قه‌ته‌ر، له‌پێش ده‌ستپێكردنی به‌هاری عه‌ره‌بی به‌نزیكی هاوشێوه بوو له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی و مه‌مله‌كه‌ته‌كانی دی، له‌ڕووی ئابوریی و سیاسی و پێگه‌ی ئیقلیمیه‌وه، جاران ئه‌گه‌ر ووته‌یه‌كی باش بۆ ئه‌و ووڵاته هه‌بوایه، ده‌مانوت: پاره‌یان هه‌یه‌و ئه‌قڵیان كڕیوه و هێناویانه تا وڵاته‌كه‌یانی پێ بینابكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئێستا قه‌ته‌ر قه‌ته‌ره. چۆن. . ؟.
قه‌ته‌رخۆی، یه‌كێكه له‌ده‌وڵه‌ته‌كانی نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای ئاسیاوه، له‌سه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌بی. سنورێكی ووشكانی له‌گه‌ڵ سعودییه هه‌یه. دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی (1968) ئیمپراتۆریه‌تی به‌ریتانیا به‌هۆی ئه‌نجامی دووجه‌نگه جیهانیه‌كه‌وه هه‌یمه‌نه‌ی كردبوو به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا، بڕیاریدا له‌ماوه‌ی (3) ساڵدا له‌وڵاتانی كه‌نداو له‌ڕووی سیاسیه‌وه بكشێته‌وه، قه‌ته‌ریش بۆخۆی چووه پاڵ ئیمارات و به‌حره‌ین یه‌كێتیه‌كیان دروستكرد، ئینجا به‌هۆی ناكۆكی ئیقلیمیه‌وه، قه‌ته‌ر له‌یه‌كێتیه‌كه جیابووه‌وه و سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌خۆیی خۆی له (1971) ڕاگه‌یاند. تا له‌ناو فه‌زای ئاڵۆزیی پڕ له‌گه‌مه‌ی سه‌ربازیی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆژهه‌ڵات، به‌تایبه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌سپی خۆی تاوبدا. قسه‌یه‌ك هه‌یه ئه‌ڵێن: شه‌رق كرده‌ی غه‌ربه، به‌تایبه‌ت ئه‌مه لای (ئیدوارد سه‌عید) زۆرجێگه‌ی داكۆكیكردنه كه واتا ڕۆژئاواییه‌كان ڕۆژهه‌ڵاتیان دروستكردووه له دوای جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهان، زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان به هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وزو پلانی ڕۆژئاوا بوون به‌ده‌وڵه‌ت. قه‌ته‌ریش له‌مه به‌ری نییه. به‌ڵام له‌كۆتاییدا خۆی كرد به‌هێزێكی ئیقلیمی و دێفاكتۆ، كه نا‌توانیت خۆتی لێ لابده‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا.
ئێستا، قه‌ته‌ر خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كه‌ناڵی ئاسمانیه له‌جیهاندا كه (جه‌زیره) یه، زۆرجار له‌زانكۆكانی قه‌ته‌ر و وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌كادیمیسته‌كان خۆیان به‌و پرسیاره‌وه سه‌رقاڵ كردووه، " جه‌زیره قه‌ته‌ره یان قه‌ته‌ر جه‌زیره‌یه؟؟". له‌دواییدا جه‌زیره قه‌ته‌رێكه بۆخۆی. قه‌ته‌ر له‌و وڵاتانه‌ی ناوچه‌كه‌یه كه كێشه‌ی مه‌زهه‌بی تیا نییه، ئه‌مه هه‌ر بۆخۆی گه‌وره‌ترین به‌ڵای له‌كۆڵكردونه‌ته‌وه، له‌ڕووی سیسته‌می سیاسیه‌وه شێخێكی نه‌وتاوی یان شانشینێكی ڕه‌های دیكتاتۆر نین، به‌ڵكو قه‌به‌لیه‌كی مۆدێرنن، ئه‌مه‌ش وای كردووه ئابورییه‌كی به‌هێزیان هه‌بێت، ژێرخانی وڵاته‌كه‌یان به‌جۆرێك بینابكه‌ن كه ئه‌گه‌ر ڕۆژێك سه‌رچاوه‌ی سروشتی و سه‌رچاوه‌كانی تری داهات نه‌ما، بتوانن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خۆیان هه‌ر بژیه‌نن. ئینجا له‌هه‌مووی گرنگتر قه‌ته‌ر گه‌وره‌ترین قاعیده‌و بنكه‌ی ئه‌مریكای لێیه، سروشتی سیاسه‌ت و واقعیه‌تی ئه‌مریكاش وای به‌جیهان ووتوه، هه‌ر كونجێك له‌م دونیایه ئه‌مریكای لێبێت، یاخود ئه‌مریكا هاوكاری بكات، هێرش كردن بۆسه‌ر ئه‌و هێرشكردنه بۆسه‌ر ئه‌مریكا. بۆنمونه: ئێستا ساڵانه له‌بودجه‌ی ئه‌مریكا بڕێك ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ئه‌رده‌ن، چونكه سه‌رچاوه‌ی ئابورییان نییه، تاوه‌كو وڵاتێكی درواسێی وه‌ك ئیسرائیل به ڕه‌حه‌تی بخه‌وێت، بۆیه هێرش كردن بۆسه‌ر ئه‌رده‌ن وه‌ك هێرشكردنه بۆسه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا. جا قه‌ته‌ر و كه‌نداو له‌وشتانه‌ن كه‌قه‌د ئه‌مریكا ده‌ستی لێ به‌رنادات، ئه‌وه‌نده شوێنێكی ستراتیژین.
شه‌ش مانگ به‌رله‌وه‌ی موباره‌ك و سیسته‌مه‌كه‌ی له‌میسر بڕوخێت، ویكلیكس به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه‌به‌رپرسانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕێككه‌وتون بۆ ڕوخانی موباره‌ك، تا قه‌ته‌ر جێگه‌ی میسر بگرێته‌وه؟. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی قه‌ته‌ر به‌باشی نه‌ده‌چووه ئه‌قڵی هیچ چاو‌دێر وتوێژه‌رێكی سیاسیه‌وه، چونكه میسر ڕووبه‌ڕی جوگرافی و ژماره‌ی دانیشتوانی زۆر له‌قه‌ته‌ر گه‌وره‌ترو شارستانیه‌ت و فیرعه‌ون و مو‌سا له‌وێبون. . . هتد. هێدی هێدی قه‌ته‌ر پێمان ده‌ڵێت هیچ هێزێكی تر نییه له‌هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتدا بگاته (ئیسرائیل و توركیا‌و قه‌ته‌ر) . واته له‌مه‌ولا ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
