لێره پرسیاری سه‌ره‌كی، ئه‌وه‌یه بۆچی مرۆڤ دۆستی و هونه‌ری پێكه‌وه ژیان له‌سیاسه‌تدا نه‌ماوه..؟.ئه‌مانه‌وی كلیك له‌سه‌ر ئه‌م فۆڵده‌ره گرنگه بكه‌ین به‌یه‌ك ڕاسته‌هێڵی مێژوویی، كه به‌درێژبونه‌وه‌ی دوو خاڵی ته‌واوكه‌ر تیایدا یه‌كده‌گرن.به‌بێ ئاوه‌زو تێۆرێك سیاسه‌تكردن مه‌حاڵه، به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی مێژوو هزری سیاسی (له‌كۆنه‌وه بۆ هاوچه‌رخ) قسه‌كردن له‌سه‌ر گوزه‌ركردنی دۆخی سیاسه‌ت، وه‌ك كرده‌یه‌ك بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی ئه‌سته‌متره.
به‌مانا یۆنانیه‌كه‌ی، وه به‌خه‌لدونیه‌كه‌ش ڕێك سیاسه‌ت بۆ خزمه‌تی تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه.به‌ڵام لای ئه‌و پیاوه‌ی كه واقیع وای لێ‌كرد بۆ یه‌كخستنی پارچه‌كانی خاكی وڵاته‌كه‌ی هه‌موو شت بكات و، ، مێژوو خه‌ڵكێلێكش بێ ئه‌وه‌ی لێی بگه‌ن، به‌ناشرین و شه‌یتان ناوی ئه‌هێنن، ناوهێنانی سیاسه‌ت به‌ئامرازێكی هیومانیه‌وه ئه‌سته‌م ده‌رئه‌كه‌وێت، ئه‌م زاته "ماكیاڤیللی" ئاوێكی ڕژاند به‌وه‌ی (له‌پێناو ئامانجه‌كه‌ت، هه‌موو ڕێگایه‌ك بگره به‌ر) .ئیدی تادێت لای كه‌نیسه‌و ئاین و زۆرێك له‌مێژوونووسان خستویانه‌ته به‌ر نه‌عله‌تی مێژوو.له‌خاڵی دووه‌مدا له دوای دوو جه‌نگه جیهانیه‌كه‌و زیادتر بونی ژماره‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهان له (50) ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ (194) ده‌وڵه‌ت.تادێت توندوتیژی و كۆمه‌ڵكوژی و كاولكاریی ڕووله‌هه‌ڵكشان ده‌كات له‌جیهان به‌گشتی و، ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی..بۆچی..؟.سه‌رانسه‌ری دونیا له‌وسه‌ری ده‌ریای كاریبی یه‌وه تاده‌گاته تونس و جه‌زائیر، له ئه‌فغانه‌وه بۆ كه‌مبۆدیا، له‌زۆنی مافیاكانی ئیتاڵیاوه تاده‌گاته قودس و فه‌له‌ستین.له‌كوردستانی له‌له‌تكراوه‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ئاسیاو له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت جیابونه‌وه‌و دروستبوون.بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌خلاقی و هونه‌ریی دروستبووه، تادێتیش ئه‌م كه‌لێنه گه‌وره‌تر ئه‌بێت.ئه‌م قه‌یرانه ڕووی كردۆته ناو كایه‌كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانیشه‌وه، كه‌خودی سیاسه‌ت زاده‌ی كۆمه‌ڵگه‌و هه‌ڵكه‌وته‌ی واقیعی جیۆ-ستراتیژیی یه.بیستنی هه‌واڵی رووخانی دیوارێكی خوێندنگا به‌سه‌ر خوێندكارێكدا، نیشانی ڕووخانی لایه‌كی تری یسیاسه‌ته له‌بواری په‌روه‌رده‌ییماندا، كوشتنی چه‌ندین باوك به‌ده‌ستی كوڕه‌كانیان، لاقه‌كردنی هه‌زاره‌ها مێردمنداڵ و ئافره‌تی ته‌مه‌ن بچوك، به‌ته‌نها ئاماژه نییه بۆ كورتهێنانی باری مرۆڤدۆستی له‌فه‌زایه‌كدا، به‌ڵكو داڕمانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه به‌گشتی، چونكه ئه‌مرۆِ له‌هه‌ركات زیاتر پێكدادانی شارستانیه‌ته‌كان و كۆمینیوكه‌یشن هه‌یه، هیچ كاتێك وه‌ك ئێستا مرۆڤه‌كان به‌هۆی داهێنانه‌كانی خۆیانه‌وه له‌په‌ییوه‌ندی و ئاڵوگۆڕكردندا نه‌بوون، به‌ڵام هه‌رئه‌مه‌ش دیل و كۆیله‌یان ده‌كا..!!.