فه‌یله‌سوفی یاخیبونه‌كان (كامۆ) لایوایه: ئه‌وانهه‌ی وه‌كمه‌ڕ ده‌ژین مه‌حكومن به‌وه‌ی گورگه‌كان حوكمیان بكه‌ن. ئه‌متێزه‌تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش په‌یوه‌سته به‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌نێوان ده‌روونناسی وسیاسه‌تدا هه‌یه، چونكه ده‌روونناسی شتێك نییه جگه له لێكۆڵینه‌وه‌له ڕه‌فتاری تاكه‌كان، هه‌میشه قسه له‌سه‌ر تاك ده‌كات، ئێ سیاسه‌تیش هه‌ر ئه‌مه‌یه!!. له‌چواربه‌ش سێ به‌شی زانستی ده‌رونی قسه له‌سه‌ر قۆناغی منداڵی مرۆڤ ئه‌كا. چونكه‌ئه‌ولایوایه هه‌ر له‌منداڵیه‌وه كه‌سایه‌تی تاك ده‌ست پێده‌كا. هه‌میشه ئه‌م كه‌سایه‌تیه وه‌ئه‌م توخمه‌له‌ناخی مرۆڤدا لایه‌نێكی شه‌ڕه‌نگێزی هه‌یه، لایه‌نێك كه "فرۆید" وای نیشان ئه‌دا به‌رده‌وامحه‌زێكی زاڵبون به‌سه‌ر ئه‌وی تردا ئاماده‌گی هه‌یه، حه‌زی خۆسه‌پاندن و مانه‌وه، حه‌زبه ده‌سه‌ڵات وفه‌رمانكردن به‌رده‌وام له ناخی مرۆڤدا سه‌وزه‌و چه‌كه‌ره‌ش ده‌كا. بۆیه حزبێك حه‌زده‌كا بگاته ده‌سه‌ڵات، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێك حه‌زئه‌كا بێت به‌سه‌رۆكی هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانی جیهان. واتێده‌گه‌ن هه‌مووجیهان هوتاف بۆ خۆشه‌ویستی ومانه‌وه‌یان ده‌كێشن.
له‌شۆڕشی فه‌ڕه‌نسای ساڵی (1789) دا، ئه‌و شۆڕشه‌ی كه جیهان ومێژووشی كرد به دووبه‌شه‌وه، ئه‌وشۆڕشه‌ی سه‌راپا پنته‌كانی ژیانی له‌ووڵاته‌و تاڕاده‌یه‌كی باش له‌جیهانیشدا دایه به‌ر نه‌شته‌ری گۆڕان وتێفكرین، ئه‌و شۆڕشه‌ی كه‌دروشمی سه‌ره‌كی تیایدا (نان وئازادی ویه‌كسانی) بوو. له‌م سه‌روه‌خته‌دا (میرابۆ) ی نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس و سیاسه‌توان، میرابۆی خه‌تیب و بێژه‌ری شۆڕش له لایه‌ن "لویس"ه‌وه ئاگاداركرایه‌وه كه، هه‌رچییه‌كی ئه‌وێت بۆی ده‌كه‌ن، به‌ڵامكه‌مێك بێده‌نگ بێت!!. میرابۆ هه‌ر هات وهاواری بوو!. ئه‌گه‌رچی میرابۆ (1749-1791) ڕۆڵ وخزمه‌تێكی باشی له‌ڕابردووته‌مه‌نی خۆیدا پێشكه‌ش كردبو، به‌ڵام كه مرد، خه‌ڵكی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان ده‌ستكه‌وت كه " میرابۆ" پاره‌ی له لویس وده‌سه‌ڵاتی سته‌مكار وه‌رگرتووه، په‌یوه‌ندییه‌كان ئاشكرا بوون. دوای ماوه‌یه‌كخه‌ڵكی چوون له‌گۆڕه‌كه‌ی ده‌ریان هێناو بردییان له (گۆڕستانی دزه‌كان) ناشتی یان!!. هه‌ڵبه‌ت له‌و وڵاته گۆڕستانی پیاوه مه‌زنه‌كان جیاوازه له گۆڕستانی دزو خیانه‌تكاره‌كان، بۆیه خه‌ڵكی به مردووییش وازیان لێ نه‌گه‌ڕان.
نازانم. !!. هه‌رئه‌مه‌نده به‌سه، یان پێویست ده‌كات گوزراشتی پترله‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێست و ڕووداوه‌بكه‌ین، ده‌مێكه گه‌یشتوومه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئیدی نابێت ئه‌وپرسیاره بكه‌ین ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزسیۆن و هه‌مووشته‌كانی ترده‌توانن شتێكمان بۆبكه‌ن یان نا؟؟. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی شۆڕشی هێنایه به‌رهه‌مومانا قوڵه‌كانی پێ به‌خشی مۆنتیسكۆ و ڤۆڵتێره‌كان بون، ئه‌وه‌ڕۆشنبیره‌كان بوون، نوسه‌ره‌كان بونله‌خۆیان وله‌ئیراده‌یانه‌وه ده‌ستی یان پێكرد. كه‌واته پێویسته له‌گۆڕینی ئه‌وئالیه‌ته‌وه ده‌ست پێبكرێت كه ساڵانێكه وه‌ك په‌ته‌كه‌ی مه‌عاویه هه‌ندێ كه‌س خۆیان كردووه‌ته‌كه‌واسوری به‌رله‌شكرو، ناوی گه‌وره‌وگرانن، له‌ولاشه‌وه موجامه‌له‌ویاری سه‌یر سه‌یر ده‌كه‌ن، ئه‌جێنده‌ی ئه‌م وئه‌وجێبه‌جێ ئه‌كه‌ن، به‌شه‌و شه‌یتانن وبه‌ڕۆژ فریشته‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
