دین و كۆمه‌ڵگه‌داخراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست....به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
باسكردن له شوناس و ڕۆڵی دین، وه‌ك په‌یامێكی پیرۆز، كه‌هه‌قیقه‌تی ڕه‌های هه‌یه، قسه‌كردنه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و لایه‌نێكی به‌تیی ڕۆحی مرۆڤ به‌خوای خۆیه‌وه، تاوه‌كو بیپارێزێت له‌خراپه‌و، بكه‌وێته‌ی سه‌رسكه‌ی چاكه.بۆهه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و له‌هه‌ر قۆناغێكدا دینێك هه‌بووه.كه‌خودی ئاین قسه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌كان كردووه، گه‌وره‌ترین فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆحی ئاینه، دایكی هه‌موو فه‌لسه‌فه‌كانه به‌خودی فه‌لسه‌فه‌شه‌وه.هه‌ربۆیه هه‌موو ناكۆكیه‌كی ئایدۆلۆژی و مه‌زهه‌بی ترسناكتره، له‌جیاوازییه سیاسی و فكرییه‌كان.
جیهانی ڕۆژهه‌لات، كه (22) ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و، توركیا‌و ئێران و ئیسرائیله، جیهانێكی پڕه له‌جڕوجانه‌وه‌ری شێوه‌جیاواز، ئێستا له‌سه‌رئاستی مرۆڤایه‌تی كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌لاتیه‌كان، ناوی له‌ڕیزی دڕنده‌ترین و سه‌رلێشێواوترین چینی مرۆڤایه‌تیدا دێت.فه‌زایه‌ك لێوانلێۆ له‌كوشتن و داهێنان له‌شێوازی به‌ربه‌ریه‌ت و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌میشه تاك تیایدا، سڕبوه به‌داهێنان و به‌رهه‌مه‌كانی ڕۆژئاوا‌و، به‌رده‌وامیش قسه‌ی زل ئه‌كا.وه‌كو "فه‌یسه‌ڵ قاسم" ده‌ڵێت" سواری شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ر ده‌بن، پاره‌ش ناده‌ن، كه‌دائه‌به‌زن جنێۆیش به‌شۆفێره‌كه‌ئه‌ده‌ن".له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌زانرێت دینی ئیسلام وه‌ك په‌یامێكی پیرۆزی ئاسمانی، له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆیه‌كخستن و ئاشتی و ڕێكخستنی پنته‌كانی ژیان هاتووه، بۆ قوتاربونی ده‌ست و پێ ڕه‌شه‌كانی بیابانی عه‌ره‌بی هاتووه له‌نه‌زانین ودواكه‌وتوویی، كه‌چی هه‌موو ئه‌و پێدراوانه‌ی به تاقیگه سۆسیۆلۆژی و ئاینیه‌كاندا تێده‌په‌ڕن، واده‌رده‌كه‌وێت مێژوو ده‌گێڕنه‌وه بۆ پێش (1420) ساڵی دیكه، له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی دكتاتۆریه‌ت و ئاگروئاسن به‌رده‌وام له‌كاردان، درێژبونه‌وه به‌ناو ئه‌م كێڵگه‌یه‌دا، ئه‌مانباته‌وه سه‌ر په‌ندێكی سعودی ده‌ڵێت" باوكم سواری حوشترۆ بوو، خۆم سواری ئۆتۆمبیل، كوڕه‌كه‌م سواری فڕۆكه، به‌ڵام كوڕی كوڕه‌كه‌م سواری حوشتر ده‌بێته‌وه".
