خه‌باته‌كه‌ی ئه‌وان و، خه‌باته‌كه‌ی ئێمه....به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
خه‌باتی مرۆڤ، بۆ قوتاربون له‌ژێرده‌سته‌یی و كۆیلایه‌تی مێژووییه‌كی دوورودرێژی هه‌یه.عه‌یامێكه مرۆڤایه‌تی یادگاری تاڵ و خه‌مهێنه‌ر ده‌نوسێته‌وه بۆگه‌یشتن به‌ئازادی.كورد له‌وگه‌لانه‌یه له‌وه‌ته‌ی مێژوو هه‌یه ئه‌ویش شۆڕش و داستان و خه‌باتگێڕی ده‌كات.چه‌مك و شوناسی شۆڕش له ژینگه‌و شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر ده‌گۆرێت.له‌مێژووی هاوچه‌رخدا، دوو شۆڕش هه‌ن، كه‌سه‌دان توێژینه‌وه‌و باسیان له‌باره‌وه كراوه، كه‌شۆڕش له (11ی ئه‌یلولی 1961) به‌دروشمی "ئۆتۆنۆمی بۆ كورد‌و دیموكراسی بۆ عێراق" ده‌ست پێده‌كات، جیاله‌وه‌ی هێشتا بوارێك بۆ گفتوگۆ مابوو له‌گه‌ڵ (قاسم) دا.ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌وكه‌ره‌سته‌كانی شه‌ڕ هێنده كه‌م بوون، هه‌ندێك له‌سه‌رۆك هۆزه خیانه‌تكاره‌كان به حكومه‌تیان ڕاگه‌یاندبوو، كه ئه‌مانه هیچ نین و، وه‌كو هه‌ڵسانه‌وه‌كانی تر چه‌ندمانگێك ناخایه‌نێت سه‌ركوت ده‌كرێن، به‌ڵام چونكه رۆحیه‌تی كار زاڵتر بوو به‌سه‌ر مادده‌و بژێوی ژیاندا، شۆڕشه‌كه درێژه‌ی خایاند، لێره‌وه به‌قه‌ده‌ر سه‌روه‌رییه‌كانی خه‌بات نه‌گبه‌تی بۆ گه‌لی كورد تۆماركرا.ئه‌گه‌رچی خواسته‌كانی كورد‌و سه‌ركردایه‌تی عه‌داله‌ت و ئازادی و بوژانه‌وه‌ی ڕێگاوبان و ژێرخانی ئابوری بوو، گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف بوو بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.خه‌ڵكیش ته‌واو هۆگری بیری كوردایه‌تی بوو.مه‌سیح واته‌نی "ئیراده كێوی له‌بن ده‌رئه‌هێنا".ئیراده‌یه‌كی كه‌مانگیرییان هه‌بوو، له‌ئێران جارێكیان به "ئارشی كه‌مانگیری" یان ووت" ئه‌م تیروكه‌وانه‌ی ده‌یده‌نه ده‌ستت، تاكوێی بڕی سنوری ئێران تا ئه‌وێیه".ئه‌ویش ئه‌وه‌نده به‌هێزو باوه‌ڕه‌وه ده‌ستی دایه، لایوابوو گه‌لێك له‌سنوره ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی زیاتر ده‌ی وه‌شێنێت.ئه‌گێڕنه‌وه كه‌ساڵی (1974) شۆڕش به ڕێككه‌وتنی سه‌دام و شای ئێران و جه‌زائیر، هه‌ره‌سی هێنا.له‌سه‌ر كانی ژنان ئه‌و هه‌واڵه ده‌بیستن كه خه‌باتی كوردان توایه‌وه و چه‌ندین ده‌وڵه‌ت دژی كورد ڕێككه‌وتوون، یه‌كێك له‌ژنه‌كان دیاره كوڕه‌كه‌ی "سه‌رپه‌لی شۆڕش"ه.ئه‌لێت" به‌خوا، ئه‌حمه‌وی ئێمه، ئه‌مه‌ی قبوڵ نییه..!.
