نامه‌یه‌ك، بۆ به‌سته‌زمانه‌كانی ناو پارتی...به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
پارتی، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه‌ساڵی (1947) به (506) چه‌كداره‌وه به‌ره‌و سۆڤیه‌ت به‌ڕێكه‌وتووه، هه‌تا (17) ی شوبات، هه‌رچییه‌كی كردووه، به‌به‌سته‌زمانه‌كانی كردووه، كه"هه‌مزه عه‌بدوڵا"خاڵی ئه‌م خانمی یه‌كه‌مه‌ی عێراق، سكرتێربوو، پارته‌كه‌یان پێ دامه‌زراندو خستیه‌سه‌رسكه‌و، دوایش ئه‌گه‌ر ووشه‌كه گونجاوبێت "پولێكیان پێوه نا".كه‌شۆڕشی ئه‌یلول هه‌ڵگیرسا یه‌كه‌م ته‌قه گه‌رمیانیه‌كان و به‌سته‌زمانه‌كانی ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندی بازیان و ده‌ربه‌ندیخان، یه‌كه‌م ته‌قه‌یان كرد، "كوێخامحه‌مه‌دی بێلوله" له‌شۆڕشه‌كه‌دا چاوێكی له‌ده‌ستدابوو، قۆڵێكیشی بڕابووه‌وه، دوو كوڕیشی كوژرابوو، ئینجا ئه‌یووت" من به‌دوای بارزانی نه‌كه‌وتوم، كوردایه‌تی ده‌كه‌م".ئێمه نه‌مانووتووه بارزانی نه‌مر رێبه‌رێكی كورد نه‌بووه، ئه‌وه ئێمه‌ش نین بێحورمه‌تی پێده‌كه‌ین، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ن "كه‌وێنه‌یه‌كی بارزانیان له‌ژوور سه‌ریان هه‌ڵواسیووه‌و، له‌خواریشه‌وه خه‌ریكی به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی وڵاتن، سه‌رقاڵی ئابڕوبردنی خه‌ڵكی كوردستانن".جا به‌سته‌زمانه‌كان هه‌ق نییه ئه‌مه به‌دژایه‌تی بزانن، ئه‌م شتانه به‌زیاده‌وه، جارێكیان له "سه‌ری ڕه‌ش" به‌سه‌رۆكی هه‌رێمم ووت، كه‌له‌سه‌ر پێشنیاری خۆی منی بانگكردبوو، له‌هه‌موو ئه‌مانه‌دا هاوڕایه.له‌گه‌ڵمان، ده‌ی خۆ ئێمه چیمان پێبكرێت..؟.
به‌سته‌زمانه‌كان، كاره‌ساتی هه‌كاریان، دروستكرد‌و ژماره‌یه‌ك كه‌ڵه‌پیاوی كوردیان ته‌صفیه‌كرد، به‌سته‌زمانه‌كان بوون شه‌ڕی ناوخۆیان دروستكرد‌و ده‌یان هه‌زار رۆڵه‌ی هه‌ژاریان له‌ناودا.به‌سته‌زمانه‌كانن گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌و سایت و به‌یجه‌كان به‌شتی عه‌نتیكه پڕده‌كه‌نه‌وه.ئه‌وه به‌سته‌زمانه‌كان بوون له (17) شوباتدا مناڵی كوردیان دایه به ڕێژنه‌ی گولله له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی بارزانیدا، به‌سته‌زمانه‌كان چی ناكه‌ن..!!.به‌بڕوا من ئه‌وانه به‌سته‌زمانن كه ده‌زانن زمانیان به‌ستویه‌تی، له‌ئاستی نوخبه‌و رۆشنبیری‌دا ناویان ده‌برێت، ئایا ئێوه زانیوتانه ناشرینترین مرۆڤ: ئه‌وانه‌ن كه‌چه‌پڵه لێ ئه‌ده‌ن.جاوه‌ره پشتت دابنه‌وێنیت و بچنه سه‌ر كۆڵت...!!.هه‌ربه‌جدی...ئه‌مه پرسێكی گرنگه بۆ كورد‌و بۆ پارتیش.بۆ نوخبه‌ی كورد.بۆئه‌وانه‌ی ده‌نگیان زووڵاڵه.
له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌فیری چاكسازیی بین، به‌هه‌ر ڕێگایه‌ك بوو، چه‌ندین ڕۆشنبیرێكی پارتی، ئاگاداریان كردینه‌وه، كه‌سه‌ره‌تای شه‌ڕێكی قورسیان له‌ناو پارتی ده‌ستپێكردووه.ئه‌شبینین له‌بادینان ناوه ناوه خۆپیشاندان ئه‌كرێت، گوێمان له‌گه‌نجێكی ته‌نها (سه‌یدا شێروانی) یش بوو ووتی" خه‌ڵكی بادینان له‌فرسه‌تێك ئه‌گه‌ڕێن"...دواجار به‌سته‌زمانێك به‌ئاشكرا ئه‌لێت" له‌ناو پارتی زۆربه‌مان به‌سته‌زمانین وكه‌مێكیش بزنسمانین"...(ئه‌ی خوایه‌یه نه‌یبڕی..ئه‌وه‌یه‌گۆڕانكاری به‌رچاو) .
عه‌یامێكه، بزنسمانه‌كان خوێن ده‌مژن، رێگه‌وبان وێران ده‌كه‌ن، پاڵیوگه‌و چاڵه‌نه‌وتی نایاسایی یان هه‌یه، چاو ژیرده‌كه‌نه‌وه داخۆ په‌لاماری كێ بده‌ن و یارمه‌تی كێش بده‌ن، ده‌بێ له‌ناو پارتی كێ بێت به‌رگریی له‌و ده‌نگ و نه‌وه نوێیانه بكات.ئه‌گه‌رچی له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م به‌سته‌زمانانه‌ش وه‌ك ڕیفۆرمخوازه‌كانی ناویه‌كێتی قسه‌یان له‌سه‌ره، به‌ڵام هه‌رده‌بێت بێژین:" هه‌ی..ئافه‌رین...ئێوه‌ن دڕ به‌تاریكی و بێده‌نگی ئه‌شكێنن".بۆ پێشه‌وه.به‌ره‌و دیموكراتی بونی پارتی و، هێنانه‌دی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی.به‌ره‌و سه‌روه‌ربونی دادگاكان و خۆشبه‌ختی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر ده‌ستی به‌سته‌زمانه‌كانی ناو پارتی.بۆپێشه‌وه (به‌خوا به‌سوعبه‌تم نییه..ها..ده‌ی..بۆ پێشه‌وه) .ئه‌وه نییه ئه‌ڵێن هیچ شتێك له سیاسه‌تا مه‌حاڵ نییه.
§ ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
