هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان پێده‌كرێت بڵێین " ڕه‌حمه‌ت له‌كفن دز".
له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه، ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م، له‌ڕووی ئیداریی و خزمه‌تگوزارییه‌وه، خرایه سه‌ر قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، لادێكانی ئه‌م سنوره هه‌موو موحه‌ڕه‌مه بوون و ڕه‌بیه‌ی به‌عسیان تیادابوو، له‌سنوری ئه‌م ناحیه‌یه دوو لادێ هه‌یه، یه‌كێكیان ناوی "گۆله‌مه‌و" ه. (8) ماڵ و مه‌ڕو مڵاتی تیایه‌و نزیكه‌ی (60) شه‌هید و ئه‌نفالی هه‌یه، بچوكترین ده‌ستی حكومه‌ت نه‌گه‌شتووه پێی، یه‌كێكی تریشیان كه‌ده‌كه‌وێته ئه‌ولای ئه‌م لادێێیه‌وه، وه‌ك ئه‌م سه‌ربه قادركه‌ره‌مه‌و فڕی به‌سه‌ر كه‌ركوكه‌وه نییه. ڕێگای قیری بۆچووه‌و ماڵیشی تیانییه. . !! ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه‌ش، ئه‌وه‌یه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه له‌پارێزگا خه‌ڵكی ئه‌م گونده چۆڵه قیركراوه‌یه‌و، جه‌نابی پارێزگار له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌می بنوقێنی، به‌نایاسایی قیری بۆ بردووته دێ. !!.
له‌سه‌ره‌تای ئازادبونی كه‌ركوكه‌وه، دوو هه‌زار جار‌و ده هه‌زار به‌ڵگه خرانه‌ته به‌رده‌ستی، تاڵه‌بانی و بارزانی، سه‌باره‌ت به بونی ئه‌م هه‌موو مافیا‌و دزی‌و وازیی و بێسه‌رو به‌ره‌ییه‌ی كه‌هه‌یه‌و، به‌رده‌وامه. ده‌یان جار تیرۆریست له‌سه‌ر عه‌بوه‌ی ناسیفه گیراوه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێكی پۆلیسه‌وه ئازادكراوه، هه‌موو ئێواره‌یه‌ك سه‌دان ته‌نكه‌رو قاتوره‌و مه‌قتوره، كه بازرگانی بۆ (4) كه‌س ده‌كه‌ن، یه‌كێكیان پارتییه، ڕیز ده‌به‌ستن و نه‌وت ئاودیو ده‌كه‌ن له‌باشورو ڕۆژئاوای كه‌ركوكه‌وه. !!.
ئێستا من له‌وه ده‌گه‌ڕێم، كه چاره‌نووسی (100) ملیار دینار دیارنییه له‌ناو پارێزگا‌و، پارێزگاریش لێی به‌رپرسه‌و وه‌ڵام ناداته‌وه، قسه له‌سه‌ر دیوی سۆسیۆلۆجیای كه‌ركوكیه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی كه‌ركوكیش ناكه‌م، كه ئه‌وه‌نده جه‌ورو سته‌میان بینیوه، ڕۆژی سه‌د جار ئه‌ڵێن " خۆزگه‌مان وه به‌عس!!". ئێ كاكه به‌عس له‌چل ساڵی ته‌مه‌نیدا چل خوله‌ك به‌نزین و سوته‌مه‌نی ئه‌م شاره‌ی دوانه‌خست!!. به‌عس هه‌ڕه‌شه نه‌بوو بۆسه‌ر كه‌رامه‌ت و شكۆ و ئابڕووی كه‌ركوكیه‌كان، به‌عس له‌هه‌ر كوچه‌و كۆڵانێكا لق و كۆمیته‌و مه‌ڵبه‌ندو ڕێكخراو‌و ناوچه‌و. . . جۆره‌ها شتی نه‌بو، كه‌جۆره‌ها خه‌ڵك فریو بدا. به‌عس به‌عس بوو ته‌واو. . . ئێمه له‌م نوسینه خۆزگه به‌به‌عس ناخوازین، غاندی ئه‌ڵێت: دژی تاوانبار ناوه‌ستین، ڕقمان له‌تاوانه. تاوانیش. . . تاوانه.
