ئه‌م جیهانه‌ی ئه‌مڕۆ مرۆڤایه‌تی تێی كه‌وتووه، هه‌موو شته‌كان، هه‌موو دیارده‌و پرسه‌كان، زیاد له‌ڕوویه‌كیان هه‌یه، زیاد له‌ڕه‌گه‌زێكیان هه‌ڵگرتووه، هه‌ر پرس و كه‌سێك بگرین دوو پێوه‌ر زیاتری هه‌یه، به‌واتایه‌كی تر هه‌موو شته‌كان ده‌مامكیان هه‌ڵگرتووه، هیچ شتێك وه‌ك ئه‌وه ده‌رناكه‌وێت كه‌هه‌یه، ئامانج بووه به ئامراز و پرسیار بووه به وه‌ڵام، بۆئه‌وه‌ی له‌م جیهانی خۆڵه‌مێشیه بچینه ده‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی تێ یان بگه‌ین وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌هه‌یه، ده‌بێت بچینه ئه‌و دیوی (چاكه‌و خراپه) . خۆمان بخزێنینه فه‌زایه‌كه‌وه كه نه‌ده‌سه‌ڵاتی تیایه نه ئۆپۆزسیۆن و نه ڕێگاكانی تری فریودان نه هیچ (لیزم) و باسێكی چه‌قبه‌ستوو.
براله وه‌ره ته‌ماشاكه، قه‌ومی كورد، ئه‌مڕۆكه به‌یه‌كجار بونه‌ته ئیسلام و لیبراڵ و سۆشیال دیموكرات و ناسیۆنالیزم و كاپیتاڵیزم و پرۆلیتاریزم و. . . تادوایی. باسی چی ئه‌كه‌یت له‌كوردستان هه‌یه، كه‌ده‌ڵێیت:دیموكراسی وێردی سه‌رزمانه‌و چۆكمان به ئه‌سیناو به‌رهه‌یوانه‌كانی یۆنانی كۆن داداوه؟. كه باسی ماركس ده‌كرێت، كۆمه‌ڵێك كۆمۆنیستت بۆ قووت ده‌بێته‌وه، له‌ڕاستیدا هه‌ر ئه‌وه‌نده له ماركسیزم تێگه‌یشتوین، كه تیگه‌یشتوین!!. كه‌باسی ده‌عوه‌ی ئیسلامی ده‌كه‌یت كه‌س وه‌ك كورد ده‌ستی به عه‌باكه‌ی موحه‌مه‌ده‌وه نه‌نوساوه، هه‌رایه‌كه مه‌پرسه!!.
دیموكراسیه‌تیش، به‌و ئه‌زموونه‌ی ده‌بینرێت، فۆكۆ واته‌نی قوفڵی مێژووی داوه‌و له‌و خاكانه‌دا سه‌وزه‌بێت كه بۆنی لیبراڵیزمی لێدێت، له‌راستیشدا وێڕای كه‌موكورتیه‌كانی ئه‌م چه‌مكه باشترین فۆڕم و وێستگه‌یه تائێستا مرۆڤایه‌تی پێی گه‌یشتبێت، هه‌موو خه‌ڵك به‌دیموكرات و ئۆتۆكراته‌وه، به دیكتاتۆر و سه‌رمایه‌دارو هه‌ژاره‌وه خوازیاری دیموكراتین و داوای ئه‌كه‌ن، كوردیشن نه‌ژاد یان گه‌لێكی بێده‌وڵه‌تی ئه‌م سه‌رزه‌مینیه‌یه‌و ئه‌یخوازێت بۆ ساتێك ده‌ست و په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌رم بكا. له‌دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی یه‌وه، له‌سه‌روی قات و قڕی و نه‌هامه‌تیه قوڵه‌كانی كورده‌وه له‌هه‌موو ناوچه‌كان، هه‌میشه داوای دیموكاسیه‌ت و داننان به‌مافی كه‌مینه‌ی كردووه له داگیركه‌ران. ئێستا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا دیموكراسیه‌ت كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات. . ؟. كورد هه‌شتا ساڵ داوای دیموكراسیه‌تی له قاسم و بنه‌ماڵه‌ی عارفه‌كان و سه‌دام حوسه‌ین