وه‌خته‌بڵێم، كاتیه‌تی، له‌ناوچه‌كه به‌گشتی و، ڕۆشنبیری كورد به‌تایبه‌تی.كلیك له‌سه‌ر گرفته كۆنكرێتیه‌كانی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن، كاتی دیاری كردنی میتۆد و ناسنامه‌ی كوردیی و گۆشه‌نیگاو بینینی ته‌واوه‌تییه بۆدین، بۆهه‌موو تێرمه‌كانی وه‌ك:داهێنان و سیاسه‌ت و ئابوری و كۆمه‌ڵگه.به‌م حاڵه‌وه زه‌حمه‌ته ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش له‌ناوچه‌كه بچێته ژێر باریی سه‌دله‌سه‌دی چاكسازیی، هێشتا بتوانن گرفته هه‌نووكه‌ییه‌كان ختوكه‌یه‌كیش بده‌ن، بۆنمونه:حه‌زده‌كه‌ی گه‌له‌ئه‌ستێره‌یه‌ك له‌ئاسمان بدۆزه‌وه، بۆمبی گه‌ردیله‌یی به‌هه‌فته‌یه‌ك بهێنه‌به‌رهه‌م، ڕۆكێتی دوامۆدێل هه‌ڵبده بۆشایی ئاسمان، هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان بده، به‌ده‌م یه‌كه‌وه، به‌یه‌ك ووشه نه‌خوێنه‌وارێكی دینی كلاسیك ئه‌ڵێت" مادام نوێژ ناكا..قیمه‌تی نییه"..."هه‌ر ئه‌مرێت بۆكوێ ده‌چێت..!!"."ئه‌و له‌فڵانه‌كه‌س زیاتره...خوا تۆڵه‌ی لێ ئه‌كاته‌وه، ، ، ئه‌ی چی وه‌ڵامێكیان پێیه بۆناو قه‌بر، ، دنیاكه ناخۆش بووه، ، ، ئه‌وه‌ی وابێت جائیز نییه له‌قه‌برستانی موسڵمانان بنێژرێت، ، نه‌عله‌ت له‌ومه‌لایه‌شی ته‌ڵقین ئه‌خوێنێت، ، ، حاڵی جوانه‌بێت و له‌ودنیا یه‌ك ئه‌بینینه‌وه، ، ، ژنی مه‌ده‌نێ ئه‌گه‌ر به ڕێك و پێكی نوێژناكا، ، ، دوعایه‌كی لای فڵانه كه‌س بۆبخوێنن جنی له‌گیانایه...ئه‌ی عه‌مری نه‌مێنی ئه‌وه كه‌ی مه‌لایه...مونافیقه...ده‌ویسه...ژنه‌كه‌ی سه‌ری ڕووته..كه‌ی دینداری وائه‌بێت! ئه‌گه‌ر عومه‌ر ئه‌ما هه‌موویانی سه‌رئه‌په‌ڕاند...زۆرشتی تر..تۆبڵێی دین و بزاوتی ئیسلامی به‌تایبه‌ت له‌م ناوچه‌یه، به‌م جۆره له‌گوتارو تێگه‌یاندنی خه‌ڵك، بتوانن سه‌ربكه‌ون..؟.له‌وه ئه‌چێت یه‌كسه‌ر بڵێن ئه‌ی بۆنا..ئه‌وه‌نییه مزگه‌وته‌كان جمه‌ی دێت و، هه‌ركه‌سێكیش قبوڵی نییه بابڕواته ده‌ره‌وه.!!.ئه‌ی پێمان ناڵێن له‌م سه‌رده‌می جیهانگیریی و داهێنانه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌دا، له‌م عه‌سری په‌لكێشیی و ده‌ستوه‌ردانه‌ی دوباره‌ی زلهێزه‌كاندا چی ده‌كه‌ن..له‌سه‌رده‌می نوێترین ئامێره‌كان و كۆمینیوكه‌یشن و په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كاندا هه‌روا هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كه‌ن..؟؟ یان پاڵی لێ ئه‌ده‌نه‌وه‌و ئه‌لێن خودای گه‌وره فه‌رمویه‌تی "ئێمه خۆمان قورئانی پیرۆزمان ناردووه‌و، خۆشمان ئه‌یپارێزین".ئاخر خۆ نه‌فه‌لسه‌فه پێی هه‌یه‌و نه‌دین، تاوه‌كو به‌قاچه‌كانی خۆیان بێنه ناو بازاڕ‌و ناوچایخانه‌و قاوه‌خانه‌و جه‌ماوه‌ره‌وه، ده‌بێت مرۆڤ هه‌ڵگریان بێت، بیانگوێزێته‌وه بۆ ڕێكخستنی فۆرمی گونجاوی ژیان و ئاخیره‌تیان.پرسیار ئه‌وه‌یه، كامه‌یه نمایش و جێبه‌جێكاری راسته‌قینه‌ی ئیسلامه‌تی له‌وه‌ها جیهانێكی ئاڵۆزدا..؟؟.ئه‌گه‌ر ڕووی پرسیاره‌كه له‌خۆمان بكه‌ین، ڕه‌نگه ئیسلامی هه‌قیقی و وه‌ك خۆ جێبه‌جێكردن ئه‌وه‌بێت، كه قاعیده‌و ئوسامه بن لادن كردیان و ده‌یكه‌ن..؟.ئێ پرسیاری دووه‌م، بۆ مرۆڤایه‌تی به‌هه‌موو جیاوازییه‌كانی ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌زو ئاینه جۆربه‌جۆره‌كانییه‌وه، ئێوه ژیان و ڕه‌فاهیه‌ت و ڕۆمانسیه‌تی دونیاییتان ده‌وێت، یان قاعیده‌و ته‌قینه‌وه‌و په‌لاماره تیرۆریستیه‌كان..؟.
