هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی، وتومانه به‌رنامه‌و به‌یامی كۆرانخوازانه، كه‌راندنه‌وه‌ی حورمه‌ته بۆتاكی كورد، باریزكاریكردنه له‌كومه‌لكه، نابیت ریكه به‌شكاندن و ته‌شهیرو ته‌خوین بده‌ین.ده‌بیت به‌به‌رنامه‌و خۆبینینینه‌وه، به‌ره‌و رووی سیسته‌میك ببینه‌وه، كه هه‌موومان به‌شیكین لیی، سیسته‌می سیاسیی بریتی له (سیسته‌می حوكمرانی و ئۆبۆزسیۆن و میدیا‌و هه‌موو كایه‌كان) .كه‌جی ده‌یان به‌یجی بزوتنه‌وه‌ی كۆران سه‌دان جنیۆ و ناو‌و ناتۆره‌یان بیكردوم..ئینجا من وتاریكم ئاماده‌بوو بۆ بلاوبونه‌وه به‌ناونیشانی " بردنه‌وه‌ی بارتی زیركه‌وتنه‌وه‌ی برۆسه‌ی دیموكراسیه‌ته".!
به‌لام ئه‌و ناونیشانه‌مان ئه‌كۆرین و، به‌كۆران و ده‌ڵیین: بزوتنه‌وه‌كه‌تان، ویرای شله‌قاندنی كۆمی كه‌نده‌لی و هوشیاركردنه‌وه‌ی كومه‌لانی خه‌لك، به‌دیوه سلبیه‌كه‌ی سه‌خیفترین بزوتنه‌وه‌یه، له‌كومه‌لكه‌ی كوردیدا، رۆزیك دیت، ده‌بیت ئیوه‌ش بكۆرین.
بزوتنه‌وه‌ی كۆران، له‌بری ئه‌وه‌ی كومه‌لكه به هه‌موو لایه نه جیاوازه‌كان و، به‌هه‌موو ده‌مو
جاوه‌كانه‌وه، بكاته به‌شیك له‌خوی، كه‌جی هه‌مووی فریداوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی خوی.وه‌لی ئیمه باش ده‌زانین خۆتان و ریكخه‌ره به‌ریزه‌كه‌تان بروایان به‌خواو قورئانه‌كه‌شی نییه، كه‌جی "له‌دوای مامۆستا عه‌لی بابیره‌وه نویزده‌كه‌ن" بۆكه‌یشتن به‌ده‌سه‌لات..ئیمه جاك ده‌زانین به‌هاتنتان كومه‌لكه‌تان فێری تیكبه‌ردان و به‌لاماردانی یه‌كدی كردووه، كه‌جی خۆشتان سه‌دان موجامه‌له‌ی بیمانای بارتی و ده‌سه‌لاتیكی تۆتالیتا‌ر ئه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌زانین هه‌ر له‌ئیستاوه ئیران و توركیا‌و مالكی و خۆتانتان سه‌غله‌ت كردووه، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی بارتی له‌ئاینده‌یه‌كدا هه‌لسوكه‌وتتان له‌كه‌ل بكات، یان حكومه‌تیكتان له‌كه‌ل ته‌شكیل بكات.
ئه‌زیران..هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویست..
كشت كه‌سیك ده‌زانیت (17) شوبات ئیمه‌بوین، ئه‌وان بشتكیرییان نه‌كردین و بییان وتین "ئازاوه‌كیرن!".دوایی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بلان و كاغه‌زی هیج حزب و لایه‌نیكمان قبوڵنه‌كرد! تا ئیمه ته‌كبیرمان ده‌كرد، كه‌ئیستا (6) له‌هاورییان له‌ترسدا، كۆجی هه‌نده‌رانیان كردووه، به‌ته‌نها من لیره ماوم.وه به ئاره‌ززوی خومان هاتینه ده‌ره‌وه‌ی سه‌را، له‌تیفیه‌كانه‌وه هۆكاره‌كه‌یمان خسته‌روو.كه‌جی كوێمان لییه، ئه‌وتریت "ئه‌مانه بۆ ئازاوه هاتبون بۆ خۆبیشاندان!".
ئاخرنه‌كبه‌تی ئه‌م كۆمه‌لكه‌یه، له‌ویوه ده‌ست بیده‌كا، كه ده‌سه‌لات داوای جاكسازیی ده‌كاو، كۆران ئۆبۆزسیۆنه‌و، ئیسلامییه‌كانی هه‌لكریی برۆزه‌ی "هاولاتبیبونن".میدیاش له‌كلك و كویی ئه‌مانه‌وه ده‌ق ده‌كریت.
ئێمه، به‌ته‌واوی بیمانوایه: برۆسه‌ی كۆران له‌كۆرینی فه‌رهه‌نك و كلتور‌و بیركردنه‌وه‌ی هاونیشتمانیانه‌وه ده‌ست بیده‌كات، له‌سیسته‌می سیاسی‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، له جومكه‌و بازنه بجوكه‌كانی هونه‌رو ئه‌ده‌ب و ئاینه‌وه تویزینه‌وه ده‌كات و هه‌لیان ده‌ته‌كینیت، تا سه‌ری له لیبیرسینه‌وه‌و جاودیرییه‌وه‌وه ده‌رده‌جیت، به كه‌یسه قه‌ومییه‌كان كۆتایی دیت، ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ی بیده‌كریت، خه‌لكیلیكی مورته‌زه‌قه‌و بیاوكوزو كۆنه وه‌زیرو به‌رله‌مانتار، یان هه‌وادار و هاتو هاواركه‌ر، یاخومد كه‌سیلی بشت شاشه‌ی كۆمبیوته‌ره‌كان نین، ئه‌وانه‌ن كه متمانه‌یان هه‌یه‌و روئیا و جیهانبینی ئیقلیمی و نیوده‌وله‌تی یان هه‌یه، شاره‌زای میزوو و شۆرشه‌كانی جیهانن.
ئه‌م مینتالیته‌ی ئه‌وان له‌دونیای ئیمه‌دا به‌یدایان كردووه، سه‌رجاوه‌كه‌ی ته‌نها له شكاندن و بی حورمه‌تی كردن و ته‌خوین و ته‌شهیرو جنیودانه‌وه هاتووه.زۆر ده‌میك بیش به‌ختیار عه‌لی من ووتم" فاشیزم له‌هه‌ناوی كۆرانه‌وه سه‌رهه‌لئه‌دا"..شاریان لی بركردین، كه جاش و خۆفرۆش و بیاوی زانیاری و باراستن و.جنیۆدان به خۆم و كه‌س و كار‌و...هتد.له‌كاتیكدا سه‌یری قه‌دو بالای خۆمان ئه‌كه‌ین، هیج شتیك شك نابه‌ین، ئه‌وه‌نه‌بیت سالانیك له‌بیش ئه‌م جۆره بیركردنه‌وانه‌وه ئیمه له‌مه‌یدانه‌كه‌دا و له‌كۆی بواره‌كانی تردا بونمان هه‌بووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
