له‌دوای كوده‌تای ئه‌فسه‌ره ئازادیخوازه‌كانی عێراق، له (14ی ته‌مموزی 1958) به‌دواوه.كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌و ده‌سكه‌وتی باش بۆ كورده‌كان هاته‌پێش، ئه‌وسه‌رده‌مه ته‌عریب و ته‌بعیس به به‌رنامه نه‌كرابون، سنوره هه‌قیققیه‌كانی كوردستان به‌پێچه‌وانه‌ی ئێستا له كه‌ركوك و حه‌ویجه‌و ریاز و دووز و ناوچه‌كانی تر ڕێژه‌ی كورد زۆربوون.یه‌كێك له‌پرۆژه ستراتیژییه‌كانی سه‌روه‌ختی (عه‌بدولكه‌ریم قاسم) كردنه‌وه‌ی (دائره معارف كردستان) بوو.كه‌بڕیاربوو باره‌گاكه‌شی له‌كوردستان بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكرایا ئه‌بووه یه‌كێك له به‌ڵگه ئاشكراكانی كوردستانیبونی كه‌ركوك.دوای زیاتر له‌نیوسه‌ده و ڕووخانی به‌عس، كورد له‌كه‌ركوك (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیس و دوو ئاسایش و شاره‌وانی و پارێزگار‌و زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵ و.كۆمه‌ڵێك شوێنی گرنگی كه‌وته ده‌ست.بێجگه له‌وه‌ی له‌به‌غداد كوتله‌ی په‌رله‌مانی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و به‌شێك له‌ده‌زگای موخابه‌راتی وه‌رگرت.كه‌چی نه‌مانتوانی دووشتی گرنگ بكه‌ین:
یه‌كه‌م:بیلۆگرافیاو مه‌ڵبه‌ندێكی زانیاریی گه‌وره له‌كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان بكه‌ینه‌وه.ڕه‌نگه ئێستا له‌ناو بینای پارێزگای كه‌ركوك به‌شێك به‌ناونیشانی (تۆماری زانیاری) هه‌بێت.به‌ڵام ئه‌مه ڕایی كردنی تاكتیكی كاری ڕۆژانه‌یه‌و هیچی تر.بۆنمونه:له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیی، یان له كۆتایی ساڵی (2007) ه‌وه كه‌دوا واده‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140) بوو، ڕێژه‌ی كورد به‌پێی فۆڕمی خۆراك و له‌ده‌ره‌وه‌ی فۆڕمی خۆراكیش له مه‌خمورو شنگارو مه‌نده‌لی و دووزو حه‌ویجه‌و خانه‌قین و سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا چه‌ندبون؟؟ ئه‌ی ئێستا چه‌ندن؟.له‌ناو مه‌ڵبه‌ندی قه‌زای كه‌ركوك به‌هه‌مان شێوه.به‌دڵنیاییه‌وه ئاماره‌كان ڕێژه‌ی ترسناك ده‌خه‌نه ڕوو.
دووه‌م: كورد به یاریزانی لاواز چووه ئه‌و ناوچانه‌و به‌غداش، بۆنمونه یاریكه‌رێلێكی ئه‌منی و هه‌واڵگری به‌هێزو به‌ئه‌زمونی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه نه‌كرد، به‌ڵكو ژوورێكی هه‌واڵگریی هاوبه‌شیش تائێستا له‌كه‌ركوك نییه.!!.ڕاگه‌یاندنكاری به‌هێزو سیاسیی و ئیداریی باشیی نه‌نارده ئه‌م سنورانه‌و، له‌مه‌ركه‌زی قه‌راره‌وه گڵۆپی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵبكات و هه‌ماهه‌نگ بن له‌نێوان به‌غداو هه‌رێمدا.به‌پێچه‌وانه‌وه فه‌رمانبه‌ره ئاساییه‌كانی نارد له‌وێ بوون به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ملازم و مفه‌وه‌زه‌كانی نارد بوون به عه‌قیدو عه‌مید و...تادوایی.
ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش، ئه‌وه‌بوو كه، له‌ماوه‌ی (10) ساڵدا ته‌كانێكی سه‌قافیی و كلتوریی وئابوریی له‌باری چۆنێتی دا به‌م ناوچانه بدرێت، وه‌ك ده‌بینرێت به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش دانشتوانی كه‌ركوك و دووز، ڕۆژه‌كانی خۆیان به ژیانێكی پڕ له‌هه‌ڕه‌شه‌و نه‌بونی و ترس و دڵه‌ڕاوكێ به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.تادێت ئاسایشی تاك و كۆمه‌ڵ و ناوچه‌یی زیاتر ترسی ده‌كه‌وێته سه‌ر.هه‌ژاره‌كانی هه‌ژارتر و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن، هاوكات ئه‌وه‌شی دیارنییه گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تره بۆ باوه‌شی كوردستان.كوردستانیش به‌بارودۆخێكی ته‌مومژاویی و پڕ له‌قه‌یراندا تێئه‌په‌ڕێت.
ئێستا (ماالعمل.؟) چی بكه‌ین بۆ كه‌ركوك؟؟.دوو رێگه‌مان له‌به‌ر ده‌سته:
یه‌كه‌م: كه‌مێك ئه‌م بارودۆخه‌ی چاك بكه‌ین، تا خۆشبه‌ختی له‌ڕووی ئاسایش و ژینگه‌و ته‌ندروستی و چاودێریی ئیداریی و كه‌مبونه‌وه‌ی بێكاریی له‌شاره‌كه‌دا به‌ره‌و باشتر بڕوات، كه‌له‌ئێستادا تا دێت به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت.به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌م ئیشه به‌به‌رپرسانی كورد له‌كه‌ركوك و سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد ده‌كرێت.كه‌له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ئینسان هه‌سته‌كات به‌جۆرێك لا له‌كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان ئه‌كه‌نه‌وه، وه‌ك بڵێیت: ئه‌یده‌ن به‌ده‌م ئاوه‌وه‌و به‌هیچ ئه‌چێت..
دووه‌م: له‌كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، كه ئێستا سه‌رقاڵی نوسینه‌وه‌ی په‌یڕه‌وو پرۆگرامه‌كه‌ین، كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان بخرێنه ئه‌وله‌ویه‌ته‌وه، تا ئه‌م قه‌زیه‌یه‌ش ته‌ریب به ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان هه‌نگاوێك بچێته پێش.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