ببینن:چۆن بانگخوازه‌كان سواری گرفته‌كه ده‌بن و خۆئه‌خه‌ڵه‌فێنن، ده‌ڵیت: دزی و زیناكردن و پاره‌خواردن و گه‌نده‌ڵی و بێدادی و كوشتنی به‌ناهه‌ق، له‌ئیسلامدا حه‌رامه‌و ڕێی لێگیراوه، هیچ شتێك نییه له‌چوارچێوه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا چاره‌سه‌ر نه‌بێت.!!؟ئه‌م جۆره له گفتی واعیزه‌كان، له‌ئه‌تواری ئه‌و پزیشكه دانسازانه ده‌چێت، كه‌مه‌ڵبه‌ندی ئازاره‌كان نادۆزنه‌وه‌و ده‌كه‌ونه وێزه‌ی دانه‌كانی تر، ڕه‌نگه باشترین گه‌ڕانه‌وه بۆدواوه، گه‌ڕانه‌وه‌بێت بۆدوا چركه‌كانی گێنكێشانی په‌یامبه‌ری ئیسلام (د.خ) هه‌ر وتویه‌تی (امتی...امتی) ، ڕوونتر له‌مه‌ش پێشبینی كردووه كه شوێنكه‌وتووانی ده‌بن به هه‌فتاو سێ له‌ته‌وه، له‌زه‌مه‌نی ئێستادا، ئیسلامی میسری و هی ئه‌فغانی و مالیزی هه‌یه، ئیسلامی ئه‌ربه‌كان و ئه‌ردۆغانیش هه‌یه، هه‌روه‌ك شیعه‌و سوننه هه‌یه، مالكی و هاشمی و سه‌در هه‌ن، له‌ولاتریش پاشا نه‌وتاوییه‌كانی سعودییه‌و ئوردن هه‌یه، له‌كوردستانی خۆمان ئیسلامی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و مالی عه‌لی عه‌بدولعه‌زیزمان هه‌یه، هی مه‌لا سدیق و مامۆستا عه‌لی باپیر‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌یه، بێگومان گۆشه‌نیگای كاكه حه‌مه‌ی سوشیالیستیش بۆ ئیشتراكیه‌ت و ئیسلام هه‌ر هه‌یه، كه‌مێك سه‌روتر ماڵی بارزانی و نه‌قشبه‌ندی و ته‌ریقه‌تی مه‌ولانا هه‌یه، تاڵه‌بانیه‌كانیش هه‌یه، له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش سه‌یرتر، ئه‌وه‌یه:ده‌سه‌ڵاتی سیاسی مزگه‌وته‌كانی پڕكردووه له مه‌لای سه‌له‌فی به‌وپێیه‌ی كه كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو به مونافیق و دووڕوو ئه‌ناسێنن به‌خه‌ڵكی، به‌ئاشكرا سه‌ركرده هه‌قیقیه‌كانی ئیسلامی سیاسی ده‌ركه‌وتنی ئافره‌ت له‌ته‌له‌فزیۆن و دیموكراسیه‌تیش به‌كوفر ئه‌زانن.
دره‌نگه...ده‌بێت كورد خۆی یه‌كلابكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئیسلامین، كوا ئیسلامی هه‌قیقی..؟.ئه‌گه‌ر عیلمانین كوا...؟ ئێستا له‌جیهاندا چوار قوتابخانه هه‌یه، كه‌هه‌ر ده‌وڵه‌تێك پابه‌ند بێت پێوه‌ی، یه‌كه‌م: لبیراڵیزم.دووه‌م: سوشیال دیموكرات، سێهه‌م: ئیشتراكیه‌ت، چواره‌م: مه‌دره‌سه‌ی ئیسلامی.واته ده‌بێت هه‌موو سیسته‌م و ستراتیژی وڵاتێك هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیا یان باكگراوه‌ندی یه‌كێك له‌م قوتابخانانه بێت.
