سره‌وه و به‌ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا بنێرێته ده‌ره‌وه.ئه‌و كێڵگانه‌ش، (143) ملیار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه‌و (3، 2) تریلیۆن چوارگۆشه گازی هه‌یه.
زۆرجار كه كتێبه‌كانی (عه‌لی وه‌ردی) یان (ته‌ئریخی ته‌به‌ری) یاخود (نوسینه‌كانی باقر یاسین) ده‌خوێنیته‌وه.یه‌ك خاڵ چییه، ته‌نانه‌ت یه‌ك كاتژمێر ئه‌م عێراقه خێر‌و خۆشی له‌خۆی نه‌دیوه، هه‌ر كوشتن و مه‌رگه‌سات و خه‌مهێنان بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وابێت، ئه‌وه‌ی له (3000) ساڵی رابردوودا له‌دۆڵی ڕافیده‌ین ڕووی داوه، تا ئێستا.ئه‌مه سه‌ره‌تای ڕێگه‌یه‌و، له‌مه‌ولا نه‌خشه‌یه‌كی دیكه‌ی ته‌ماعككاری و شێوازێكی تری ده‌ستوه‌ردان، له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ست پێده‌كات.چونكه بیرمان نه‌چێت چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن بیره نه‌وته‌كانی ته‌كساس و ئه‌وروپا، تا چه‌ند ساڵێكی تر چۆڕه‌ی لێ ئه‌بڕێت.بۆیه ڕوو له‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی بڕیار‌و توێژینه‌وه‌ی (ئه‌مریكا-ئیسرائیل-به‌ریتانیا) سه‌رقاڵن و ده‌یانه‌وی نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگۆڕن.
هه‌رێمی كوردستان و پارچه‌كانی تریش، به‌ده‌ر نین له‌م هاوكێشه‌یه.چونكه به‌كۆی بۆچونه‌كان (3-6) تریلیۆن غازی ده‌ست لێنه‌دراوی هه‌یه.(45) ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی هه‌یه.له‌گه‌وره‌ترین كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی جیهان ڕوویان له‌م ناوچه‌یه كردووه، كۆمپانیایه‌كی فره ڕه‌گه‌زی وه‌ك (ئه‌كسۆن مۆبیل-Exxon Mobil ) له‌كوردستانه.سه‌دان لقی له‌جیهاندا بڵاو بۆته‌وه.ڕۆژانه زیاترله (82000) فه‌رمانبه‌ری له‌جیهاندا كارده‌كه‌ن.ساڵانه سه‌رووی (40) ملیار دۆلار قازانج ده‌كه‌ن.ده‌سه‌ڵات وپه‌یوه‌ندی ده‌ره‌كیان هه‌یه، چونكه په‌یوه‌ستن به وه‌زاره‌تی به‌رگری (پنتاگۆن) ی ئه‌مریكاوه.واته له‌مه‌ركه‌زی بڕیاره‌وه ئاڕاسته ده‌كرێن.ئێستا به‌شێك له‌گرفته‌كانی نێوان هه‌رێمی باشوری كوردستان و حكومه‌تی مه‌ركه‌زی عێراق.وه‌ستاوه‌ته سه‌ر گرێبه‌سته‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه.كه كردونی، چونكه (6) ناوچه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت تیایدا ده‌كه‌وێته، ئه‌وناوچانه‌ی ناكۆكیان له‌سه‌ره.وه‌كو قه‌رهه‌نجیرو ده‌وروبه‌ری موسڵ...هتد.له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌رێم مافی ئه‌م گرێبه‌سته‌ی به‌خۆی به‌خشیوه، ئه‌كسۆن مۆبیل له‌به‌رژوه‌ندی خۆی پێی ڕازییه.كه‌واته ده‌بێت كورد له‌ئێستادا ئه‌و ڕاستیه بزانیت كه (نه‌وت گاڵته نازانێت) ..(كورد نه‌وتی هه‌یه نه‌وت!!) .دوور نییه نه‌وت كارێكی وابكات تاكی دڕنده به‌رهه‌م بێت و مرۆڤ گۆشتی مرۆڤ بخوات..!.قورسترین جه‌نگ، جه‌نگی ئایدۆلۆژییه كه‌سه‌ره‌تاو كۆتایی نییه، نه‌وت ئه‌مه‌ش تێده‌په‌رێنێت و ده‌كه‌وێته ئه‌ولای ئه‌و، ببینن: زه‌به‌لاحترین كۆمپانیای نه‌وت له‌جیهاندا (ئارامكۆیه) بۆیه‌كه‌مجار ساڵی (1930) .وه‌به‌رهێنێكی سعودی (سوننه‌و جه‌ماعه‌ت) له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندێكی به‌ریتانی (ئینگلیز) پاره‌كه‌یان تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن و (ئارامكۆ) دائه‌مه‌زرێنن، ئایدۆلۆژیا‌و كلتوره‌كان هه‌رچه‌نده جیاواز بن، دواجار كۆمپانیا فره ڕه‌گه‌زه‌كان (multi kultur ) هه‌ر یه‌ك ئه‌گرن.ڕه‌نگه بیروبۆچونی ئیشتراكیه‌كان بۆ ئیمپریالیزم و داگیركاری جیاواز بێت له قوتابخانه‌ی لیبراڵیزم و په‌یمانگه ئه‌مریكیه‌كان، وه‌هی سوشیال-دیموكراته‌كان له هی ئیسلامیزم دوور بێت.به‌ڵام له‌وسه‌ره‌وه نه‌وت و پێداویستیه هه‌نوكه‌ییه‌كان، ده‌یانكات به‌یه‌ك.