ئه‌مڕۆ، كه‌ركوك لانه‌یه‌كی ئارام و بێده‌نگه بۆ گه‌نده‌ڵكاران، به‌كه‌مترین ماوه ده‌تكا به لۆرت، ده‌تباته حاڵێك مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ببینیت، ده‌فرۆشرێت، به‌ربرسه‌كان ببینی له‌وێ له‌ناو ماڵه‌كانی خۆیان ئه‌م گژوگیایه ده‌چێنن. سه‌یر له‌وه‌دایه كه‌ركوكیه‌كان زۆربه‌یان تا ئێستا وائه‌زانن به‌دروستكردنی چوار پرد خزمه‌تی ته‌واو كراون، ئه‌و ڕێگایه‌ی كه‌هێشتا ئه‌وسه‌ری ته‌واو نه‌بووه، له‌ڕٍێگه‌ی (سلێمانی – كه‌ركوك) ئه‌م سه‌ری هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و نۆژه‌نی ده‌كه‌نه‌وه، به‌ده‌نگی به‌رز ده‌پرسین جه‌نابی موحافیز كوا پاره‌كه‌مان. . ؟.
ڕۆژانه كه‌ركوك له‌بودجه‌ی پترۆ- دۆلار (750000$) حه‌وت سه‌دو په‌نجا هه‌زار دۆلاری هه‌یه، به‌دوو ڕۆژ ده‌كاته (3) ملیۆن دۆلار. به‌ساڵێك ئه‌م پاره‌یه ده‌كاته (274500000) دۆلار. . ئه‌م پاره‌یه ته‌نها پارێزگاری كه‌ركوك لێی ئاگاداره‌و له‌سه‌رده‌می ئه‌م پارێزگاره نوێیشه‌دا پاركه دیاریكراوه، بۆخزمه‌تی ئیداره‌ی شاره‌كه. بێجگه له‌م ژماره‌یه ساڵی (2013) كه‌ركوك زه‌به‌لاحترین بودجه‌ی هه‌بووه له مێژووی خۆیدا كه (900) ملیار دیناره. یه‌كێتی پارتی به‌ده‌می خۆیان بێت كه‌مته‌رخه‌میان نه‌كردووه له كۆمه‌كدا، ئیداره‌ی ئه‌مریكاش هاوكاری كردوون، ئه‌وه‌ش كه‌ركوكه به‌م حاڵه‌شی كه‌ئێستا به‌حیساب خزمه‌تگوزاریی بۆ كراوه، شه‌رم له‌خۆت ئه‌كه‌ی ته‌ماشای بكه‌یت!!.
ده‌بێت له‌وه‌ش بگه‌ڕێین، كه‌سانێك له‌به‌تاڵیدا ده‌ژین و ده‌یانه‌وی به‌ناوی ڕۆژنامه گه‌رییه‌وه، خۆیان بكه‌نه كاسه‌لێس و به‌قه‌د خشه‌ی عه‌لاگه‌یه‌ك كاریگه‌رییان نه‌ماوه له‌كه‌ركوكدا، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌م شان و باڵه پتره‌ی بۆ خودی پارێزگار دروستكراوه، بۆ ئه‌وه نییه، كه كاراكته‌رێكی سیاسی و ئیداریی به‌هێزه، به‌ڵكو گرنگیه‌كه، دووشته، یه‌كه‌میان: ماڵی تاڵه‌بانی و ماڵی بارزانی گڵۆپی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵكردووه، كه‌س ده‌ست وه‌رنه‌داته كاره‌كانی. به‌به‌راورد به پارێزگاری پێشوو كه ئه‌فسه‌رێك له‌به‌نزینخانه فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێ نه‌ده‌كرد!!.
دووه‌م: له‌و ده‌مه‌ی ئه‌م هات، پاره‌ی پترۆ دۆلار كه‌وته كار. وه سه‌روه‌ختی ئه‌زمه‌و هاتنی دیجله‌ش بوو، بۆیه ویستی یان به‌مشێوه‌یه خه‌ڵك فریو به‌ن، بانگه‌شه‌ی هاتنه‌وه‌ی مه‌سیح و سیاسه‌ت بكه‌ن. له‌راستیدا پێشتر هه‌ركه‌سێك ده‌یتوانی ئاغایه‌ك بێت، به‌ڵام ئێستا ژماره‌ی مافیاكان بوون به‌چه‌ند كه‌سێكی كه‌م و له‌ژێر چه‌تره‌كه‌ی پارێزگاردا، پاره‌و سه‌روه‌تی خه‌ڵكی حه‌په‌لووش ئه‌كه‌ن، ڕۆژ به‌دوای ڕۆژ مافیاكانی قه‌به ده‌بێت، ماسیه‌كانی ده‌بن به‌حووت و حووته‌كانیش خه‌ڵكی قووت ده‌ده‌ن، پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش له‌ولاوه بوه‌ستێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