دیسانه‌وه، پرسیارده‌كه‌ین، دین ده‌بێت ڕۆڵ و وه‌ڵامی چی بێت، له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌لاتیدا، كه‌ته‌واوی سه‌ركرده‌و بنكرده‌كانیان موو نه‌رم بوون، له‌به‌رامبه‌ر تاك وسه‌ركرده‌ی ئه‌وروپی وئه‌مریكیدا، ڕۆنی ڕۆژئاوایی له ڕیش و سمێڵه‌كانیان ده‌ده‌ن و به مه‌عجونه‌كه‌ی ئه‌وان دان ده‌شۆرن و به‌فڕۆكه‌كه‌ی ئه‌وان گه‌شت ده‌كه‌ن و، به‌كۆمپیوته‌رو هێڵه‌كانی ئه‌وان گفت ده‌ده‌ن و ده‌نوسن، دین چی ده‌ڵێت.كه‌سه‌ری موسڵمانان له‌لایه‌ن دكتاتۆره‌كانی ناوچه‌كه‌وه به‌درێل و به‌بلۆك هه‌للا هه‌لا ده‌كرێن، سه‌دان ملیاردێرو ملیۆنێری عه‌ره‌به موسڵمانه‌كان پێشبڕكێ ده‌كه‌ن له‌هه‌ڵبژاردنی جوانترین كچی سوری بۆخۆیان، كه‌چی "ئه‌نجلینا جولینی"یه‌ك كه‌له‌فیلم و شتی تردا بینراوه، له‌هه‌موویان به‌جورئه‌تتر، له‌وپه‌ڕی دونیاوه ده‌ستی یارمه‌تی بۆ لێقه‌وماوان درێژ ئه‌كات.گوایه مه‌به‌ستمان ئه‌وه بێت شارستانیه‌تی ڕۆژئاوا گرنگه نه‌خێر.باشتره..نه‌خێر.مه‌گه‌ر لای ئه‌وانه‌وه له‌باوه‌شی ڕۆشنگه‌ریی و عه‌قڵانیه‌ته‌وه دووجه‌نگی گه‌وره‌ی جیهانی ڕوویان نه‌دا..؟ چه‌ندین بیرمه‌ندی وه‌ك هابرماس، وه دواتریش شپنگله‌ر، باس له‌ڕووخانی شارستانیه‌تی غه‌ربی ده‌كه‌ن، به‌هۆی پێوانه‌كردنی كۆی شته‌كان به‌مادده، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م شه‌پۆله مادیه‌وه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئاینی ئیسلام له‌ناوچه‌كه‌دا ئیشی له‌سه‌ر ترساندن و تۆقاندن ونزیكبونه‌وه‌ی مه‌لائیكه‌كانی لێپرسینه‌وه كردووه، عیلمانیه‌كانیش جه‌خت له‌سه‌ر خۆشتركردنی ژیانێكی دونیایی ده‌كه‌ن، ئه‌مه كۆی باسه‌كه‌یه‌و هیچی تر.له‌پاشخانی ئه‌مه‌شه‌وه ڕۆشنبیران بێلایه‌ن نین، بیلایه‌ن نه‌ك به‌رامبه‌ر ئیسلام، به‌ڵكو به‌رامبه‌ر جوله‌كه‌و مه‌سیحیش.به‌رامبه‌رگشت فكره‌كانی تر.وا) ده‌ی خوێننه‌وه كه كۆمه‌ڵگای داخراوی شه‌رقی ئابوری و خۆشبه‌ختی ره‌ت ده‌كاته‌وه، هی غه‌رب و سیكۆلار پێشوازی لێده‌كات، ئه‌میان ڕه‌شه‌كوژی به‌رهه‌م دێنێت (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌ك قۆناغ نییه له‌دوای كۆچی په‌یامبه‌ری ئیسلامه‌وه تروسكاییه‌ك ڕوناكی تیابێت) .ئه‌ویان مرۆڤدۆستی.
به‌له‌باربردنی ئه‌وه‌ی، هه‌موو تاكێك حه‌ز به ره‌واندنه‌وه‌ی خه‌م و دوودڵیه‌كانی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌كات، ده‌بێت بزانین هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان رۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوادا نییه، جگه له‌كه‌ش و هه‌واو باری جوگرافی.پۆلیتۆلۆگی گه‌وره "ساموێڵ هۆنتگتۆن" باش ئه‌م پرسه‌ی له (احتكاك حڤارات) دا كۆتایی پێهێناوه، به‌وه‌ی كه (ئیدی له‌مه‌ولا جیاوازییه گه‌وره‌كانی نێوان گه‌لان، بریتی نابێت له‌جیاوازی سیاسی و ئابوری وئایدۆلۆژی، به‌ڵكو گه‌لان له‌ڕێگه‌ی كه‌لتورو دین و ناسنامه‌یانه‌وه، خۆیان پێناسه‌ده‌كه‌ن".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