له‌په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق.یاسای نه‌وت و غازی ساڵی (2007) ده‌رچووه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، زۆربه‌ی بڕگه‌كانی پێشێل ده‌كرێن و، نه‌ك لیژنه‌ی نه‌وت و غاز، به‌ڵكو به‌هه‌موو په‌رله‌مان زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت و غاز نییه.جیاله‌وه‌ی نزیكه‌ی (60) پاڵێوگه‌ی نافه‌رمی و نایاسایی هه‌ن، داهاته‌كه‌یان دیارنییه.نازانرێت داهاتی پاڵێوگه‌كانی زاخۆ-خه‌بات- بازیانیش له‌كوێن..؟.مرۆڤ ناوچه‌وانی عه‌ره‌قێكی ته‌واو ئه‌كات، كه له‌كه‌ركوك و له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌بینێت، به‌سه‌دان و به‌هه‌زاران ئۆتۆمبیل له‌سه‌ره‌ی به‌نزیندا، وه‌ستاون..!!.ڕۆژانه (500) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌كه‌ركوك ده‌چێته ده‌ره‌وه، له‌هه‌ر به‌رمیلێك (1، 5) ی بۆ خزمه‌ت و ئیداره‌ی شاره‌كه‌یه.واته هه‌موو ڕۆژێك ته‌نها له‌بودجه‌ی پترۆ-دۆلار كه‌ركوك (750) هه‌زار دۆلاری هه‌یه.كه‌چی له‌شاره‌كه‌دا پاڵیوگه‌یه‌ك تائێستا بونی نییه، ئه‌م هێڵكه ئاڵتونیه ده‌ده‌نه ئیران و توركیا تا دوای پاڵاوتن به‌گرانتر پێیان بفرۆشێته‌وه.ئه‌مه‌یه یاسای قۆرخكاریی و كێبڕكێی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی..ئه‌وه‌یه ئابڕوچون دوو شه‌و و دوو ڕۆژ بۆ (40) لیتر به‌نزین سه‌ره بگریت..!!.
له‌ماوه‌ی (7) ساڵدا.داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان (5040000) پێنج ملیۆن و (40) هه‌زار ده‌فته‌ر دۆلار بووه.كه‌چی نه‌خراوه‌ته ناو بودجه‌ش..!!!.له‌ماوه‌ی (10) ساڵدا ته‌نها داهاتی گومركی ئیبراهیم خه‌لیل (365000) ده‌فته‌ر دۆلار بووه.به‌پێی ووته‌ی به‌رپرسی پێشوی ئاسایشی گومركه‌كه‌ش (كه‌ئێستا له‌زیندانه) سه‌رجه‌م پاره‌كه ته‌نها بۆ نێچیرڤان بارزانیه، كه هه‌موو ڕۆژێك داهاتی ئه‌م گومركه یه‌ك ملیۆن دۆلار بووه..!!.بابزانین پاره‌كه چۆن سه‌رف ده‌كه‌ن:
له‌شوێنێك، بڕی (35) ملیۆن دۆلار له‌پاره‌ی نه‌وت بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی ڕووداو دانراوه.وه بڕی (860) ملیۆن دینار له‌لایه‌ن نیچیره‌ڤان بارزانیه‌وه بۆ چاكردنه‌وه‌ی ده‌رگای خانوه‌كه‌ی له‌هه‌ولێر.هه‌روه‌ها به به‌های (1) ملیۆن دۆلار (11) ئۆتۆمبیل بۆ عیماد ئه‌حمه‌د كڕاوه.بڕی (18) ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژه‌ی كاره‌بای ته‌ق ته‌ق سه‌رفكراوه، پێنج ساڵ تێپه‌ڕی، له‌لایه‌ن عومه‌ر فه‌تاحی سه‌رۆكی ئه‌وسای حكومه‌ته‌وه، پاره‌كه براوه‌و، تازه به‌تازه چاودێری دارایی ئه‌ڵێن سوودی پاره‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌شی لێوه‌رده‌گرینه‌وه..؟.پرۆژه‌ی تونێلی هه‌یبه سوڵتان، پاره‌ی بۆ سه‌رفكراو جێبه‌جێش نه‌كرا..!!.ئه‌مه جگه له‌دیارده‌ی نه‌مانی پاره له بانقه‌كان، خانه‌نشینكردنی هه‌زاران نوسه‌رو ڕاگه‌یاندكارو كادری حزبی و جاش و موسته‌شار، به‌پله‌ی سه‌ربازی، هه‌روه‌ها به‌سیفه‌تی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ئه‌یلول و گوڵان.ته‌نانه‌ت (8000) ده‌فته‌ر دۆلارله‌ساڵێكدا سه‌رفكراوه بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌وانه‌شی كاریان چاودێریكردنی ئێمه‌ومانانه.له‌كاتێكدا كوردستان بووه به‌مه‌ركه‌زیی موخابه‌راتی جیهانی و، وه‌ك هۆنگ- كۆنگی جاران.له‌ولاشه‌وه ڕۆژانه ده‌بینین: كه‌س و كاری ئه‌نفال، یان شاعیر‌و نوسه‌رێكی داماو، له‌به‌ر نه‌بونی پاره‌ی پزیشكێك له‌جێگه‌كه‌ی خۆیدا گیان ده‌سپێرێت..!!.ناپلیۆن له‌گرنگترین ووته‌كانی ئه‌وه‌یه كه:" هه‌ركه‌سێك ئارته‌شی خۆی تێر نه‌كات، ئۆتۆماتیكیه‌ن ئارته‌شی خه‌ڵك تێر ئه‌كات".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