هه‌روه‌ك چۆن ئێستا، یه‌كێتی پڕه له‌ده‌سته‌گه‌رێتی و ناكوَكی، ئاوهاش شۆڕشی نوێ و هه‌ڵگیرساندنه‌كه‌ی دژواره، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ڕۆژی دامه‌زراندنه‌كه‌و یادكردنه‌وه‌كه‌ی جیاوازیی هه‌یه.هه‌ركه‌سه‌و به‌ستایلێك قسه له‌سه‌ر مێژووه ناكۆكه‌ش ده‌كات.به‌كورتی هه‌ر له‌ئه‌زه‌ڵ هه‌مووشته‌كان به‌ناڕێكی ده‌ستیان پێكردووه، ئه‌گه‌رچی ده‌ستیان داوه‌ته گابه‌ردێكی گه‌وره له‌مه‌ڕ ئامانجێكی پیرۆز.كاتێك تاڵه‌بانی دۆستێكی ده‌نێرێته لای "جۆرج حه‌به‌ش" پێی ده‌ڵێت" ده‌مانه‌وی كورد ڕزگاربكه‌ین و شۆرش ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه" به‌سه‌رسامیه‌وه حه‌به‌ش ده‌ڵێت" سه‌دام ئێستا هه‌موو شه‌رقی له‌گه‌ڵه‌و، غه‌ربیشی گرتووه، به‌چی ئه‌مه ده‌كه‌ن..؟".ئه‌وكات گوڕ‌و ته‌وژمه‌كان ماددیه‌تیان پێوه نه‌بوو، ته‌كنه‌لۆژیا به‌مانا سلبیه‌كه‌ی نه‌بوو، كاری جاسوسی وچاودێریی كردن وه‌ك ئێستا ئاسان و ترسناك نه‌بوو، ئه‌مه رێگه‌ی بۆ خۆشكردبوون، هه‌موو شۆڕشی ئه‌یلول خاوه‌نی جێبێك بوون، له‌شۆرشی نوێ‌دا مامه‌ڕیشه ده‌یان هه‌وڵ ده‌دات تا به‌پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئاسایی وه‌ریبگرن.
ئه‌زانی، زۆرجاریش ئه‌و خه‌بات و تێكۆشانه سه‌خته‌ی هه‌ندێك به‌رپرسی ئه‌م سه‌رده‌مه ته‌ماشائه‌كه‌ی، جێی نیگه‌رانییه واخۆیان ناشرین و سه‌رلێشێواو كردووه، ئاخر بۆچی واله‌خۆتان ئه‌كه‌ن..؟.بۆ ئازادی له‌دایكبوون كۆیلایه‌تیتان هێنا، ، ؟ بۆ ماف وه‌رگرتنه‌وه‌و یه‌كسانی ڕاتانكرد، ماف و قووتی خه‌ڵكتان زه‌وتكردووه، هاتن ئابڕوو كه‌رامه‌تی كورد له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه بپارێزن، بونه ترس له‌سه‌ر ژیان و سه‌رمایه‌ی خه‌ڵك..!!.ئێوه بۆچی خه‌باتتان كرد‌و ئێمه بۆچی واده‌كه‌ین..؟.
خه‌باتی ڕزگارخوازی كورد، پڕپڕه له‌ته‌سفیه‌كردنی تاكی كورد‌و خۆخۆریی و قبوڵ نه‌كردنی ئه‌وی تر.ئه‌مه‌ش وای كردووه سه‌ركرده‌سیاسیه‌كانی كورد هه‌میشه به‌دوای پالپشتی ده‌ره‌كی و ناوچه‌ییدا وێڵن، بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شه‌قام و خه‌ڵكی كوردستان.خه‌باته‌كه‌ی ئێوه ئه‌مانه‌ی بۆ هێناوین، سه‌رده‌مه‌كه‌ی ئێوه‌و سه‌رده‌می چینی نوی جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه.هیچ گومانم له‌وه نییه ئه‌ركی نوی و خه‌باتی نه‌وه‌ی نوێ هه‌ستیارترو گرانتره.له‌به‌ردوو هۆی سه‌ره‌كی، یه‌كه‌میان:ده‌بێت ئه‌و هه‌ڵه‌و چه‌وتیه‌ی ڕابردوو راست بكرێنه‌وه‌و ئه‌و ته‌وژمه كلاسیكیه نه‌هێڵرێت، دووه‌م: سه‌رده‌می نوێ و تێكه‌ڵبونی سنوره‌كان و ته‌كنه‌لۆژیاو مادده‌گه‌رایی یه.مرۆڤ له‌م سه‌رده‌مه ئه‌سته‌مه پابه‌ند بێت به‌بنه‌ماو پره‌نسیپه‌گشتیه‌كانه‌وه، تاكێكی سه‌رلێشێواوه.ئه‌وی ڕۆژ شه‌ڕه‌كان ته‌نها له‌ڕێی تانك و زرێپۆش و ڕووبه‌روبونه‌وه‌وه بوو، ئه‌م ڕۆژه ده‌یان جه‌نگی ده‌رونی و هه‌واڵگریی و مادی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری و تادوایی، هه‌یه.
