وه‌همی یه‌كێتی له‌ناو یه‌كێتی دا....به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
ئه‌وده‌مانه‌ی
خوێندكاربوین، وانه‌ی مێژوومان هه‌بوو، ئه‌م كتێبه سه‌راپا بریتی بوو له‌پیاهه‌ڵدان و سه‌روه‌ریی، له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندندا هه‌رچی مامۆستابووه، ته‌نها یه‌ك گله‌یی لێم هه‌بووه، ئه‌ویش زۆرپرسیاركردنه‌و كاتی ده‌رسه‌كه ئه‌كوژین، ئاخر ئێمه ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و مێژووه بێت له‌هه‌موو ڕه‌گه‌زو كونجێكی ئه‌م دونیایه‌دا، له‌گشت داستان وشارستانیه‌ت و سه‌روه‌رییه‌كاندا پشكمان هه‌بووه، هێدی هێدی كه كتێبه‌كانی: (د:گوینته‌ر دێشنه‌ری نوسه‌ری ئه‌ڵمانی) و (ئیتنۆنه‌ته‌وایه‌تی كوردی، نادر ئینتسار) و (د‌یڤید ماكداوڵ:مێژووی هاوچه‌رخی كورد) و (كریس كۆچێرا:كورد له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌و بیسته‌مدا) و (گێڕانه‌وه‌كانی ئه‌ستێره‌ی بێ كۆتایی كورد، د:قاسملۆ و.دوایش ده‌ستنوسه‌كانی ئارامی سه‌ركرده له‌حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و، ئینجا "ڕێگاباریكه‌كانی ئاوات قاره‌مانی " و "كاره‌ساتی هه‌كاری و باسه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا"و، تا ئه‌گاته چه‌پكه‌كه‌ی برایم جه‌لال و، وه‌ڵامه‌كانی مه‌لابه‌ختیار، تا سه‌ری له‌گێڕانه‌وه‌كانی خۆیانه‌وه ده‌رئه‌چێت.ته‌ماشائه‌كه‌یت، مێژوویه‌ك پڕله‌شكست و پڕله‌كوردكوژی و جیابونه‌وه‌مان هه‌یه، كه‌ئه‌مانه ده‌خوێنیته‌وه و، مێژووی په‌روه‌رده‌و قۆناغه‌كانی خوێندنیش ده‌بینیت، بێ یه‌ك و دوو بۆت ده‌رئه‌كه‌وێت، كه‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌ر ده‌ستكاریی سه‌روه‌ت و قووتی خه‌ڵكی نه‌كردووه، به‌ڵكو به‌ده‌م گێلی خۆیه‌وه ویستویه‌تی فێڵ له‌مێژوو له‌نه‌وه‌كانی ئاینده‌ش بكات، مێژوو زۆر له‌ئاوێنه‌ی ته‌ماشاكردن گه‌وره‌تره.بیهێننه پێش چاوی خۆتان ئه‌گه‌ر ئاوێنه نه‌بوایه، مرۆڤی چی ده‌كرد..؟.ڕه‌نگه كه‌ته‌ماشای ئاوێنه‌بكه‌یت، ناڕێكیه‌كانی ده‌موچاو و جه‌سته‌ی خۆت ببینیت، دواتر چاكی بكه‌یت، به‌ڵام مێژوو ئاوێنه‌یه‌كه كه‌چۆن بیت وات نیشان ئه‌دات و نا‌توانیت نابوتیه‌كانی خۆت بشاریته‌وه، یان چاكی بكه‌یت.
یه‌كێتی، (ئاخ یه‌كێتی چۆن ته‌ڵه‌مووی سه‌ری ئه‌م هه‌مووه‌ت سپی كرد) .باشتر وایه، نه‌ڵێین یه‌كێتی، به‌ڵكو ڕووی نوسین و ڕه‌خنه هه‌میشه بكه‌ینه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، چونكه كه‌م نین ئه‌وانه‌ی له‌یه‌كێتیدا قائیدی ڕئین و بیانسوتێنیت بۆنی كڕوزیشیان لێ ناكه‌یت.كه‌م نین تێكۆشه‌رو ئه‌كادیمیسته‌كانی ناو یه‌كێتی كه له‌ڕیزی شه‌قامن و ده‌سه‌ڵاتیان نییه، مه‌گه‌ر ته‌نها گله‌یی ئه‌وه‌یان لێ بكه‌ین مانه‌وه‌یان له‌ناویه‌كێتی له‌به‌ر مووچه‌و مادده‌یه‌و خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ناكات، مانه‌وه‌یان خزمه‌ت به سته‌م و نادادی ده‌كات.كه‌وابێت نۆبه‌ی ئه‌وانه قسه‌بكه‌ن، نه‌چنه به‌ره‌ی هیچ جه‌مسه‌رێكه‌وه.