كرد، چی چنییه‌وه؟؟. له‌پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراقه‌وه له‌باشوری كوردستان كورد هێزێكی دامه‌زراوو تۆكمه بو، یه‌ك (جوندییه‌ك) له‌م عێراقه به‌ده‌ره‌وه نییه، حكومه‌ت و ته‌یاره‌خانه نییه، كورد ده‌چێته به‌غدا (جه‌یشی عێراقی) دائه‌مه‌زرێنێته‌وه، ، دیجله‌و فورات، موسڵ و به‌غدا، ئه‌پارێزێت له‌ته‌قینه‌وه. حكومه‌ت دروسته‌كات، گفتوگۆ‌و فیدراڵیه‌ت و هه‌مه‌ڕه‌نگی و هه‌ده‌نگی ده‌كاته دروشمی خوَی، ئه‌مه له‌كوی؟ له عێراق!!!. ئێستا مالیكیه‌كی به‌هێز هه‌یه‌و كوردیش داوای دیموكراسیی ئه‌كا!!. ئه‌وه‌ی مێژووی ئه‌م عێراقه به‌قووڵی بخوێنێته‌وه، هه‌ركه‌سێك باسی دیموكراسیی بۆ بكا، ئه‌و سا ئێژی بۆ حه‌لاوی باس بكه!؟.
له‌توركیا، زیاتر له (14) ساڵه سه‌ركرده‌یه‌كی كورد له‌كونجی زینداندایه‌و په‌كه‌كه‌ش له‌چیاكانی كوردستان خه‌باتی پارتیزانی له (1984) ه‌وه، درێژه پێداوه. ئه‌نجامه‌كه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی یه، له‌نێوان ئه‌نقه‌ره‌و ئیمراڵی و قه‌ندیل. كورد چی ئه‌وی؟ دیموكراسیی!!. یانی چی دیموكراسیی له‌م كورده شاخاوییانه؟ یانی مافی كه‌مینه بده‌ن و دانمان پیابنه‌ن، هه‌ر له‌مه‌دای ئه‌مه‌نده قسه ئاك پارتی یان حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان (15) ملیار دۆلار قازانجی كرد، یانی ئێمه‌ی كورد مێژوو به‌بیری نایات خه‌بات و به‌رخودان ئه‌ده‌ین، ئه‌نجامه‌كه‌مان دیموكراسییه، بۆ دیموكراسیش خه‌بات ئه‌كه‌ین، به‌ڵێ. . هه‌موو ئامانجی كوردانی توركیا دیموكراسیه‌و پێشمان ئه‌ده‌ین، ده‌ستكه‌وتی ئێمه ئه‌وه‌یه وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی قبوڵ ئه‌كرێێن، به‌ڵام ده‌ستكه‌وتی عوسمانییه نوێیه‌كان له‌توركیایه‌ك كه له‌سه‌رخاكی خه‌ڵك بینای خۆیان كردووه، ئه‌وه ده‌بێت كه ئه‌وان سبه‌ینی، وه‌ك فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیاو زلهێزه‌كانی جیهانیان لێدێت. ئه‌مه دوو ڕۆژی تر له‌سه‌رحیسابی كورد بۆ ڕۆهه‌ڵات و كوردانی ڕۆژئاواش واده‌بێت.
دیموكراسیه‌ت، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی فۆڕمێكی مه‌ده‌نیی باشه بۆ ژیان، پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی تاكتیكخواز نییه، بۆ گه‌لێكی ژێرده‌سته‌ی خێر له‌خۆنه‌دیو. بۆیه كورد ده‌بێت به دوو چه‌ك شه‌ڕ بكات، چه‌كی ئاشتی و دیموكراسیی كه له‌ناوچه‌كه‌دا په‌نجه‌ی شایه‌تی بۆ درێژبكرێت، چه‌كی به‌هێزكردنی ڕه‌هه‌ندو ئاسته‌كانی ئاسایشی نیشتمانیی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