ببورن، خه‌باته‌كه‌تان، به‌حه‌وایاچوو، باوه‌ڕناكه‌م ئێمه‌ومانان بێحورمه‌تیه‌كمان كردبێت، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سانێك ڕێزی ڕابردووی خۆیان ناگرن، ئاینده بۆنه‌وه‌كان بیناناكه‌ن.سیاسه‌تكردنتان ته‌نها بوَدوێنی بوو، دروستكردنی سبه‌ینێ نه‌بوو.به‌جارێك ڕه‌نج و خوێنی هه‌زاران شه‌هیدو ده‌یان كه‌ڵه‌پیاوی ئه‌م گه‌له‌تان له‌گۆڕنا.كه‌هاتنه شاره‌وه نه‌مامه‌كانتان هه‌ڵكێشاو بیناو باڵه‌خانه‌كانتان به‌رزكرده‌وه، به‌ڵام نرخی مرۆڤه‌كانتان نزم كرده‌وه.پاره‌و زه‌وی و سامان و ئاسایش و ڕاگه‌یاندنتان له‌خزمه‌تی كوردایه‌تیه‌وه، قۆسته‌وه بۆ حزبایه‌تی، له‌ناو حزبیشدا بۆگروپ و كاری مافیایی ته‌رخانتان كرد.له‌بری ته‌كبیرو بیركردنه‌وه‌و سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه، ماڵه‌كانی له‌شفرۆشی و ژماره‌ی ئافره‌ته سۆزانیه‌كانتان له‌شاره‌كاندا زیاتر كرد، خه‌ون و حه‌زه‌كانی نه‌وه‌ی نوێتان خسته گۆڕه‌وه‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی خه‌وتووتان بۆ فه‌راهه‌مكردین، ئێوه جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی دوێنێ و خاوه‌ن پاڵاوگه‌و مه‌رامه زیانبه‌خشه‌كانی ئه‌مڕۆن، ڕه‌نجبه‌ره‌كانی دوێنی‌و ملیاردێره‌كانی ئێستان.ببورن خه‌باته‌كه‌تان بێهوده‌بوو، ئه‌وه‌شی هه‌یه گه‌لی كوردستان هێناویه‌تی، هه‌نگاوێكتان نا بۆ پێشه‌وه‌و ده‌یان هه‌نگاوی پێچه‌وانه‌شتان هاویشت.ئه‌و كه‌سانه‌ن دوێنی مناڵه‌كانی گه‌ڕه‌ك ئاواتیان بوو وێنه‌كتان بۆیادگاریی له‌گه‌ڵ بگرن، ئه‌مڕۆ به‌ردباران و ووشه‌بارانه، دوێنی له‌مزگه‌وته‌كان پێڵاویان بۆده‌هێنان و ئه‌مڕۆش له‌یانه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان ڕاده‌بوێرن و ده‌دۆڕێن.ئێوه چیتان به‌خۆتان كرد...!!!.سه‌ره‌نجام خه‌باته‌كه‌ی ئێمه قوربانیدانی ئێمه‌یه، دروستكردنی ئاینده‌و به‌گژاچوونه‌وه‌ی پیاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كانی دوێنێ یه، فریاكه‌وتنی ئه‌و ژماره گه‌ورانه‌یه‌له‌پاره‌ی خه‌ڵكی كه ڕۆژانه به‌هه‌ده‌ر ئه‌درێن.پاككردنه‌وه‌ی ئه‌م كێڵگه‌یه له‌مین و ده‌ستی بێگانه.چیتانكرد..؟چ خانه‌یه‌كی وێرانتان بۆجێهێشتووین.سه‌راپا ئه‌م وڵاته‌تان ته‌نیووه به‌سایت وگۆڤارو رۆژنامه‌و ده‌ستگێڕ نه‌ك نوسه‌ر، بۆداپۆشینی بێ عارییه‌كانتان.لێگه‌ڕێن با ئاینده وێرانتر نه‌بێت، لێگه‌ڕێن ئێمه گۆشتمان تاڵه‌و و ئێوه‌ش بێ ئاگا.گشت ڕێگاكانتان گرتۆته‌به‌ر بۆچاودێریكردنی نه‌وه‌كانی ئه‌مرۆ، به‌ڵام میكانیزمێكتان نییه بۆ سانسۆركردنی سنوره‌كان و تاڵانكردنی ئاشكرای داهات و سامانی گشتی ئه‌م نیشتمانه.هه‌موو شتتان دروستكرد‌و هێناتان، به‌ڵام مرۆڤه‌كانتان كوشت و ته‌نها تاكێكتان دروست نه‌كرد.ئێوه چیتان كرد..؟.دوێنی ئیستعمارو داگیركه‌ره گه‌وره‌كان شوێنه‌دواكه‌وتووه‌كانیان داگیرده‌كرد تابیكه‌نه بازاڕی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان، ئێوه ئه‌مڕۆ خۆتان ده‌ستی داگیركه‌ر ده‌گرن و له‌كوردستان بازاڕی بۆ دروست ده‌كه‌ن..ئای چیتانكرد و چی وێرانه‌یه‌كتان بۆجێهێشتوین..ئێوه چیتان كرد.!!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