لێره‌و له‌وی، گوێمان له‌وه‌یه، كه بڕیاردراوه، یه‌كێتی ناو یه‌كێتی بپارێزن و، ته‌نها یه‌كڕیزی ناو یه‌كێتی زامنی مانه‌وه‌و گه‌شه‌كردنیانه (ئێ ئه‌وه‌نییه خۆشیان هه‌ستیان پێكردووه، ئیتر بۆچی چاوتان هه‌ق نابینێ..!!) .له‌وه‌ته‌ی یه‌كێتی هه‌یه، باجی یه‌ك شت ئه‌دات، ئه‌ویش نه‌بونی ئیداره‌و خراپی سه‌ركردایه‌تی كردنه، یه‌كێتی له‌هه‌موو شوێنێك هه‌یه له‌ناو یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یدا نه‌بێت، ڕه‌فتاره دزیۆه‌وه‌كانیا ئه‌یسه‌لمێنیت هه‌موو كه‌س یه‌كێتی كورد‌و یه‌كێًتی ده‌وێت خۆیان نه‌بێت، له‌ئێستادا ته‌واوی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حزبه ته‌نها فه‌رمانبه‌رێكی به‌ڕێزن و هیچی تر.به‌ڵكو گروپێك كه له (6) كه‌س تێناپه‌رن، به‌ئاره‌زووی خۆیان یاریی به‌سه‌روه‌ری و مانه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن، ئه‌مانی دیكه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ناو ماشێنی پۆڵه‌ندی جاران دانشتبن، وایه، هه‌موویان پشتیان به‌سایه‌قه‌وه داوه‌و، ڕوویان له‌دواوه‌یه، ئیتر نازانن ئه‌م ئۆتۆمبیله بۆكوێ ئه‌ڕوات و، شۆفێره‌كه‌ی چی ده‌كات..؟.ئیتر كه‌سێك نییه بپرسێت، له‌كۆی (10) شه‌هیدی خۆپیشاندانه‌كان (8) ی به‌فیشه‌كی یه‌كێتی شه‌هیدبووه، بیجگه له‌برینداره‌كان.كه‌سێك ناتوانێت بڵێت ئه‌ركی جیگیره‌كانی یه‌كێتی له‌كایه‌ی حوكمڕانی وڵات‌دا چییه.جگه له‌شوێنگرتن و مووچه وه‌رگرتن.كه‌سێك نییه له‌توندو تیژیی یه‌كێتی بپرسێته‌وه ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵكه‌كانی خۆی، به ڕۆژنامه‌وانان و ده‌نگه ئازاده‌كان.كه‌سێك نییه بڵێت:یه‌كێتی بۆچی هیچ ئاگاییه‌كی له‌داهاتی نه‌وت و گرێبه‌سته‌كانی نییه، كه‌سێك نییه هاواربكات ناعه‌داله‌تی سه‌ری یه‌كێتی ئه‌خوات.چه‌نده هاوارمان به‌تاڵه‌بانی كرد، به‌وه‌ی یان چواركه‌س بكاته قوربانی یه‌كێتی و میلله‌ت، یان میلله‌ت و یه‌كێتی بكاته قوربانی چوار كه‌س.ئه‌مه‌ی ده‌یبین قوربانی دانی میلله‌تیكه‌ی به‌ده‌ست چوار كه‌سه‌وه.
به‌ڵێ..ئێستا، یه‌كێتی نه‌ك گه‌نده‌ڵی ده‌كات، به‌ڵكو داهێنان ئه‌كات له‌به‌فیڕۆچونی سامانی گشتیدا، داهێنان ده‌كات له‌چۆنێتی بۆسه‌دانان و چاودێریی كردنی خه‌ڵك نه‌ك خۆی.؟.داهێنان ده‌كات له‌پابه‌ندبون به‌مه‌رجه‌كانی ئێران و بێگانه‌وه.داهێنان ده‌كات له‌گوێنه‌گرتن و بێ باكی و بوغراییدا، به‌جوتێك پاته‌ی لاستیكه‌وه هاتنه شاره‌وه، به‌ملیۆنان دۆلاره‌وه خه‌ڵك فیكه‌ی دۆڕاندنیان بۆ لێ ئه‌دات.كێ له‌كێ ئه‌پرسێته‌وه، یه‌كێتی به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له‌سه‌رجه‌م ئه‌وتاوان و سته‌مه‌ی به‌رامبه‌ر به‌شارێكی وه‌ك سلێمانی ئه‌كرێت، كه‌شكست و لاوازی به‌رپرسه ئه‌منیه‌كانیه‌تی و هیچی تر.بێجگه‌له‌وه‌ی ئاسایشی كه‌ركوكیش وه‌ك ناوچه‌ی جێ نفوسی خۆی نه‌پاراستووه.هه‌موو وه‌ڵامی یه‌كێتی بۆئه‌م نوسینه ته‌نها ئه‌وه‌یه، ئێوه نه‌یاری یه‌كێتین...!.ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌مه‌یه..به‌ڵێ نه‌یاری ڕاسته‌قینه‌ی یه‌كێتین، وه‌زیفه‌شمان به‌گژاچونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگ و سه‌دا نه‌شازه‌یه له‌ناو یه‌كێتی.به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان ئێستا هیچ هه‌لومه‌رجێكی خه‌باتكردن بۆیه‌كێتی نه‌ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه نه‌بێت چه‌ند چاڵه نه‌وت و پاڵیوگه‌یه‌كیان پێبڕاوه، له‌گه‌ڵ بودجه‌یه‌كی ساڵانه، كه‌خه‌ڵكی پێ كۆیله‌و چه‌واشه‌ده‌كه‌ن.حزبی سه‌ركه‌وتوو یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی ئه‌وه‌یه:كادر بۆئاینده‌ی خۆی دروست بكا، كه‌چی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی هه‌یه‌تی له‌ده‌ستی داوه.بۆیه ئه‌مڕۆ یه‌كێتی له‌بری خزمه‌تكردن به‌بزاڤی كوردایه‌تی و ئازادی و دیموكراسی، به‌بێ سێ و دوو له‌سه‌رده‌ستی چه‌ند كه‌سێك بوه‌ته ترس و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و ئاسشایشی نیشتمانی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