ڕوونتریش، له‌پێشدا وائه‌هات كه ژیرێتی و توانست و كۆڵینه‌وه له‌چه‌مكه رۆحیه‌كان، ده‌مانگه‌یه‌نێت به پایه‌وده‌سه‌ڵات، ئه‌مانباته كه‌ناری به‌خته‌وه‌ری و ئارامی.له‌ئێستادا هه‌وڵدان بۆگه‌یشتن به‌مادده به‌هه‌رفیگه‌رێك ده‌مانگه‌یه‌نێت به‌ده‌سه‌ڵات ومانه‌وه.كه نامانگه‌یه‌نێت.چونكه ئه‌م بۆچونه باوكمان بۆدروسته‌كات، نه‌به‌بێ ئه‌و هه‌ڵده‌كه‌ین، نه‌به‌بونیشی شتێكمان لێ سه‌وز ده‌بێت.(خۆسه‌پاندن و مانه‌وه) دوو فاكته‌ری هه‌ره ناكۆكن له‌گه‌ڵ ئامرازه‌كانی مرۆڤدۆستی دا.وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌دارستاندا ده‌بینین، له‌پڕ ده‌ركه‌وتن و په‌لاماردان سیفه‌تی دیاری شێره‌كانه، ئیدی بوارێك نادا بۆ پێكه‌وه بون و خۆسازان و بیركردنه‌وه.ئه‌م حه‌زه دڕنده‌خوازو ده‌سه‌ڵاتخوازه‌ی مرۆڤی سه‌رده‌میش هه‌مان ڕیتم به‌ئه‌ولاتره‌وه له‌خۆده‌گرێت، بۆیه ئێستا له‌هه‌موو جیهاندا ئه‌وه‌ده‌ی توێژینه‌وه‌و دیالۆگه‌كان له‌سه‌ر هێزو خۆپڕچه‌ككردن و، گومان دروستكردنن، هێنده باس له‌ئاشتی جیهانی و مافه‌كانی مرۆڤ ناكرێت.له‌باری ئێستادا هێزو گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵاته‌كان كۆی سیاسه‌تن، ڕۆژانه له‌م دونیایه پێشێلی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كرێت، یاسا‌و ده‌ستور سه‌ركۆنه ده‌كرێت، جیهان ئه‌مڕۆ خۆی بۆ جه‌نگێگی گه‌وره‌و نادیار ئاماده ئه‌كا.ئیدی ده‌بێت چاره‌نووسی مرۆڤ له‌كوێدا بێت..؟.
ئه‌گه‌ر له‌عیرفانێك، بپرسی بۆچی مرۆڤ سه‌نته‌رنییه له‌سیاسه‌تی ئه‌مڕۆدا، یه‌كسه‌ر پێت ده‌ڵێت:چونكه ڕۆحانیه‌ت باری كردووه‌و نه‌ماوه، مه‌به‌ستمان له‌ڕۆح بریتی یه له‌خه‌یاڵ، ، رۆح و خه‌یاڵ یه‌ك شتن و جیاناكرێنه‌وه.ئه‌وه‌ی كه دژ (پارادۆكس) ه‌و دۆخه‌كه ده‌شێوێنێت، مادده‌و ماده‌گه‌رایی یه.ئه‌گه‌ر له‌سه‌روه‌ختی رۆحانیه‌ت و ئه‌قڵانیه‌تی ئه‌قڵانیه‌تدا چه‌ندین جه‌نگی ئیقلیمی و جیهانی هه‌ڵگیرسابن، ئه‌وا مادده‌و ئه‌فسانه ته‌كنه‌لۆژیه‌كان به‌یه‌كجار مرۆڤایه‌تی له سڕده‌كه‌ن و، هه‌موو قوژبنێك ژه‌هراوی ئه‌كه‌ن.زانایان وای بۆده‌چن هیچ وه‌ختێك برسێتی و هه‌ژاری و كۆیله‌یی و قات و قڕی وه‌ك ئێستا نه‌كه‌وتۆته ناو كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی، ئه‌مه ئه‌و سه‌رده‌مه‌شه كه خۆرئاوا تیایدا قوفڵی مێژوویداوه‌و، لایوایه لیبراڵیزم كۆتا قۆناغی مێژووه.ئه‌ی چارچییه..؟.وه‌كو لینین ده‌ڵێ (ماالعمل..) .له‌گشت بنمه‌ماو ڕێسا سه‌ره‌كیه فه‌لسه‌فی و میژویی و ئیستاتیكیه‌كاندا، وایه، كه له‌هونه‌رو خه‌یاڵه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، له‌باكگراوه‌ندێكی فكری ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه بچین بۆ كاری سیاسه‌ت و واقیع.به‌ڵام هاوكێشه‌كه لێره‌و ئه‌توانم بڵێم له‌سێ به‌شی جیهان پێچه‌وانه بۆته‌وه.هه‌ربۆیه له‌گشت سیاسیه‌كانی سه‌رده‌م ده‌پرسیت سیاسه‌ت چییه..؟.پێت ده‌ڵێت، به‌رژه‌وه‌ندییه.یه‌ك نوقته‌ش له‌به‌رده‌می داده‌نێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
